بە دیمەن

کۆمەڵکووژییەکانی پاریس لە نانت شەرمەزار کران

لە شاری نانتی فەڕەنسا کۆمەڵکووژییەکانی پاریس شەرمەزار کران و داوای پێکهێنانی دادپەروەری و ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکان کرا.

لە شاری نانتی فەڕەنسا بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ لە کۆمەڵکووژییەکانی پاریسدا شەهیدبوون، ڕێپێوان و چالاکی بەڕێوەچوو. ڕێپێوانەکە کە لە نانت دەستی پێکرد، وێنەی شەهیدان هەڵگیران و ئاماژەیان بە کۆمەڵکووژییەکانی سەر گەلی کورد و هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان کرد.

چالاکیی شەرمەزارکردن لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی نانتەوە ڕێكخرا. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی "دادپەروەریمان دەوێت" و وێنەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلیگن کە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدان کران، هەڵگیرا.

لە ڕێپێوانەکە کە شۆڕشگێڕانی فەڕەنسا بەشداربوون، داخوازی دادپەروەری و ڕونکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکانی پاریس کرا.

لە ڕێپێوانەکەدا بەبێ پچڕان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ژن، ژیان، ئازادی، سارا، ڕۆژبین، ڕوناهی" و "بۆ کوردان چارەسەری سیاسی" بەرزکرایەوە.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان قسەکرا. بە ناوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نانت کاوە زنار قسەی کرد و بانگەوازی لە حکومەتی فەڕەنسا کرد و گوتی: "کاتێک دەرکەوت بەرپرسیاری کۆمەڵکووژییەکان دەوڵەتی تورکە، بەڵام لە دژی دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێک نەنرا. دەبێت حکومەتی فەڕەنسا بەرپرسانی ئەم کۆمەڵکووژییە ئاشکرا بکات و دادگاییان بکات".

چالاکییەکە بە بانگەوازی بەشداربوون لە چالاکییەکەی ١١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کە لە پاریس بەڕێوەدەچیت بە کۆتا هات.