هێرشەکانی سەر کۆبانێ، تل تەمر و تەبقا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمان و زەویەوە هێرش دەکاتە سەر کۆبانێ، تل تەمر و تەبقا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە درۆن و تۆپباران بۆ سەر هەرێمی قەرەقۆزاق لە باشوری کۆبانێ بەردەوامە.

هەروەها سایلۆکانی گەنم لە سرینی باشوری کۆبانێ تۆپباران دەکرێن.

تەبقا

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک ناوچەی مەحمودلی تەبقای بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٢ مەدەنی برینداربوون.

تل تەمر

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی باکوری تل تەمریشی بە چەکی قورس بۆردومان کرد.