دەوڵەتی تورک بە فرۆکەی شەڕ دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقی بۆردومان کرد
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقی بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کردووە.
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقی بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە هەڕێمەکەوە بەدەستهێنراون، دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق کە زیاتر لە ٢ هەفتەیە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا بووەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کراوە.
هەروەها سەنگەرەکانی پاراستنی سرینیش بە چەکی قورس بۆردومان کران.
راگەیەندرا کە بۆردومانەکە لە هەرێمەکە بەردەوامە.