هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ڕاگەیاند کە لە خواکورک شەهید بوون و ئاماژەی بەوەکرد: "هەڤاڵانمان ئەکین و میترا بە قووڵبوونەوەیان لە کەسایەتی خۆیان، تێکۆشانی ئازادیی ژنیان بە بنەما گرت".
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ڕاگەیاند کە لە خواکورک شەهید بوون و ئاماژەی بەوەکرد: "هەڤاڵانمان ئەکین و میترا بە قووڵبوونەوەیان لە کەسایەتی خۆیان، تێکۆشانی ئازادیی ژنیان بە بنەما گرت".
ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی گەریلا ئەکین و میترا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"هەڤاڵانمان ئەکین و میترا لە ٦ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤ لە هێرشێکی دوژمن لە هەرێمی خواکورک شەهید بوون، هەڤاڵانمان ئەکین و میترا شۆڕشگێڕی فیدایی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'،بوون، کە بووەتە ئاڵا و دروشمی بەرخۆدانی ژنانی جیهان وئیرادەی سەدەی ٢١ و بەهێز و ڕادیکاڵبوونەوە سەدەی ٢١یان کردە سەدەی ژنان، لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدانی ئازادی بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و ڕایدەگەیەنین، ئارمانجەکانیان بەدی دەهێنین.
هەڤاڵانمان ئەکین و میترا بەو باوەڕەی کە ئازادی کۆمەڵایەتی و ئازادی ژن تەنیا بە پارادایمی ئازادی ژن و دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دەهێنرێت، دەستیان بە کار وتێکۆشان کرد و لە ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیاندا نوێنەرایەتی هێڵی ژنی ئازادیان لە ئەستۆ گرتبوو. هەڤاڵانمان بە باشی هەستیان بەوە کردبوو کە ئازادی بەبێ خوپاراستن بوونی نییە و لەو چوارچێوەدا دەستیان بە تێکۆشان کرد. ئەگەرچی بەهایەکی زۆری هەبوو بەڵام بە بێ دوودڵی لە سەختترین بوارەکانی تێکۆشاندا خزمەتیان کرد. هەڤاڵانمان ئەکین و میترا لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا هەوڵیان دەدا ژیانێکی پڕ مانایان هەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکی سەرەکی خۆیان لە تێکۆشانی ئازادیی ژندا قووڵتر کردەوە. هەڤاڵانمان لە هەموو بوارەکاندا پێوەرەکانی ژیانی ئازادی پارتیمان پاژکیان پاراستووە، بە ژیان و ئاستی ئازادییان بوونە نموونەیەکی بەرچاو لەو ئاستە کە لە فەلسەفەی ئاپۆییدا بەدەستیان هێنابوو. هەڤاڵانمان ئەکین و میترا هێندەی شەهیدبوونیان، بە دڵسۆزیی و تێکۆشانیان بوونە نموونەیەک بۆ ژنانی خۆڕاگر و ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرکەوتنیان بۆ جێهێشتین.
لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێنی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی بە هەڤاڵانمان ئەکین و میترا دووبارە دەکەینەوە. هەروەها سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژایان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:
ناسناو: ئەکین دڵدا
ناو و پاشناو: زلێخا مەحجوب
شوێنی لە دایک بوون: ئەرزۆم
دایک-باوک: مەریەم-محەممەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦/١٠/٢٠٢٤ خواکورک
ناسناو: میترا مانی
ناو و ناسناو: زەینەپ ئاسلان
شوێنی لەدایکبوون: شرناخ
دایک-باوک: سەیمەن-محەممەد سەیفەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦/١٠/٢٠٢٤ خواکورک