جەنگاوەرانی یەپەسە-ژن لە ئامەد چالاکییان کرد

جەنگاورانی شەهید سەما ئەیلولی یەپەسە-ژن لە شەقامی شەهیدلیکی ئامەد بە بۆمبی دەنگی و مۆلۆتۆف لە دژی بنکەیەکی پۆلیسە داگیرکەرەکان چالاکییان ئەنجامدا.

سەبارەت بە چالاکییەکە جەنگاوەرانی شەهید سەما ئەیلولی یەپەسە-ژن راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛

"یەکینەکانی جەنگاوەرانی شەهید سەما ئەیلولی یەپەسە-ژن کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە ناوەندی ئامەد لە شەقامی شەهیدلیک لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییان کردووە.

بەبۆمبی دەنگی لەو پۆلیسانە درا کە لە بنکەکەوە هاتنە دەرەوە و بە مۆلۆتۆف و بۆمبی دەنگیش بۆ دووەم جار لەوانە درا. دواتر شەڕ روویدا.

لە کاتی چالاکیەکەدا شڵەژانێکی زۆر داگیرکەرانی گرتەوە و زیانی ماددی بەر بنکەی داگیرکەران کەوت".