پرشنگ عەزیزی: پەخشان عەزیزی هەموو کات لە خەمی ژنانی ئێزدیدا بوو

پرشنگ عەزیزی خوشکی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارە لە زیندانی ئەوین لە تاران نامەیەکی لەبارەی دوایین سەردانی خێزانەکەی و نیگەرانییەکانی خوشکەکەی و هاندانە مرۆییەکانی بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

پەخشان عەزیزی

پرشنگ عەزیزی لە سەرەتای نامەکەیدا ئاماژەی بە خەمخۆری پەخشان عەزیزی کردووە بۆ دۆخی ژنانی ئێزدی و دەڵێت: "پەخشان لە خەمی ژنانی ئێزدی بوو، کە بە هۆی شەرەوە ئاوارەی چیاکان بوون، دەشڵێت، لە هەر شوێنیک ژیانی خەڵک لە مەترسیدا بێت دەبێت بڕۆین بۆ هاوکاری کردن و برینەکان ساڕێژ بکەین."

'دەچووە هەموو جێگەیەک بۆ یارمەتی ژنان'

لە بەردەوامی نامەکەدا ئاماژە بە لێگەڕینی خەمخۆری پەخشان عەزیزی بۆ ژنان کراوە و هاتووە: "دایک و باوکم دەیانویست پەخشان عەزیزی لە مەهەباد لەگەڵیان بمێنێتەوە، بەڵام ئەو لە خەمی ژنانی ئێزدی بوو، کە بە هۆی شەرەوە ئاوارەی چیاکان و بیابانەکان بوون.

پەخشان هەمیشە دەیوت ئەگەر ئێمە لە جێی ئەوان بووینایە و ئەوانی تر بێدەنگ بوونایە، ئێمە چۆن بیرمان لێدەکردەوە؟، ئەمڕۆ لەوێ شەڕ هەیە و دوو ڕۆژێکی تر لە شوێنی تر."

'مرۆڤ بوون گرنگە و وابەستەیی جێگەیە نیە'

پرشنگ عەزیزی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "پەخشان بەردەوام ئاماژەی بەوە دەدا، کە گرنگ نییە لە کوێ بیت، مرۆڤبوون گرنگە، لە هەر شوێنیکی عێراق، سووریا، فەلەستین، شنگال، حەلەب، غەزە و لوبنان ژیانی خەڵک لە مەترسیدا بێت دەبێت بڕۆین بۆ هاوکاری کردن و کەمتەرخەم نەبین و برینەکان سارێژ بکەین، چونكە لە ناوەڕاستی جەنگدا، ئاوارەکان بەبێ یارمەتی ناژین."