یەکێتی ژنانی گەنج بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
یەکێتی ژنانی گەنج بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی ئەنجام دا و جەختییان لە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
یەکێتی ژنانی گەنج بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی ئەنجام دا و جەختییان لە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
یەکێتی ژنانی گەنج بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی "بۆ ئازادی کات کاتی پێشەنگایەتییە" لە شار قینێی ڕۆژئاوای کۆبانێ ڕێپێوانێكی ئەنجام دا. لە ڕێپێوانەکەدا ژنان پۆستەرێک بە نووسینی "لە پێناو ئازادییدا، کاتی پێشەنگایەتییە" یان بەرزکردەوە. هەرەوەها چەندەها ئاڵای ڕێبەر ئاپۆییان هەڵگرتبوو.
چەندین کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای یەکێتی ژنانی گەنج هەڵگیرا و بێپچڕان دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە تاوەکو چوارڕێیانی شارەکە بەردەوامبوو، پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕزگاری، بەڕێوەبەری شاری قینی تاریڤان خەلیل قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بە بەرخۆدان و تێکۆشان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت و گوتی: "وەک چۆن گەلەکەمان زیاتر لە سێ مانگە لە بەنداوی تشرین بەرخۆدان دەکات، ئێمەش بڕژێینە گۆڕەپانەکان و چالاکی ئەنجام بدەین و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ داوا بکەین. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسەکانە، بۆ ئازادی ڕێبەرێتی تێدەکۆشین."
ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.