دانیشتووانی حەسەکە تەرمی سێ شەهیدیان بە خاک سپارد و بەڵێنی فراوانکردنی تێکۆشانیان دا
دانیشتووانی شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی تەرمی سێ شەڕڤانی شەهیدی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بە خاک سپارد.
دانیشتووانی شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی تەرمی سێ شەڕڤانی شەهیدی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بە خاک سپارد.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکەی کانتۆنی جزیرە مەراسیمی بە خاک سپاردنی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک خدر مانۆ (بروسک مانۆ) کە لە ٨ی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا شەهید بوو، عەبدولحەمید ئەل عەبد (ئەنوەر دێرک) لە ٢ی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا شەهید بوو، ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد ئەل عەبدوڵا کە لە ٣ی نیساندا لە کاتی ئەرکی خۆییدا لە دێرەزوور شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار ئەنجامدا.
لە مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) شیرین فەتاح (گەریلا قامیشلۆ) کە لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤دا لە هەرێمی تەل ڕەفعەت شەهید بوو، ئاشکرا کرا.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی و نمایشی سەربازی دەستی پێکرد. پاشان بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە ئەحمەد ئەل حەرەس قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ئاماژەی بەوەدا خوێنی شەهیدان بناغەی ژیانی هاوبەش و ئازادی هەرێمەکەی بونیاتنا.
ئەندامی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجوومەنی سەربازی حەسەکە بروسک حەسەکە قسەی کرد و جەختی کردەوە خوێنی شەهیدان مسۆگەرکردنی سەقامگیری کۆمەڵگەیە. هەروەها بەڵێنی درێژەدانی بە هێڵی شەهیدان دا.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕۆژدا ئەحمەد ناسنامەی شەهیدانی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیانی کرد.
بنەماڵەی شەهیدان ئاماژەیان بەوەدا بە فیداکاری شەهیدان شانازی دەکەن و دووپاتیان کردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان لە تێکۆشان بەردەوام دەبن.
بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاک سپێردرا.