لە دێرک و تل کۆچەر تەرمی شەهیدانی قەسەدە بە خاک سپێردران
دانیشتوانی گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەر بەشێوەیەکی جەماوەری تەرمی چوار شەرڤانی هێزەکانی قەسەدەیان بە خاک سپارد.
دانیشتوانی گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەر بەشێوەیەکی جەماوەری تەرمی چوار شەرڤانی هێزەکانی قەسەدەیان بە خاک سپارد.
دانیشتوانی شارەکانی گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەری کانتۆنی جزیرە، تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەحمەد حەسەن، ئەنەس خەلەف (عەگید تل سرا) و ئەمیر ئیبراهیم کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم شەهید بوون و عیسا ئەل مستەفا (دلۆڤان) کە لە٢٥ی کانوونی دووەم لە بەرەی تشرین شەهید بوو، لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بە خاک سپێردران.
لە مەراسیمەکەدا زلفا بەدرۆ ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی گرکێ لگێ ڕایگەیاند کە بە سایەی فیداکاری شەهیدان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خوشک و برایەتی نێوان گەلان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدیهات. هەروەها بەڵێنی بەبەردەوامی بە ڕێبازی شەهیدانی دووپات کردەوە.
هەروەها لە فەرماندەی هێزەکانی قەسەدە مەحیەدین خێرکێ رایگەیاند: "بە یەکێتی هەموو پێکهاتەکان و شەڕڤانان لە دژی داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی بەرخۆدان پێشکەوت و پلانەکانیان پووچەڵ کردەوە."
خێرکێ بەڵێنی دا کە ڕێبازی شەهیدان دەگرنبەر و درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
هەروەها تەرمی شەهیدان ئەحمەد حەسەن و عیسا مستەفا لە گۆڕستانی شەهید خەبات بەخاک سپێردرا و تەرمی شەهیدان ئەنەس خەلەف و ئەمیر ئیبراهیم لە گۆڕستانی شەهید ئیقاب ئەل ئەسوەیدی شاری تل کۆچەر بەخاک سپێردرا.