گەلی تربەسپی شەهیدێکی خۆیان بە خاکسپارد
بە مەراسیمێکی جەماوەری خەڵکی تربەسپی تەرمی شەڕڤانییان عەبدولڕەزاق محەمەدیان بەخاکسپارد کە بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو.
بە مەراسیمێکی جەماوەری خەڵکی تربەسپی تەرمی شەڕڤانییان عەبدولڕەزاق محەمەدیان بەخاکسپارد کە بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو.
بە سەدان لە دانیشتوانی تربەسپی لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئەندامی ئەرکی خۆپاراستن عەبدولڕەزاق محمەد بوون، کە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٥دا بە هۆکاری نەخۆشییەکی قورسەوە شەهید بوو. هەر لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەڕڤانانی قەسەدە، شێرۆ تربەسپی (ئەمجەد ئەل حەبیب) و عاید تربەسپی (عومەر ئەل حەبیب) ئاشکرا کران، کە لە ٢ی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی بەندوای تشریندا شەهید ببوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد، دواتر لە بەڕێوەبەرانی بنەماڵەی شەهیدان، محمەد زەکی ئیبراهیم قسەیکرد و گوتی: "وەک ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان بەردەوام بین و دەستکەوتەکانیان بپارێزین."
پاشان لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەنجوومەنی یاسادانانی کانتۆنی جزیرە، حیکمەت ئەل حەبیب قسەیکرد و دەسنیشانی کرد گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پێناو ئاسایش، ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکپارچەیی خاکی سووریادا فیداکارییان ئەنجام داوە.
لە کۆتاییدا لەسەر ناوی هەردوو بنەماڵەی شەهید، فاروق ئەل حەبیبی ئامۆزیان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لەسەر ڕێگەی شەهیدانیان بەردەوام دەبن، تا بە دیهێنانی ژیانێکی ئازاد بۆ هەموو گەلی سووریا.
دوای خوێندنەوەی بەڵگەنامەی شەهیدەکان، تەرمی شەهید عەبدولڕەزاق محەمەد بە هەلهەلە و گوتنەوەی درووشمەوە لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر سپاردەی خاککرا.