سزای زیندانی بەسەر دایک و باوکی ئەڵڤان بەرکین سەپێنرا

بە تۆمەتی 'سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار' سزای زیندانی لەسەر دایک و باوکی بەرکین ئەڵڤان سەپێنرا. بەرکین ئەڵڤان ساڵی ٢٠١٣ لە ئیستەنبوڵ لە بەرخۆدانی گەزیدا شەهید کرا.

بە تۆمەتی "سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار" دەربارەی دایک و باوکی بەرکین ئەڵڤان دۆسێ کرایەوە. لە دۆسێکەدا بڕیار درا. لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئیستەنبوڵ لە کاتی بەرخۆدانی گەزییدا بەرکین ئەڵڤان بە گولەی گازی شەهید کرا.

شاندی دادگا ساڵێک و ٢ مانگ سزای زیندانی لەسەر سامی ئەڵڤان، ١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ لەسەر گوڵسوم ئەڵڤان سەپاند.

سامی ئەڵڤان بە گوتنی "لە ماوەی ١١ ساڵدا ژیانم گۆڕا، ئێستا بیری منداڵەکەم دەکەم. منداڵم نییە، بڕیارەکە بۆ ویژدانی تۆ جێدەهێڵم" ناڕەزایەتی دەربڕی و هۆڵی دانیشتنەکەی بەجێهێشت.