٧ ڕۆژنامەنووس کە چالاکییەکانی ئیستەنبوڵیان ڕووماڵ دەکرد دۆسیەیان بۆ کرایەوە

لە دژی ٧ ڕۆژنامەنووس کە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنیان لە پارکی ساراچانی لە ئیستەنبوڵ ڕووماڵ دەکرد دۆسیە کرایەوە.

ڕۆژنامەنووسان زەینەب کورای، خەیری تونچ، یاسین ئاکگوڵ (AFP)، بولەنت کلیچ، عەلی ئونەر توسان (NOW TV)، گۆخان کام و کورتولوش ئار کە چالاکی دوای زیندانی کردنی سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئیستەنبوڵیان ڕووماڵ دەکرد، لە ٢٥ی ئاداردا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکران و پاشان زیندانی کران.

ڕۆژنامەنووسان لە ٢٧ی ئاداردا بە تانەدان ئازادکران، بەڵام ئەو دۆسێیەی لە بەرانبەریان ئامادەکرا لە لایەن دادگای سزای ٦٢ی ئیستەنبوڵەوە پەسەندکرا.

ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی 'ڕاپەڕین لە بەرانبەر یاسایی ڕێپێوان، خۆپیشاندان و کۆبوونەوە' دادگایی دەکرێن.

لە دۆسێیەکەدا قسەیەکی بەمجۆرە سەرنج ڕادەکێشت: "پشتڕاست نەکراوەتەوە کە تۆمەتباران کاری ڕۆژنامەوانییان کردبێت". کاتی دانیشتنی دەستپێکی دۆسیەکە ئاشکرا نەکراوە.