بۆ فورات ئەپۆزدەمیر داوای سزادانی ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت

دەرهەق بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای ئیستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر لە تۆمەتنامەیەکدا داوای ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

لێکۆڵینەوە دەرهەق بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای ئیستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر کۆتایی هات. داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ لێکۆڵینەوەکەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخستن"کۆتایی پێ هێنا و لە تۆمەتنامەکەدا داوا سزای زیندانی لە نێوان ٧ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ ساڵ بۆ ئەپۆزدەمیردەکات.

لە تۆمەتنامەکەدا دەرهەق بە فورات ئەپۆزدەمیر کە سێ مانگە لە ژێر چاودێرییدایە گوترا: "بە پێی زانیارییەکان سەبارەت بە کەسی گومانلێکراو، دەستنیشانکراوە کە کەسی گومانلێکراو گرێدراوی فەرمانی عەبدوڵا ئۆجالانە، لە شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیادا لە ناو کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)دا بە ئامانجی ڕێکخستنی چەپ و پۆتێسناڵی ڕێکخستنکردن وەک سەرۆکی ناوچەی باگجلەری ئیستەنبوڵ کاری کردووە".

تۆمەتنامەکە لە ٢٧هەمین دادگای سزای قورسی ئیستەنبوڵ پێشکەشکرا و ٢٧هەمین دادگای سزای قورسی ئیستەنبوڵ دوای لێکۆڵینەوەی پێویست بڕیاری پەسندکردنی تۆمەتنامەکە دەدات.