وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت.

وادەی هەڵبژاردن

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی کرد کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردن دەست پێ کردووە و هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.