عەبدولعەزیز ئۆک پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا

عەبدولعەزیز ئۆک کە ساڵی ١٩٩٣ لە ئامەد بە تۆمەتی "تێکدانی ئارامی و یەکێتیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا.

عەبدولعەزیز ئۆک کە بەشێوەیەکی نایاسایی بە بڕیاری دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM) زیندانی کرا، لە زیندانی ئامەد و بارتین و کاندیرا و بۆلو و شەرناخ و وان، ڕاگیرابوو.

دواجار ڕەوانەکرا بۆ زیندانی جۆری L ی پاتنۆس، چاوەڕێ دەکرا ساڵی ٢٠٢٣ ئازادبکرێت.

بەڵام بەهۆی ڕەتکردنەوەی "پەشیمانی" و ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێنرابوو، ئازادبوونی ئۆک بەشێوەیەکی میزاجی دواخرا.

عەبدولعەزیز ئۆک لە ٧ ی نیسان ئازادکرا و گەڕایەوە گوندەکەی لە تیلالۆی سەر بە ناوچەی سوری ئامەد.