دانیشتووانی عامودا تەرمی شەڕڤانێکیان بە خاکسپارد
دانیشتووانی شاری عامودا بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) خدر مورادیان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر بە خاکسپارد.
دانیشتووانی شاری عامودا بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) خدر مورادیان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر بە خاکسپارد.
بە سەدان دانیشتووی شاری عامودا و گوندەوارەکانی ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداربوون لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە خدر موراد (جانۆ عامودی) کە لە ٨ی کانوونی دووەمدا لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بوو، بەرەو گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر بە ڕێکەوتن.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری عامودا محەمەد ئەحمەد قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد. لە بەردەوامییدا ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا "بەبێ قوربانیدانی شەهیدان نەماندەتوانی لە ناو ئاشتییدا بژین".
لە دوای قسەکان تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.
لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا مەڕاسیمی غیابی بۆ شەهید خدر ئەنجام درابوو و ئەمڕۆش دوای وەرگرتنی تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.