راگەیەندراوەکە لە لایەن بەڕێوەبەری ئەکادیمیای شەهید ڤیان ئامارا، ئەحمەد دابۆوە خوێندرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مانگێکە هێرشە بێ وەستانەکانی بۆ سەر هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چڕکردووەتەوە. دوای ئەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ سەفەربەری بانگەوازی راگەیاند، وەک مامۆستایانی کانتۆنی فورات ئێمەش بەشدار بووین لەو سەفەربەرییەدا.
ئێمەش وەک مامۆستایانی کانتۆنی فورات تابوری شەهید رۆناهی یەکتا دادەمەزرێنین. ئێمە بەردەوام پشتیوانی لە هێزەکانی خۆمان قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە دەکەین و ئەوەی بکەوێتە سەرشانمان لە پێناو پاراستنی گەل، وڵات و شارەکەمان ئامادەین جێبەجێی بکەین".