جەنگاوەرانی تەکین گۆیی هەبەدەهە لە دژی داگیرکەریی چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تەکین گۆیی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا، ٢ چالاکیی جیاجیان ئەنجامداوە و لە ئاکامیاندا ٣ ئۆتۆمبێل سوتێندراون.

جەنگاوەرانی تەکین گۆیی سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوا، ٢ چالاکیان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی جەنگاوەران، رۆژی ٢٦ی کانونی یەکەم لە بەرەبەیاندا ٢ ئۆتۆمبێل لە پارکی ئەی ڤی ئێم لە کەرتی سلەنیۆم پارک لە ئیستەنبوڵ/یەنیبوسنای سوتێندراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە چالاکی دووەمدا لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستونبەڵ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها لە بەردەم پارکی ئەی ڤی ئێم مۆڵی ئیستەنبوڵ سوتێندراوە".