قەسەدە: لە قەرەقۆزاق زریپۆشێک و ٢ ڕادار تێکشکێندران
قەسەدە ڕایگەیاند لە ڕۆژئاوای قەرەقۆزاق زریپۆشێک و ٢ سیستەمی ڕاداری چەتەکانی سوپا نەتەوەیی سووریا (NSA)ـی سەر بەدەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکشکێندران.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ڕۆژئاوای قەرەقۆزاق زریپۆشێک و ٢ سیستەمی ڕاداری چەتەکانی سوپا نەتەوەیی سووریا (NSA)ـی سەر بەدەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکشکێندران.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیمەشق، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە قواستنەوەی پێشهاتەکان. لەم چوارچێویەدا بنکە و بارەگایی نوێی داگیرکاریی لە خاکی سووریادا درووستەکات. لە منبج و ڕۆژئاوای فرات ٢ بنکەی سەربازی نوێی درووستکردووە.
هێزەکانمان لە دژی هەوڵدانی درووستکردنی ئەو بنکە و بارەگایانەیی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا دوو ئامێری ڕادار و زریپۆشێکی داگیرکەران تێکشكێندران."