ڕێپێوانی سەرسنوور: سڵاو لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کرا
لە ناوچەی نسێبین بە دەیان هەزار کەس لە دژی داگیرکارییەکان بەرەوە سەرسنووری قامیشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە ناوچەی نسێبین بە دەیان هەزار کەس لە دژی داگیرکارییەکان بەرەوە سەرسنووری قامیشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەی سووریا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چالاکی ئێشکگری سەرسنووری نسێبین-قامیشلۆ ٢١ ڕۆژە بەردەوامە.
بە شداری دەیان هەزار کەس و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ماوەی ٢١ ڕۆژە چالاکی گۆشەگیری سەرسنوور دەستیپێکردووە. ئەمرۆش بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان بە وتنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا سڵاو لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا و جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی ناوەڕۆکی پەیامەکە خواستی ئاشتیی و ئیرادەی کۆتایهێنانە بە شەڕ.
هەر لە چالاکییەکەدا یادی هەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد؛ نازم داشتان و جیهان بیلگین کرایەوە.