شەهیدانی پاریس لە بەرلین یادکرانەوە
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شۆڕشگێران کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران یادکرانەوە
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شۆڕشگێران کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران یادکرانەوە
ئەنجوومەنی ژنانی دەست-دان بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلمەز کە لە٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس شەهیدا کران و ئامینە کارا، عەبدولڕەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس شەهیدا کران لە بەرلین چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
یادکردنەوەکە بەشداری کوردستانیان و دۆستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بەرلین ئەنجامدرا.
لە قسەکاندا ئاماژە بە بەرپرسیارانی کۆمەڵکووژی پاریس و دینامیکە سیاسییەکان لە پشت ئەو هێرشانەن. هەروەها ئاماژەش بەوەکرا ئەو کەسانەی کە شەهیدا کران تەنها نوێنەری تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد نین، لە هەمانکاتدا نوێنەری داخوازی دادپەروەری گەلانی ژێردەستەی جیهانن.
بە ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان دایە گۆزێ قسەی کرد و لەبەر ڕوونەکردنەوەی کۆمەڵکووژییەکان ڕەخنەی لە دەوڵەتی فەڕەنسا گرت و ئەو کەسانەی بە نەفرەت کرد کە کۆمەڵکووژییان ئەنجامدا و گوتی: "لەسەر ڕێگای شەهیدانی خۆمانین و ڕێگاکەیان بپارێزین".
بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ئێزیدی بەرلین نوری ئالکیش گوتی: "هەتاوەکو فەڕەنسا ئەم کۆمەڵکووژییانە ڕوونەکاتەوە، لە تاریکییدا دەمێنێتەوە".
ئەندامی تەژەکە-ئە سافیە ئەرۆڵ لە قسەکانییدا ئاماژەی بە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد کرد و گوتی: "پێویستە ئۆجالان لە نێو هەلەومەرجی ئازاددا پەیوەندی لەگەڵ جیهان دابنێت".
یادکردنەوەکە بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک بەردەوامبوو. ئەندامی کۆمیسیۆنی کەلتووری ناڤ-بەرلین ئۆزگور یشک و موستەفا ئاجیۆغلۆ بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکووژی پاریس گۆرانیان گوت.
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی دەست-دان بۆ ئەوکەسانەی کە لە پاریس شەهید کران ٩ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لەبەردەم کۆنسۆڵخانەی فەڕەنسا ڕاگەیاندراوێک دەخوێنرێتەوە.