شاندی ئیمراڵی لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمان کۆدەبێتەوە
شاندی ئیمراڵیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ فراکسیۆنی پەرلەمانی ئاکەپەی دەسەڵاتدار کۆدەبێتەوە.
شاندی ئیمراڵیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ فراکسیۆنی پەرلەمانی ئاکەپەی دەسەڵاتدار کۆدەبێتەوە.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان و هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری مێردین ئەحمەد تورک پێکهاتووە، لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکەپە دەستی بە کۆبوونەوە کرد.
شاندی ئیمراڵی لەلایەن سەرۆکی گشتیی فراکسیۆنی ئاکەپە ئەفکان ئالا، جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمان عەبدوڵا گولەر و ئۆزلەم زەنگین و هەروەها عومەر چەلیکەوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە پێشتر لە گەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داودئۆغڵو دیداریان ئەنجامداوە و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.