هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەیرەزۆر ٧ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا ٧ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا ٧ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، دەزگای ئاسایشی گشتی و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنج شەممە (٢ ی کانوونی دووەم) لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ٧ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە دژی پاشماوەکانی تیرۆریستان و پاککردنەوەی هەرێمەکە لە هەڕەشەی تیرۆریستان، وە جەختکراوەتەوە ئەم چەتانە لە سەرێکانی و شاری ئەل بوکەمالەوە هاتبوون و دزەیان کردووەتە ڕۆژهەڵاتی فورات، لە ئەندامانی تری شانە تیرۆریستییەکان چەکیان وەرگرتووە.
وە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین چەک و بەڵگەنامە دەست کەوتوون و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵیان دەستی پێ کردووە پێش ناردنیان بۆ بەردەم دادگا.
هەروەها جەخت دەکاتەوە، تێکۆشان بەردەوام دەبێت دژی هەڕەشەی تیرۆریستان و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەلامەتی دانیشتووانی هەرێمەکە.