پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیلهام ئەحمەد

میدیا ئیسرائیلییەکان بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل، پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژائاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان گیدئۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هوم"ی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ورد لە نێوان گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدراوە.

به پێی ڕۆژنامەکە لە پەیوەندییە تلفۆنییەکەدا باس له پێشهاتەکانی ناوچەکه کراوە. هەروەها ڕۆژنامەی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان و کوشتنی هەڕەمەکی و دەستبەسەرکردنی کوردان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریاوە زانیاری وردی راگەیاندووە.

هەروەها گیدئۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکەدا ڕایگەیاندووە؛ لە هەموو دیدارە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ هاوتاکانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا نیگەرانیەکانی خۆی سەبارەت بە دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەرزکردووەتەوە.