گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنێو سەفەربەریدان
خەڵکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تەواوی گوند و شارۆچکە و شارەکانی هەرێمەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەکە، پشتگیری قەسەدە دەکەن.
خەڵکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تەواوی گوند و شارۆچکە و شارەکانی هەرێمەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەکە، پشتگیری قەسەدە دەکەن.
بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی سەفەربەری گشتی کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەستیان پێ کردووە، لە تەواوی ناوچەکان خاڵی پشکنین زیاتر بوون و دەوریەی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجام دەدەن.
لە هەموو گوند و شارۆچکە و گەڕەکەکان خەڵک ئێشکگری دەگرن. گەل لە تەواوی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگرتن لە هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش، سەفەربەربوون.
هەروەها دەیان کچ و کوڕی هەرێمەکە بەشداری ڕێزەکانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایش بوون.
ئەم ڕێوشوێنانە لەکاتێکدایە، دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانیان بۆ سەر تەواوی هەرێمەکە زیاتر کردووە، بەتایبەت گوندەکانی کۆبانێ و مەنبەج.