ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان نیشتەجێکردن بۆ دوو هێندە زیاد دەکات

ئیسرائیل ڕایگەیاند، بوونی دەسەڵاتی خۆی لە بەرزاییەکانی جۆلان زیاتر دەکات و پلانی ئەوەیە ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بۆ دوو هێندەی ژمارەی ئێستا بەرزبکاتەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی سوریا ڕایگەیاند نیشتەجێکردن لە بەرزایەکانی جۆلان زیاتر دەکات، بەشێوەیەک ٢٠ هەزار کەسی دیکە لە هەرێمەکەدا نیشتەجێ دەکات. زانراوە ئیسرائیل بۆ نیشتەجێکردنەکە ١١.٢ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە.

نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە زیاتر ٣٠ شوێنی نیشتەجێبوون لە بەرزاییەکانی جۆلان دەژین. ئەم نیشتەجێکردنە بە گوێرەی یاسایی نێونەتەوەیی کارێکی نایساییە، بەڵام ئیسرائیل ئەوە رەتدەکاتەوە. نزیکەی ٢٠ هەزار هاوڵاتی سوریی نیشتەجێی هەرێمەکەن کە زۆرینەیان لە عەرەبی دورزی پێکهاتوون.