هێرشەکان لە بەرانبەر گەلانی سووریا شەرمەزار کرا

لە مانهایم هێرشەکان لە بەرانبەر گەلانی سووریا شەرمەزار کرا

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بە بانگەوازی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتییەکان (فەدا) هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) و سوپای نەتەوەیی سووریا  (SNA) لە بەرانبەر عەلەوی، کورد، کریستیان و دورزەکان لە سووریا شەرمەزار کرا.

لە گردبوونەوەکەدا نوێنەرانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەشداربوون گوتیان:

"دەوڵەتی نکۆڵیکار کە دەیەوێت تۆڵە لە کورد و دۆستەکانی بکاتەوە، ڕۆژانە هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەکات و دەیەوێت بە هەوڵی داگیرکاری تۆڵەی داعش شکستخواردوو بکاتەوە. ئەم بیرکردنەوەیە سەلەفییە کە دەڵێت 'کوشتنی عەلەوییەکان ئەرکە، ئێمەش وەک عەلەوییەکان لە هەمووکەسێک زیاتر دەزانین کە ئەم هێرشانە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت کە دەیەوێت تۆڵەی داعش بکاتەوە دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە دژی یاسایی نێونەتەوەییە. دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە 'تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا و هێزەکانی دیموکراسی جیهانی دەکەین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن".

لە گردبوونەوەکەدا بە وتنی "لە داهاتوودا ڕۆژانی سەخت چاوەڕێمانە. لەم پرۆسە سەختەدا کورد، عەلەوی، کریستیان دەچوسێنرێنەوە دەتوانین پێکەوە تێیپەڕێنین" بانگەوازی پشتگیری و تێکۆشان دەکەین.

نوێنەرانی فەدا، دەکتەم و مەلەپەدە لە گردبوونەوەکەدا قسەیان کرد.

گردبوونەوەکە بەردووشمی "بکوژ ئەردۆگان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پشتگیری ئەنتەرناسیۆناڵ" بە کۆتا هات.