بە دیمەن

شەڕڤانانی ژن گورزیان لە داگیرکەراندا: داگیرکەرێک کوژرا و سیستەمێکی ڕادار لەناو برا

شەڕڤانانی ژنی ئەنجومەنی سەربازی سەرێکانی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق چالاکیی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ئەندامێکی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی کوژرا و سیستەمێکی ڕادار

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ژنە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سەرێکانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. یەپەژە ڕایگەیاند، شەڕڤانان چالاکییەکەیان بۆ یادکردنەوە و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی قەرەقۆزاق و بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ئەنجامداوە.

یەپەژە ڕایگەیاندووە کە لەم چالاکییەدا سیستەمێکی ڕادار لە بنکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی مەناخێ لە سەرێکانی بە تەواوی تێکشکیندرا و لە گوندی ئوم ئەلکێفی تل تەمری کانتۆنی جزیرە کە داگیرکەری تورکی لێیە چەتەیەکی داگیرکەر لەلایەن شەڕڤانانی ژنەوە لە هێرشێکی نیشانشکێنی دا کوژرا."