دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەنداوی تیشرینی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ شارۆچکەی دێر حافر و بەنداوی تیشرینی بۆردومان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، جموجۆڵی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر شارۆچکەی دێر حافر و بەنداوی تشرین بەردەوامە. هەتا ئێستا ٥ جار بەنداوی تشرین و ٣ جار شارۆچکەی دێر حافریان لە ڕێگەی فڕۆکەکانەوە بۆردومان کراون.

ناوەندەکە ئەوەشی ڕاگەیاند دواتر لەسەر بۆردومانەکە زانیاری ورد بڵاودەکەنەوە.

جێی ئاماژەیە هێشتا جموجۆڵی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە بەردەوامە.