لە ئەبو قەلقەلی تانکێک تێکشکێندرا و بە دەیان داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند لە شارۆچکەی ئەبو قەلقەلی زریپۆشێکی جۆری BMB و تانکێک تێکشکێنراون. ڕاگەیاندرا لەو شەڕەدا بە دەیان چەتەی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند لە شارۆچکەی ئەبو قەلقەلی زریپۆشێکی جۆری BMB و تانکێک تێکشکێنراون. ڕاگەیاندرا لەو شەڕەدا بە دەیان چەتەی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەربارەی بەرخۆدانەکانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاگەیاندراوێکی دا و ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
"هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج کە وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان لە بەرەی گوندەکانی ئاشتانە و مستەحایان لە باشووری شاری منبج دایەوە، هێرشەکەیان تێکشکاند و چەتەکان هەڵهاتن.
هێزەکانمان لە بەرەی شارۆچکەی ئەبو قەلقەلی وەڵامی هێرشی چەتەکانیان دایەوە. لە دەرووبەری گوندی علوش زریپۆشێکی BMB و تانکێکیان تەقاندەوە. لەو شەڕ و پێکدانەدا بە دەیان چەتە کوژران و بریندار کران.
لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج شەڕەکە بەردەوامە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و تۆپهاوێژ هەرێمەکە بۆردوومان دەکات."