دەستەی شارەوانییەکان هێرشی سەر بەنداوی تشرینیی شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخۆدان کرد

دەستەی شارەوانییەکانی کانتۆنی فورات ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین مەترسییەکی گەورە دروست دەکات و گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانان دەکەین".

دەستەی شارەوانییەکانی کانتۆنی فورات بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر کانتۆنی فورات و بەئامانجگرتنی ژێرخانی شەرمەزار کرد.

بەیاننامەکە لە بەردەم ناوەندی دەستەی شارەوانییەکان لە کۆبانێ لەلایەن ئەندامی دیوانی دەستەی شارەوانییەکان سێڤا بۆزان خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەبیریان هێناوەتەوە کە لە ٨ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ لەگەڵ کەوتنی ڕژێمی ئەسەد، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر هەرێمی شەهبا و تل ڕەفعەت و مەنبەج دەستپێکرد و گوترا: "لەئەنجامدا دەیان هەزار کەس لە گەلی ئەم هەرێمانە لە ماڵەکانیان بەجێهێشت و کۆچبەر بوون. بە دەیان ژن،  منداڵ شەهید کران و هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کرانە ئامانج، بۆ  ئەوەی ژیانی گەلەکەمان کە بەرخۆدان دەکات لە بەرانبەر ئەو هێرشانە ئاستەنگی دروست بکات".

لە  بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی سەر شوێنە خزمەتگوزارییەکان کرا و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "بەتایبەت بەنداوی تشرین کە خزمەتی سەدان هەزار کەسی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات و گەلێک هەرێمی دیکەش، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکاندا لە خزمەتکردن کەوت. لەبەر ئەمە هەزاران کەس بێ کارەبا و ئاو ماونەتەوە. بەنداوەکە لەژێر هەڕەشەیەکی گەلێک مەزنی ڕووخاندایە. کارەساتێکی مرۆیی و ئیکۆلۆژی و ئابووری دروست دەکات. هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانمان وەکو کۆگای گەنم و وێستگەی ئاو و شارەوانی گەل بۆردومان کران. لەم دواییانەدا شارەوانی گەلی شارۆچکەی حوریەی سەر بە کانتۆنی تەبقە بۆردومان کرا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێم و ژێرخانەکەی، بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرانبەر هێرشەکاندا شەرمەزار کرا و گوتیان: "ئەم بێدەنگییە بە واتای هاوکارییە. لە بەرانبەر هەموو کارەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، هێزی قەسەدە و یەپەژە کە داستانی مێژووی لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەنوسنەوە. سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانان دەکەین و لە هەموو لایەکەوە پشتیوانیان دەکەین".