تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەلی و زاگرۆس بە خاک سپێردران
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەلی قامیشلۆ و زاگرۆس قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەلی قامیشلۆ و زاگرۆس قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپێردران.
بۆ شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەلی قامیشلۆ (محەمەد عەبدوڵا) کە لە ٢ی کانوونی دووەم لە شەدادێ شەهید بوو، شەڕڤانی قەسەدە زاگرۆس قامیشلۆ (ئەحمەد ئەل محەمەد) کە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لەسەر ڕێگای حەلەب شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخانی شاری قامیشلۆ مەڕاسیم بەڕێوەچوو.
بە سەدان دانیشتووی قامیشلۆ، هەڤاڵ و بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ، فاتمە ئەل جاسم تیشکی خستەسەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئامانجی داگیرکردنی خاکی سوریا، هەروەها تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە دژی هێرشەکان و پاراستنی هەرێمەکە لە داگیرکاری.
فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی قامیشلۆ، نەزیر سۆفی ڕایگەیاند ڕێگەی شەهیدان پیرۆزە و لەسەر ئەو ڕێگەیە درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.
لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
لە مەڕاسیمەکەدا هاوڕێیانی شەهیدان بەڵێنی بەردەوانیدان بە هێڵی شەهیدان نوێکردەوە. هاوڕێی شەهید عەلی قامیشلۆ و شەڕڤانی قەسەدە ڕزگار فارس قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانیان دەکەنەوە و گوتی: "سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".
داپیرەی شەهید عەلی قامیشلۆ خالیسە شەلۆ ئاماژەی بەوەکرد کە باجی پاراستنی وڵات قورسە، تا ڕزگارکردنی خاکەیان تێدەکۆشن.
لە دوای قسەکان تەرمی شەهیدان بە خاک سپێردران.