خەڵکی گوندی بلک بەشداری سەفەربەری بوون
خەڵکی گوندی بلک لە شاری کۆبانێ بۆ پشتگیری لە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بەشداری سەفەربەری بوون.
خەڵکی گوندی بلک لە شاری کۆبانێ بۆ پشتگیری لە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بەشداری سەفەربەری بوون.
خەڵکی کانتۆنی فورات و گوند بە گوند و شەقام و گەڕەک، گروپ بە گروپ بە بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕاپەڕین و ئەوانیش سەفەربەربوون. ئەمڕۆ لە گوندی بلکی کۆبانێ، سەفەربەری ڕاگەیەندرا و گەلیش بەشداری سەفەربەربوون.
بە دەیان گوند و گەڕەک لەسەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەفەربەربوون.
بە ناوی خەڵکی گوندی بلکی کۆبانێ عەلی موراد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و وتی: "وەک گەلی گوندی بلک تا کۆتایی لەگەڵ هەنگاوەکانی شەڕڤانانمانداین، ئەوان هیوا و سەرکەوتنمانن. چەندێک دەوڵەتی تورک هێرش بکات، دیسان هەر هەین، خۆمان سەلماندووە، ئیتر دەوڵەتی تورک لە شکستدایە. دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت کورد لەناو ببات، بەڵام ئیتر کۆتایی بەدەست ئێمەیە و سەردەکەوین".
عەلی موراد لە بەردەوامی قسەکانییدا وتی: "ئەردۆگان دەیگوت کۆبانێ کەوتووە، لە پێش کەوتنە، ئێستاش دیسان دەڵێن ئێمەی کوردان چەکەکانیان دەنێژین. چەکەکانمان دانێین، وەک چۆن لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شکستیان هێنا، ئێمەین خاوەنی ئەم خاکەین و چەک دادەنێین. ئیتر دەبێت هەر چوارپارچەی کوردستان ڕاپەڕن، ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمەیە، سەرکەوتن نزیکە".