بە دیمەن

هەپەجە و هەپەجە ژن: لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بانگەوازی بەرێکخستن بوون دەکەین

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) و هێزەکانی پاراستنی جڤاکی-ژن (هەپەجە-ژن) بانگەوازیان ئاراستەی گەل کرد؛ لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ژیانی خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بەشداری ناو ڕیزەکانی خۆ پاراستن بن.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) و هێزەکانی پاراستنی جڤاکی-ژن (هەپەجە-ژن) بە بەشداری دەیان ئەندام لە باخچەی ٤ی نیسانی شاری حەسەکە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. بەیاننامەکە لەلایەن ڤیان حەسنەوە بە زمانی کوردی خوێندەوە و حەمید مێش بەڕێوەبەری هەپەجە بەیاننامەکەی بە زمانی عەرەبی خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە وڵاتی ئێمە سوریا و لە هەرێمە سەربەخۆکانماندا ئێمە بە ڕۆژانی قورس و مێژووییدا تێدەپەڕین، ئەم ڕۆژانە بۆ ئایندەمان زۆر گرنگن، ڕژێمی بەعس دوای ئەوەی نەیتوانی گۆڕانکاری دیموکراتیک جێبەجێ بکات، پاش ٦١ ساڵ ڕووخا.

لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە شەهبا و منبج، هاوڵاتییانمان ڕووبەڕووی گوشارێکی قورس بوونەوە، ماڵ و موڵکیان تاڵان کرا، ژنان ڕفێندران و هەموو جۆرە کارێکی نامرۆڤانەیان بەرامبەر کرا. ئێستاش بۆردومان و هێرشەکان بەردەوامن.

قەیرانەکان لە سوریا بەردەوامە. ئەو هێزە سەربازییەی ئێستا لە دیمەشق دەسەڵاتی بەدەستە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیدارەی نوێ بەدەست دەگرن، بەڵام ئێمە وەک گەلێک ناتوانین ئاسایش و پاراستنی خۆمان بە هێزێک بسپێرین کە هاوکاری دەوڵەتی تورکە و ئازادی ژنان ڕەتدەکاتەوە. لە هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەریدا، قەسەدە لە پێناو پاراستنی ئێمەدا فیداکارییەکی زۆری کرد. قەسەدە هێزی بەرگری ئێمەیە. بە واتایەکی تر گەنجانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، تورکمان، سوریان و ئاشووری پێکیان هێناوە.

کاتێک شەڕڤانانی کەرامەت بە شێوەیەکی چالاک ئەرکی پاراستنی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی جڤاکی ناتوانین بێدەنگ بین و بە تەنیایان بهێڵین. لەگەڵ خوشک و براکانی خۆمان قەسەدە و یەپەژە، لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ و بەرخۆدان بەشدار دەبین. بەم شێوەیە ماڵ و گوند، گەڕەک و شارەکانمان دەپارێزین. جێی ئاماژەیە هەتا ئێستا بە دەیان ئەندامی هەپەجە و هەپەجە-ژن، چوونەتە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ و هاوشان لەگەڵ شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەڕیان کردووە. ئەم هەڵوێستەی هەڤاڵانمان دەردەخات کە هەموومان قەسەدەین، هەموومان یەپەژە و یەپەگەین.

ئەگەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگی و گرفتانەی ئێستا، توانی ببێتە پێناسەی هەرێمێکی ئازاد، بە هۆی ئەوەو بوو کە پاراستنی خۆی بە کەس ناسپێرێت و بە هێزی خۆی جەوهەری خۆی دەپارێزێت. ئەمڕۆ زیاتر لە جاران پێویست بەو پێشخستتنی ئەو ڕێبازەیە. پێویستە بۆ خۆمان لە کوێ دەژین بیپارێزین. دەوڵەتی تورک پلانەکانی داگیرکاری و دابڕانی سوریایە. وەک چۆن لە عەفرین، باب، گرێ سپی، سەرێکانی و شوێنەکانی دیکە داگیرکاری کرد، دەیەوێت هەموو سوریا بەهەمان شێوە داگیر بکات.

ئەم خاکە خاکی ئێمەیە، ئێمە لە شوێنێکی ترەوە نەهاتووین، بەڵکو ئەوانەی هاتوونەتە ئێرە و دەیانەوێت داگیری بکەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیە. بەڵام با هەموو کەس ئەوە بزانن کە ئێمە لەدژی داگیرکاری دەوەستینەوە و هەتا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. هەروەها داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی ژیانی خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بەشداری ڕیزەکانی خۆپاراستن بن. ئێمە لە هەر جۆرە بەدیلێک ناترسین، چونکە دەزانین بەو شێوەیە وڵاتەکەمان و گەلەکەمان لە داهاتوویەکی ئازاددا دەژین."