دانیشتوانی قامیشلۆ ٢ شەهیدیان بە خاکسپارد
دانیشتوانی شاری قامیشلۆ لە مەڕاسیمێکی جەماوەریدا لە گۆڕستانی شەهیدان تەرمی دوو شەهیدیان بە خاکسپارد.
دانیشتوانی شاری قامیشلۆ لە مەڕاسیمێکی جەماوەریدا لە گۆڕستانی شەهیدان تەرمی دوو شەهیدیان بە خاکسپارد.
بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری قامیشلی تەرمی ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆ لەوەند قامیشلۆ کە لە ٩ی کانوونی یەکەم لە مەنبەج شەهید بوو، ئەندامی هێزەکانی قەسەدە شەڕڤان قامیشلۆ کە لە ٣٠ی کانوونی یەکەم لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، بە مەڕاسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ، بە خاکسپێردران.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان شێرۆ شێرۆ سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و وتی: "لەم ساتەدا کۆبوونەوەمان و بەرخۆدانمان داخوازی شەهیدانمانە، لە کاتێکی مێژووییداین. شەهیدەکانمان گیانی خۆیان فیدا کرد بۆ پاراستنی خاک وڵات بۆ ئەوەی گەلەکەیان بگاتە ئاستی سەربەرزی. لەهەمان کاتدا پێویستە گەلەکەمان بە شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فریو نەخوات و هەمیشە خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدا بکات".
پاشان بەناوی هێزە سەربازییەکانەوە کاوە گەلۆ ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین و مەنبەج لەلایەن شەڕڤانانمانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەرخۆدانێکی مێژووییە و وتی: "پێشتر بەڵێنمان دابوو کە گەلەکەمان دەگەیەنینە ئاستی سەرکەوتن. شەڕڤانەکانمان ئەمە پێکدێنن و ئاڵای دیموکراسی هەڵدەدەن. هەروەها بە سایەی کچ و کوڕەکانمان هەنگاومان ناوە بۆ پێشەوە. هەر بۆیە هەمیشە لە پشت هێزەکانمانەوە دەبین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".
بە ناوی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک مەلا عومەر حەمید قسەی کرد و وتی "شەهید هەمیشە زیندون و نامرن. هەروەها پێویستە بۆ شەهیدەکانمان خەمبار نەبین، پێویستە شەهیدەکانمان بکەین بە سیمبولی ئازادی و ئاشتی".
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، پورێکی شەهید شەڕڤان قامیشلۆ، شاها ئەمین ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ پەشیمان نین و بۆ ئەوەی بگەن بە ئاستی سەرکەوتن دەتوانن دەیان نەوەییان لە پێناو خاک و وڵات فیدا بکەن.
پاشان ناسنامەی هەر دوو شەهیدە خوێندرایەوە، بە هەلهەلە و درووشم هەردوو شەهید بە خاکسپێردران.