قەسەدە سەبارەت بە هێرشەکان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای بۆ سەرتل ڕفعەت، دێر جەماڵ و منبج ئیدانە کرد.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای بۆ سەرتل ڕفعەت، دێر جەماڵ و منبج ئیدانە کرد.
ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی قەسەدە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
"هێزەکانمان ئەو هێرشە تیرۆریستییانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تل ڕفعەت و دێرجەماڵ و منبج ڕوویاندا بە توندی شەرمەزار دەکات، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین وهیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین."
هێزەکانمان ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی کە بەئامانجی ڕێگریکردنە لە هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری لە سوریای نوێدا بە توندی ئیدانە دەکات. هاوکات جارێکی دیکە داوا لە هەموو لایەنەکانی سوریا دەکەین لە هەر جۆرە هەڕەشە و توندوتیژییەک دووربکەونەوە و لە پێناو چارەسەری هەموو کێشەکاندا گفتوگۆ بەبنەما بگرن.