شاندی کەنەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ کامپەینی ڕۆژئاوا دەربڕی

شاندی کەنەکە سەردانی کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیان لە سلیمانی کرد و پشگیری خۆیان بۆ كامپەینەكە و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

شاندێکی  کەنەکە  کە پێکهاتبوو لە، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی زەینەب موڕاد، ڕەفیق غەفور ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنگرەی نەتەوەی، شەهلا عەفید ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری كەنەكە، سەردانی ڕێكخراوی ئازادبونیان لە شاری سلێمانی كرد و لەبارەی ئامانجی سەردانەكەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

رەفیق غەفوور، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان -كەنەكە لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، ئامانجی ئێمە کۆکردنکردەوەی کۆدەنگی و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردە و کامپەینی پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی رۆژئاوای كورردستان بە کارێکی گرنگ دەزانین.

دەشڵێت، وەک ئەوەی لە میدیاکانەوە دەبینین کە منداڵ لە برساندا دەمرێت، بۆیە هاوکاری مرۆیی بۆ هەر گەلێک بێت ئەوا کارێکی پیرۆز و نیشتیمانیە، ئەگەریش وڵاتی خۆمان و هاونیشتیمانیانی خۆمان بێت ئەوا لە پێشترە.

وتیشی، کامپەینی پشتیوانی رۆژئاوا بەشێکە لەو خەباتەی هەریەکێکمان بۆ ئازادی و ئارامی و پێکەوە تێکۆشانی بۆدەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە هەوڵداین کە کۆبوونەوەی راوێژكاری نەتەوەیی لە هەرچوار پارچەدا بکەین، بۆیە دەمانەوێت راوبۆچوونی زۆرێک لە لایەنە سیاسیەکان و کەسانی نیشتیمانی و ئەکادیمی وەربگرین بۆ ئەوەی بزانین لەوبارەوە چی هەنگاوێك بنێین.

ئاماژەی بەوەشكرد، تاکو ئێستا سەردانی زیاتر لە ١٢ میدیامان لە سلێمانی و هەولێر کردووە تاکوو زەمینەیەک بۆ کۆدەنگی خۆشبکەین تاکو ئێستاش راوبۆچوونەکان ئەرێنی بوون.