ساڵێک بە هەڵمەتی ئازادییەوە تێپەڕی
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ماوەی ساڵێکدا بەدەیان چالاکی و خۆپیشاندان بەڕێوەچوو؛ گوشارێکی هەمە لایەنە دروست بوو، ڕێکاری نێونەتەوەیی دەرکرا و دەوڵەتی تورک ناچار کرا هەنگاو بنێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ماوەی ساڵێکدا بەدەیان چالاکی و خۆپیشاندان بەڕێوەچوو؛ گوشارێکی هەمە لایەنە دروست بوو، ڕێکاری نێونەتەوەیی دەرکرا و دەوڵەتی تورک ناچار کرا هەنگاو بنێت.
هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ساڵێکی لەدوای خۆی بە جێهێشت. هەڵمەتی ئازادی کوردستان و تورکیای تێپەڕاند و بوو بە هەڵمەتێکی جیهانی. ئەو چالاکی و خۆپێشاندانانەی کە ڕوویاندا کاریگەرییەکی زۆری لێکەوتەوە.
گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە ڕادەستکردنی بە تورکیا دەستی پێکرد و لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی زۆر ڕەها و توند بەردەوامە. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ تا ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە نەگەیشتووە. بە ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی بنەماڵە و پارێزەران، سەرجەم ڕێبازەکانی پەیوەندی داخران. لە یاسای نێونەتەوەییدا ئەم دۆخە بە "incommunicado" پێناسە دەکرێت. بەمەش دۆستانی کورد بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد شەرمەزار کرا. هەڵمەتی ئازادی بۆ سەرنج خستنەسەر تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ لە یەک کاتدا لە ٧٧ شوێنی جیاوازی جیهان بە راگەیاندنی ڕۆژنامەوانی دەستیپێکرد. لە چوارچێوەی ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکەدا لە ساڵی ٢٠٢٤ گەلێک چالاکی و خۆپیشاندانی جیاواز ئەنجامدرا. ئێمە ئەنجامی چالاکییەکان و کاریگەرییەکانی لە ماوەی ساڵێکدا کە کۆکردووتەوە لێرە ڕایدەگەیەنین.
کانونی دووەم
* چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردنی بازنەیی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و بە درێژایی مانگی کانوونی دووەم بەردەوام بوو. کەسوکاری زیندانیان بە هەمان داواکاری دەستیان بە چالاکی بەرخۆدان کرد. ئیشکگریی ئاشتی لە ٦ شار بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی دەستی پێکرد.
* بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان- ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە)، هەڵمەتی ناردنی کارت پوستاڵ لە ٨ی کانوونی دووەم دەستی پێکرد. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا کارت پوستاڵ لە وڵاتانی سویسرا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلژیکا، هۆڵەندا، نەمسا، بەریتانیا، سوید، نەرویژ و فینلاندەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ نێردرا.
* بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ١١ی کانوونی دووەم لە ناوچەی شێرانی کانتۆنی فورات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدا.
* بزووتنەوەی دیموکراتیکی خوێندکارانی کانتۆنی فورات ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەم ڕێپێوانێکی لە کۆبانێ ئەنجامدا.
*بەهۆی بە دیل گرتنی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆەو، لە ٢٥ ناوچەی جیاوازی باکوری فەرەنسا بەرەو ستراسبۆرگ ڕێپێوانێکی درێژمەودا دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمەوە لە پاریسەوە دەستی پێکرد و لە ١٥ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگ کۆتایی هات.
*لەچوارچێوەی هەڵمەتی ئازادییدا هاوکات لەگەڵ چالاکی و خۆپیشاندانەکان، زۆر چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو. پێکهاتە عەرەبەکانی شنگال لە ٢٥ی مانگ، پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆیان خوێندەوە و لەسەری قسەو باسیان کرد.
* گروپە چەپ و سۆسیالیستەکانی تورکیاش بەهەمان شێوە بەشدارییان لە چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەریدا کرد کە لە ٢٦ی مانگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادییدا دەستیپێکرد.
*کوردستان و دۆستانیان لە سویسرا، ئەڵمانیا، بەلژیکا، هۆڵەندا، فەرەنسا، یۆنان، هۆڵەندا، فینلاند، سوید و نەرویژ لە ٢٧ی مانگ دەستیان بە چالاکی کرد و تووڕەیی خۆیان دژ بە گۆشەگیریی ئیمرالی دەربڕی و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
*لە وۆرکشۆپی ژناندا کە لە ٢٨ی مانگ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە هێزەوە بەشداری هەڵمەتی ئازادی بن.
*بزووتنەوەی ژنانی ئازادی شنگال (تاژێ) لە ٢٨ی مانگدا چالاکیی خەیمە دانانی لە شاری شنگال ڕێکخست.
*لە ٢٩ی مانگ لە زانکۆی شەفیڵدی بریتانیا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو. هەروەها لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی گشتی بەڕێوەچوو. لە پاریس پانکارتێکی مەزن بە ناوی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لەسەر تاوەری ئیڤڵ هەڵواسرا.
شوبات
* لە یەکی شوبات بە داوای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شارەکانی قەرس و وان لە باکووری کوردستان هەتا ئامەد ڕێپێوان ئەنجامدار.
* لە چوارچێوەی هەڵمەتی ناردنی کارت پوستاڵ لە پایرن لە کانتۆنی ڤۆادی سویسرا، بەدەیان کارت پۆستاڵ بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕەوانەکرا.
* ئەندامی پەرلەمانی کانتۆنی ژنێڤ، ڕێمی پاگانی لە ٢ی شوباتدا پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتەکە ڕاگەیاند و وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد موخاتەبی چارەسەری پرسی کوردە.
* لە نێوان ٣-٤ی شوبات لە بەرلینی پایتەختی ئاڵمانیا و هامبۆرگ بە پێشەنگایەتی تەکو ژن و تەجەشە ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوەچوو.
* لە ٤ی شوبات لە شاری سۆلۆتۆرنی سویسرا و شاری گرازی نەمسا کارت پۆستاڵ بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕەوانەکرا.
* لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠٠ کارت پۆستاڵ بۆ ئیمرالی" ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی، لە ٤ی شوبات لە ناوچەئ ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵەوە کارت پۆستاڵیان ڕەوانە کرد.
* چالاکی ناردنی کارت پۆستاڵ بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ٧ی شوبات لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی سوید و مەجلیسی ژنانی ئامارا دەستی پێکرد.
* لە ٨ی شوبات لە پایتەختی یۆنان ئەسیناوە کارت پۆستاڵ بۆ ڕێبەر ئاپۆ نێردرا.
* لە ٨ی شوبات لە شاری بلباوی وڵاتی باسک کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو.
* لە ٩ی شوبات لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا ستاندێک دانرا و زانیاری لەسەر گۆشەگیری ئیمرالی بە هاوڵاتیان درا.
* لە نێوان ڕۆژانی ٩-١٠ی شوبات لە شاری کیلی ئەڵمانیا ڕێپێوانێکی ٢ ڕۆژە بەڕێوەچوو.
* لە ١٠ی شوبات لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ناردنی١٠٠٠کارت پۆستاڵ بۆ ئیمرالی" لەلایەن گانجانی دەم پارتیەوە ستاندێک کرایەوە و کارت بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕەوانە کرا.
* لە ٧ی شوبات چالاکی ناردنی کارت بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی سوید و مەجلیسی ژنانی ئامارا دەستی پێکرد.
* لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر گۆشەگیری ئیمرالی.
* لە١١ی شوبات لە لەندەن کارت پۆستاڵ بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕەوانە کرا و تراکت دابەشکرا.
* لە ١١ی شوبات دا بە پێشەنگایەتی گەنجانی ئینترناسیۆنالیست، ڕێپێوانێکی درێژمەودا لە شاری بازڵی سویسرا هەتا شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد.
* لە ١٢ی شوبات دا زیندانیانی پاژک و پەکەکە مانگرتنیان ڕایانگەیاند و تا دوای هەڵبژاردن بەردەوام بوو.
* لە ١٤ی شوبات چالاکیی ئیدانەکردن لە سویسرا و ئەڵمانیا و دانیمارک بەڕێوەچوو.
* لە ١٥ی شوبات پەرلەمانتاری سین-فەین و فرانسی مۆلۆی خەباتکاری ئێرلەندی بۆبی ساندس لە سێهەمین کۆنفرانسی کورد کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، قسەیان کرد و سەرنجیان خستە سەر بەرخۆدانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد.
* لە ٢٢ی شوبات لە فەڕەنسا ڕێپێوانی پاریس دەستی پێکرد، ڕێپێوانی ئینترناسیوناڵیست لە بازل لە ١١ی شوبات دەستی پێکرد و ڕێپێوانی ئازادی کە لە ٩ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دەستی پێکرد لە ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگ یەکیان گرتەوە.
* ٢٥ ـەمین ساڵوەگەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڤیلیێرس لێ بێلی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری و گردبوونەوەیەک لە شاری تۆلۆز ئیدانە کرا.
* لە ١٧ی شوباتدا لە شارەکانی منبج و شەدادێ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵمەتی واژۆکردن دەستیپێکرد.
* لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکی مێژوویی بەڕێوەچوو، بە سەدان هەزار کەس بەشدارییان کرد و توڕەیی خۆیان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەربڕی و داوای ئازادییان بۆ ڕێبەر ئاپۆ کرد. بەم چالاکیی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کەوتە قۆناغێکی نوێیەوە.
* کوردستان و دۆستانیان لە لەندەن لە ١٨ی شوباتدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد.
* لە ٢٤ی شوباتدا لە ژنێڤ کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو و سەرەنج خرایەسەر هاوکاریی هێزە نێونەتەوەییەکان لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی.
* ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لە چالاکییەکەی ٢٧ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێگای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە.
* لە ٢٧ی شوباتدا چالاکیەک بە پێشەنگایەتی تەژەکە- ئە لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو و ڕاگەیەندرا "گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی". پەیامی، "ڕێبەرایەتیمان هێڵی سوورمانە" درا.
* لە شاری تەبقە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاکادیمیای عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنولۆژی و ئاکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان وۆرک شۆپێک بە ناوی "شۆڕشی ژنان بە تێزەکانی ئازادی" بەڕێوە چوو.
ئادار
* لە یەکی ئاداردا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا کە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە.
* لە ٢ی ئازاردا پلاتفۆرمی گەلان و بیروباوەڕییەکانی میزۆپۆتامیا پێشوازی لە هەڵمەتی، ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
* لە ٩ی شوبات دەستپێسخەری بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی ڕایگەیاند کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە دەستیپێکرد تا ٣ی ئادار، یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار واژۆ کۆکرایەوە.
* بەبۆنەی ٨ی مارسەوە ژنانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کارت پۆستاڵیان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نارد.
* پەیامەکانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد مۆرکی خۆی لەسەر ڕووداوەکانی ٨ی مارس دا.
* لە هەموو مەیدنەکانی نەورۆز بە یەک دەنگ داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.
* لە ٢٥ی ئادار ژنان لە شاری زوریخی سویسرا کارت پۆستاڵیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد.
نیسان
* کوردستانیان بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەشدارییان لە ڕێپێوانی پاسکالای یەکی نیسان شاری بێرن کرد.
* چالاکی خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە درێژایی مانگی نیسان لە کوردستان و لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەچوو.
* زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە ٣ی نیساندا ڕایانگەیاند کە بەرخۆدانی مانگرتنیان گۆڕێوە بۆ چالاکیی نەڕۆیشتن بۆ دادگا و دیدار و چاوپێ نکەوتنی بنەماڵەکان.
* لە ٤ی نیسان بۆ یادی ٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرانسەری جیهان مەراسیمی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو. دژ بە گۆشەگیریی رەهای ئیمرالی چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە چوو و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
* لە ٥ی نیسان لە پایتەختی ئەڵمانیا لە بەرلین، کتێبی بە ناوی 'ئازادی سەردەکەوێت' کە باس لە ژیانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، ناسێندرا.
* لە ٦ی نیساندا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) کەمپینی "هەزار ژن، یەک دەنگ" دەستپێکرد. بەهەزاران ژن لە نەتەوە و گەلانی جیاوازەوە لە ڕێگەی پەیامی تەلەفزیۆنیەوە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
* گەنجانی ئینترناسیۆنالیست لە شاری لیدای ئیسپانیا چالاکیەکی کتێب خوێندنەوەیان دەستپێکرد و یادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیان بەرز ڕاگرت.
* هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی ١١ی نیسان لە شاری وینتەرتوری سویسرا، بۆ زنجیرە چالاکییەک لە ستراسبۆرگ لە نێوان ١٥-١٩ی نیسان بەڕێوەبچێت بانگەوازی کرا.
* ستاندی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری دراگوینانی فەڕەنسا کرایەوە و چالاکیەکی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو. لە ستاندەکەدا نزیکەی ٦٠ کتێب و نزیکەی ٢٥٠ بروشور دابەشکران.
* لە ١٥ی نیسان کوردستانیان و دۆستانیان لە بەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ گردبوونەوە و داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
* لە١٩ی نیساندا تەژەکە-ئە دژی گۆشەگیری ئیمرالی بە بەیاننامەیەک، "ژیانێکی بێ رێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین" هەڵمەتێکی نامە ناردنی بۆ CPT دەستپێکرد.
* دەستپێشخەری عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا ڕایگەیاند، ٣ملیۆن و ٦٩٩ هەزار واژۆ کە لە ئەنجامی هەڵمەتی واژۆکردن لە ٤ی نیسان کۆکراونەتەوە ڕادەستی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.
* لە وۆرک شۆپەکانی 'ژن و ڕێبەرایەتی 'کە لە نێوان ١٩-٢١ی نیسان لە زۆرێک لە شارەکانی سویسرا بەڕێوەچوو، ئەو گۆڕانکارییەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ژناندا خوڵقاندوویەتی گفتوگۆی لەسەر کرا.
* له ٢٢ی نیسان خەباتکارانی کولتوور و هونەری کوردی ئەوروپا که له دژی هێرشه کانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوه، پەیامی؛ "رۆژ ڕۆژی ڕاپەڕین، بەرخۆدان ویەکێتیە"یان ڕاگەیاند.
* لە ڕێپێوانی دژ بە سیاسەتەکانی جەنگ لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، سەرنج خرایە سەر گۆشەگیری سیستماتیکی ڕێبەر ئاپۆ.
* لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە پێشەنگایەتی دامەزراوە و کەسایەتیە دۆستەکانی یونان، ڕێپێوانێک بە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە چوو.
گوڵان
*دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لە چالاکیی ٣ی گوڵاندا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە.
*ئەندامانی تەجەشە لە ٨ی گوڵاندا لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا ستاندێکیان دانا. لە ستاندەکەدا سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان و قڕکردن لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا کرا.
*ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان لە شارەکانی ماینز و ڤیسبادن و بینگن کە لە ئەڵمانیا خەبات دەکەن، لە ١٤ی گوڵاندا سەدان نامەیان بۆ سی پی تی ناردووە.
*لە ١٥ی گوڵاندا ژنان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆبوونەوە و بانگەوازیان لە کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی کرد.
*لە پەرلەمانی هەرێمی ئەراگۆنی ئیسپانیا گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا، ئاماژەی بەوە کرا کە کێشەی کورد کێشەیەکی نێونەتەوەییە و بانگەوازی هەستیاری و بەرپرسیارێتی کرا.
*ئەنجومەنی ژنانی عەرەب بەشدارییان لە هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکەتە" کرد، کە لە لایەن تەڤگەری ژنانی ئازادی ئێزیدی (تەژەئائ) لە ٢١ی گوڵان لە شەنگال دەستی پێکردوە.
*پارتی سووریای دیموکراتیک بە دەستپێشخەری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی چاوپێکەوتنێک ئەنجامدرا و ڕاگەیاندرا کە ئامادەن بەرپرسیارێتی گەلی سووریا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێک بێنن.
*لە ٥ ناوەندی ئەسکەندەنافیا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا چالاکی ئەنجامدرا و سیستەمی ئیمراڵی ئاشکراکرا.
*لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ڕەقەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
*لە ٢٩ی گوڵاندا پەرلەمانتار و سیناتۆرەکانی پارتی سەوز و چەپی ئیتاڵیا سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بۆ سەرۆکی سی پی تی دکتۆر ئالان میشێل نامەیانیان نارد و داوایان کە دەستبەجێ شاندێک بنێرێت بۆ ئیمراڵی.
*لە ٢٩ی ئایاردا سیاسەتمەداران و ٢٦ کەس بە پیشەی جیاواز لە سویسرا نامەیەکیان بۆ سەرۆکی سی پی تی سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی نارد و داوایان لێکرد دەستبەجێ شاندێک بنێرێت بۆ ئیمراڵی.
حوزەیران
*کوردستانیان و دۆستەکانیان ١ی حوزەیراندا لە ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا، فەرەنسا، دانیمارک، سوید، نەرویج، ئیتاڵیا و بەلجیکا توڕەیی خۆیان دەربڕی و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
*٩٩کەسایەتی ناودار لە ئەڵمانیا لە ٣ی حوزەیران نامەیەکیان بۆ سی پی تی نووسی و گوتیان: "داوا دەکەین دەستبەجێ شاندێک بنێرن بۆ ئیمراڵی و لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و زانیاری لەسەر بارودۆخی تەندروستی وەربگرن".
*لە شاری وینتەرتوری سویسرا پێشەنگای 'بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی' کرایەوە.
*کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ٨ی حوزەریراندا لە گەلێک لە ناوەندەکانی فەرەنسا ڕژانە گۆڕەپانەکان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
*کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو.
*لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە لە ١٢ی حوزەیران ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرا.
*لە نێوان ١٥-٢٢ی حوزەیران بە دروشمی "ڕۆژانی گفتوگۆ"، لە فینلاند، سوید، فەرەنسا، ئەڵمانیا، کەتەلۆنیا، یۆنان، ئیتاڵیا، سویسرا، کۆڵۆمبیا، قوبرس، بەلجیکا، ئینگلتەرا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا و کینیا کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ ناسێندران و نووسینەکانی ئیمراڵی خوێندرایەوە، دەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ستاندی زانیاریی دانرا؛ کۆنفرانس و پانێڵ و شانۆ و گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
*گەنجان لە گۆڕەپانی تاوەری ئیڤڵ لە پایتەختی فەرەنسا پاریس و مارسیلیا ستاندیان دانا و باسیان لە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵییان ئاشکرا کرد.
*لە ٢٥-٢٦ی حوزەیراندا لە ئەوروپا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکیی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو. لە لەندەن دۆسیەی گۆشەگیری ڕادەستی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کرا. لە لوزێرن و لاکەرۆنیا سەبارەت بە گۆشەگیری بۆ سی پی تی نامە نێردرا.
تەمموز
*لە ٢٩هەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە لە ١ی تەمموز لە لەندەن بەڕێوەچوو، پەیامی "بە هێڵی بێریتان و زیلان ڕێبەر ئاپۆ دەکەین" درا.
*زیندانیانی پەکەکە و پەژاک لە ٣ی تەمموزدا سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە دژی گۆشەگیری ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و گوتیان: "چالاکیی ئێستا تەواو دەکەین، تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین، بە چالاکیی جیاواز بەشداری هەڵمەتەکە دەکەین. بانگەواز لە گەل دەکەین کە بۆ ڕێبەر ئاپۆدا بەرخۆدان بکەن”.
*ئەندامانی (تەکو ژن) و ژنانی گەنجی ئینتەرناسیۆنالیست لە ڕۆژانی ٤-٧ی تەمموز وۆرک شۆپ و شانۆن و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و گەلێک چالاکییان لە ستراسبۆرگ ئەنجامدا.
*تەژەکە-ئە لە ٩ی تەمموزدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ٢٠ هەزار ژن لە دژی گۆشەگیری بۆ سی پی تی نامەیان ناردووە و بانگەوازیان لە سی پی تی کردوە کە ئەرکی خۆی بەجی بێنێت.
*لە کانتۆنەکانی جەزیرە و فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ١٠ی تەمموز ڕێپێوان و گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
*لە شارەکانی بازلی سویسرا و میونشنی ئەڵمانیا لە ١٢ی تەمموز ستاند دانرا و زانیاری لەسەر گۆشەگیری درا.
*لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
*چالاکییەکانی "دەنگ بدە بە ئازادی" دەستیپێکرد. کەسوکاری زیندانیان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە بەردەم زیندانەکان گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد تا کۆتایی گۆشەگیریی بەرخۆدان بەردەوامە.
*لە ١٦ی تەمموزدا لە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەرەدە ی بەرلین بۆنەیەکی نافەرمانی مەدەنی بەڕێوەچوو.
*٦٦ ڕۆشنبیر و نووسەر و زانای خاوەن خەڵاتی نۆبڵ خوازیارن کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و ناکۆکییەکانی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن.
ئاب
*لە گردبوونەوەی ١ی ئابدا لە بەرلین بانگەوازی بەشداری جیهان کرا.
*لە ١٤ی ئابدا وۆرک شۆپێک لە شاری قامیشلۆ سەبارەت بە دەستپێشخەری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێکرد، ئەنجامدرا.
*فێستیڤاڵێک کە هەموو ساڵێک لە ١٦ی ئاب لە شاری برێشیا بەڕێوەدەچێت، ڕۆژێک بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەرخانکرا.
*لە ٢٢ی ئاب لە چوارچێوەی "ڕۆژانی خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ"، لە گەلێک لە ناوەندەکانی باکووری کوردستان، بەرگریی نامەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە.
*گەنجانی ئەندامی تەکو-ژن لە ٣١ی ئاب لە شاری لۆزانی سویسرا تاوەکو بینایی نەتەوە یەکگرتووەکانی جنێڤ ڕێپێوانیان کرد.
ئەیلول
*تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە ٢ی ئەیلول ڕایگەیاند، کە ئەوان بە هەڵمەتی 'تیشکی ڕۆژ' جیهان بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبەن.
*ژنانی تەژەکە-ئە لە ٤ی ئەیلول لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە چالاکیی 'تیشکی ڕۆژ' تا ١٢ی تشرینی یەکەم بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.
*لە ٧ی ئەیلولدا لە شارەکانی بەرلین و دوسلدۆرفی ئەڵمانیا ڕێپێوان و گردبوونەوە بەڕێوەچوو کە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان دەکرد.
*لە ١٥ی ئەیلولدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی "ڕۆژانی دیالۆگ" خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا.
*٤هەمین فێستیڤاڵی کەلتووری کوردی شەهید سینان دێرسیم بە دروشمی " بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بۆ کوردستان ستاتۆ" لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
*لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'تیشکی ڕۆژ'، ژنان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ١٥ی ئەیلول کۆبوونەوە و بانگەوازییان لە دامەزراوە ئەوروپییەکان کرد کە ئەرکی خۆیان لە بەرانبەر ئیمراڵی جێبەجێ بکەن.
*گەنجان کە لە ١٦ی ئەیلولدا لە شاری بیلفڵدی ئەڵمانیا دەستیان بە ڕێپێوان کرد، تاوەکو شاری دویسبورگی ئەڵمانیا ڕێپێوان.
*٣٢هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فرانکفۆرت بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو.
*لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٩ی ئەیلول تا ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، 'ماراسۆنی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی' لە شاری هامبۆرگ بەڕێوەچوو.
تشرینی یەکەم
*لە مانگی تشرینی یەکەم بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەوە بڕیاردرا لە نێوان ١-١١ی تشرینی یەکەم لە هەر چوارلای جیهان چالاکی جیهانی ئەنجام بدرێت.
*کۆمەڵەی ژنان لە ١ی تشرینی یەکەم لە شاری سۆتۆ دی ڕیال لە ئیسپانیا سیمینارێکی ئەنجامدا.
*لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە نێوان ١-١١ی تشرینی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بەڕێوەچوو.
*ڕێکخراوەکانی گەنجانی ئازادیخوازی کەتەلۆنیا (BATZAC) بانگەوازی لە خەباتکار و چالاکوانانی کرد کە بەشداری چالاکییەکە بکەن و خاوەندارێتی لە هەڵمەتەکە بکەن.
*لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرادا لە چوارچێوەی ‘تیشکی ڕۆژ’دا چالاکیی دانیشتن بەڕێوەچوو.
*چالاکی خێمە هەڵدان کە لە لایەن ئەنجوومەنی گەلی بۆدنسی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری لە ئیمراڵی، شەرمەزارکرا.
*گەنجانی کوردستان لە فەڕەنسا (جەکەفە) لە ٣ی تشرینی یەکەم لە مارسیلیا ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
*سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی لە ستاندی ئارائو لە سویسرا ئاشکرا کرا.
* لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە یۆنان و نەمسا چالاکیی ئەنجامدرا، پیلانگێڕی و گۆشەگیری شەرمەزار کرا.
*لە ٤ی تشرینی یەکەم لە چالاکی دایکانی (Plano De mayo) لە ئەرجەنتین، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
*لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵیادی هەڵمەتەکەدا، لە شاری لۆزانی سویسرا چالاکی "شەوی ئینتەرناسیۆنالیست و کەلتووری" بەڕێوەچوو. لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ ناسێنران.
*لە هەرێمی گالازیای ئیسپانیا لە لایەن گەنجانەوە پانێڵ و سیمینار بەڕێوەچوو، لەسەر 'کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و کورد' گفتوگۆ کرا.
*پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ٥ی تشرینی یەکەم لە گەلێک لە ناوەندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرا. داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
*لە ٥ و ٦ی تشرینی یەکەم لە ئینگلتەرا، بەلجیکا، یۆنان، سوید، سویسرا، نەمسا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و کەتەلۆنیا لە دەیان ناوەند چالاکیی بەڕێوەچوو.
*لە لەندەن لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕەوە ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژی بەڕێوەچوو. ڕێپێوانکەران گوتیان: "ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، پیلانگێڕەکان شکست دەهێنن".
*پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ٨ی تشرینی یەکەم لە ئوسترالیا، پرتوگال، ئەڵمانیا، سوید و فینلاند شەرمەزار کرا.
*لە ٩ی تشرینی یەکەمدا کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی سەندیکاکان و و کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی گشتی کەتەلۆنیا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان ئازادییەکی جیهانی بەبنەما دەگرن و گوتیان: "نابێت بێدەنگ بین لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی ئازادی گەلان کە بۆ جیهانێکی باشتر تێکۆشان دەکەن".
*یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی وڵاتی باسک (LAB) گوتی: "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد گرنگی سەرەکییە".
*لە چوارچێوەی ڕۆژانی جیهانی عەبدوڵا ئۆجالان، لە گەلێک ناوچەی چالاکی دانانی داستاند، خوێندنەوە، پێشەنگای وێنە، گردبوونەوە و ڕێپێوان بەردەوام بوو. پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد ناسێندرا و پیلانگێڕییەکە لە گەلێک ناوەند لە ئەمریکای لاتینەوە تا ئەوروپا، لە ئوسترالیا تا ڕۆژهەڵاتی ناوین شەرمەزار کرا.
*لە ١١ی تشرینی یەکەم یەکێتی کۆنگرەی سەندیکاکانی سکۆتلەندا (STUC) بۆ وەزیری دەرەوەی سکۆتلەندا دەیڤید لامی نامەیەکی نارد و گوتی: "بۆ عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست وەربگرن".
*لە چوارچێوەی ڕۆژانی جیهانی عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان و منداڵانی ئەفریقای باشوور چالاکییان ئەنجامدا و شیعریان خوێندەوە.
*لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە شاری نیکۆسیای قوبرس کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو.
*ژنانی گەنجی ئیتالیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
*لە ١٨ی تشرینی یەکەم لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
*لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا لە کەمپی واشوکانی شاری حەسەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەک بۆ کتێب و وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە.
*لە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە مەکسیک، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا چالاکییەکان بۆ داخوازی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو.
*لە پاریس بە دروشمی "لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکۆشانی نێونەتەوەیی" کۆنسێرتێک بەڕێوەچوو.
*تەژەکە-ئە ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپادا بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ دراون تێدەکۆشن و دووپاتکرایەوە کە لە ٢١ی تشرینی یەکەم کەمپینێکی نامە بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا دەست پێدەکەن.
*ئەندامانی تەڤگەر گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ٢٤ی تشرینی یەکەم لە بەردەم بینای ڕۆژنامە هەرێمی بێرنی سویسرا چالاکییەکیان ئەنجامدا.
*لە كاتدرائەی نوتردام دو باری هەڵواسرا کە لە شوێنکی گرنگ و مێژوویی ستراسبۆرگە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە هەڵدرا.
تشرینی دووەم
*لە ١ی تشرینی دووەمدا لە شاری ستراسبۆرگ چالاکییەکی نافەرمانی مەدەنی بەڕێوەچوو.
*لە ٢ی تشرینی دووەم لە ستۆکهۆڵم و ماڵمۆ گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدرا.
*ئەندامانی تەجەشە لە هامبۆرگ ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: “کاتی ئازادکردنی ڕێبەر هاتووە”.
*لە گۆڕەپانی وێستگەی شەمەندەفەر لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆنسێرتێک بەڕێوەچوو.
*لە ڕێپێوانەکەدا کە لە هەرێمی ئەلزاسی فەرەنسا بەڕێوەچوو، گوترا: "ئازادی ڕێبەرەکەمان ئازادی ئێمەیە".
*ئەندامانی تەجەشە لە ٦ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاندێکیان دانا.
*لە ١٠ی تشرینی دووەم بە هەزاران کوردستانی و دۆستانی کوردان لە سەرتاسەری ئینگلتەراوە هاتنە لەندەن و گوتیان: "دانوستان بنەمای سەرەکی چارەسەری کێشەی کورد و ڕێبەر ئاپۆیە" ڕێپيوان. پەیامی "دیوارەکانی ئیمراڵی تێک بشکێنرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت" درا.
*لە ١٣ی تشرینی دووەم بە پێشەنگایەتی گەلێک لە دامەزراوە و ڕێکخراو و کەسایەتی لە ئەمریکای لاتین کەمپینێکی واژۆکردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد.
*بە هەزاران کەس بەشداری ڕێپێوانەکەی حەلەب بوون، توڕەیی خۆیان لە دژی گۆشەگیری دەربڕی و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
*کۆمەڵەی گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە لۆزانی سویسرا، کتێبی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیان خوێندەوە و گفتوگۆیان کرد.
*کوردستانیان و دۆستانیان کە لە ١٦ی تشرینی دووەم بۆ جاری دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانی کۆبونەوە، پەیامی "بۆ چارەسەری شکۆمەندانە و دیموکراتیک ئامادەین" و "ئیمراڵی کلیلی چارەسەرە" درا.
*لە گردبوونەوەی ١٧ی تشرینی دووەم لە ئێلح بە ناوی "دیموکراسی و ئازادی"، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
*لە کۆنگرەی پێکهاتەی بیر و حەقیقەت و دادپەروەریدا کە لە کۆتایی هەفتەدا لە بوینس ئایرێس بەڕێوەچوو، ئەو شەڕە پیسەی کە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت شەرمەزار کرا و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
کانوونی یەکەم
*ئەو واژۆیانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان' کۆکراونەتەوە، لەلایەن شاندێکەوە ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین کرا.
*ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە درێژایی ساڵ لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا و لە بەردەم دامودەزگاکانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ لە فەرەنسا بەردەوام بوو. لەو چالاکییانەی کە هەموو هەفتەیەک ئەنجام دەدرا، گۆشەگیری شەرمەزار دەکرا.