ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبری ئۆک لە "بەرنامەی تایبەت"ـی ستێرک تیڤی قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد.
لە دوا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤ دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداری ئەنجامدا. ئەم دیدارە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
گەیشتینە ساڵێکی نوێ. سەرەتا ساڵی نوێ لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. هەروەها بە ڕێزەوە سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. باش دەزانین لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ئیمراڵی فشارێکی سەخت و گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. هەروەها دەزانین لە ئیمراڵی تێکۆشانێکی مەزن هەبووە. لەگەڵ ئەوەی فشار لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشان لە ئیمراڵی بەردەوام بوو، کۆنسێپتی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردنی تەڤگەرەکەمان بوو. لەسەر ئەو بناغەیە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٤٠ ساڵدا، هەموو دەرفەتێکیان سەفەربەر کرد دژی گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان، بەم شێوەیە هێرشیان کرد. ئامانج و ستراتیژ و کۆنسێپتەکە، تەسفیەکردنی ئەم تەڤگەرە و بێکاریگەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەردۆغان نەیاندەویست دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد بچێتە مێژووەوە. ئەوان دەیانویست وەک کۆمەڵکوژی و لەناوبردن و تەسفیەکردنی تەڤگەرەکەمان، ئەم پرسە بچێتە مێژووەوە. بۆ ئەمەش هەموو شتێکیان کرد. بەڵام ئێمە چۆن لێی بڕوانین؟ لە ساڵی ٢٠٢٤ هەموو هێزی خۆیان کۆکردەوە. دەیانگوت "کۆتایی ئەمساڵ، یان لەنێو ساڵی ٢٠٢٤دا دەگەینە ئامانجەکەمان، ستراتیژ و کۆنسێپتەکەمان بەدی دەهێنین". لەگەڵ هەموو دڕندەیی و دژوارییەکان، لەنێویاندا بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و قەدەغەکراو، هێرشیان کردە سەر گەل و تەڤگەرەکەمان. بە تایبەتی هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی ئازادی، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. گەریلا بەرخۆدانی کرد. وەک ڕۆحی ئاسیا و ڕۆژگەرەکان، لە هیچ شوێنێک پاشەکشەیان نەکرد. بە ڕۆحی فیدایی و داهێنەرانە و چالاکانە جووڵانەوە. ئەمەش ڕۆح و باوەڕێکی لە گەلی کورددا دامەزراند. نابێت مرۆڤ دەوڵەتی تورک بە کەم سەیر بکات. ئەندامی ناتۆیە و دووەم هێزی ناتۆیە. ئەگەر تەڤگەرێکی وەک پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نەبوایە، هیچ هێزێک نەیدەتوانی ئەو هەموو ساڵە بەرامبەر دەوڵەتی تورک بەرخۆدان بکات. هاوکات دەزانین ئەگەر دەوڵەتی تورک نەبووایە، دەیان جار گەیشتبووینە ئەنجام. ئەگەر هەڵوێست و ئایدۆلۆژیا و تێکۆشانی پەکەکە نەبووایە، دەوڵەتی تورکیش دەیان جار دەگەیشتە ئەنجامەکانی. بۆیە شەڕێکی سەخت و درێژخایەن بەردوام بوو. لە ساڵی ٢٠٢٤ یش نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک. بە فشار و گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر ڕێبەر ئاپۆش نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک. بەپێچەوانەوە گەلەکەمان هەردەم لەسەر پێ بوو. بەتایبەت کەمپەینی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان و دۆستانی گەلی کورد بەڕێوەچوو. هەموو کۆمەڵگا و ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و سیاسی و شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکان هەڵوێستیان نیشاندا و تێکۆشانیان کرد. ڕۆژەڤێکیان دروست کرد، لە هەموو لایەکی جیهان تێگەیشتن لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ درووست بوو، ئەم پارادایمە بینرا و کاریگەری زیاتر بوو. ئەمەش زۆر گرنگ بوو. واتە لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەم تێکۆشانە، تێکۆشانێکی گرنگ بوو. هێشتاش بەردەوامە. بەردەوام بە دیدگا و ئامانجی نوێ خۆی نوێ دەکاتەوە. ئەمانە گرنگ بوون. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەموو ئەم هیوایانە بەسترابووەوە بە ساڵی ٢٠٢٤. لەمساڵدا دوژمن ڕووبەڕووی شکست بووییەوە، بێهیوایی و دوودڵییەک بەرۆکی گرتن. واتە ئەوانیش بینیان کە ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. پەکەکە ئەمەی نیشان دا، گەلەکەمان ئەمەی بینی. گەلەکەمان هەمیشە لەسەر پێ بوو. لە ڕۆژئاوا و باکوور و ئەوروپا و باشوور و هەموو شوێنێک گەلەکەمان لەسەر پێ بوون. واتە سەرەڕای ئۆپەراسیۆن و قڕکردن و فشار، گەلەکەمان پاشەکشەی نەکرد. هەمیشە درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدا. بۆ نموونە لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هەزاران وڵاتپارێز و سیاسەتمەدار و کادیری پەکەکە هەن. چەند کەس بخەنە زیندان، هەمیشە چەندین کەسی نوێ جێیان پڕدەکەنەوە، هەمیشە بە وزە و تووڕەیی و باوەڕ و ئامانجێکی نوێوە تێکۆشان بەردەوامە. لەم خاڵەدا گەلی کورد بە ئەزموون و قوربانیدانی دەیان ساڵە درێژەی بە تێکۆشانی خۆی دا. ئەمەش بووە ڕێگر لەبەردەم ئامانج و کۆنسێپتەکانی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی تورک ناچاربوو دووبارە پیاچوونەوە بە زۆر شتدا بکات. لانی کەم کێشەیان خستە مێشکیانەوە. دیسانەوە شتێکی زۆر گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕوویدا. هەروەها بینییان کە گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەیە. واتە هیچ شتێک وەک جاران نابێت. بەتایبەت لەگەڵ شەڕی نێوان فەلەستین-ئیسرائیل-حزبوڵڵا-حەماس-لوبنان و دواجار سوریا، دەوڵەتی تورک هەموو ئەمانە دەبینێت. سبەی چ ڕوودەدات، چ کاریگەرییەکی لەسەریان دەبێت؟ پرسی کورد پرسێکی دینامیکییە، هەمیشە کاریگەرە، واتای هەیە. فشاری زیاتریان لەسەر دروست دەکات. ئەم پێشهاتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و دەوروبەری تورکیا فشاری لەسەریان دروست کرد. بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، شاندی دەم پارتی چوونە ئیمراڵی، سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وایە. سیفەتێکی وەهای هەیە. هەروەها پەروین بوڵدان لەم شاندەدا بوو. بێگومان سەردانەکە لەم وەختەدا بۆ لای ڕێبەر ئاپۆ گرنگ و واتادارە. نەوەک هەر لای تورکیا و گەلی کورد و تەڤگەرەکەمان، ئەم بابەتە بووەتە جێی قسەوباسی هەمووان. هەرکەس دەیەوێت بەگوێرەی خۆی لێی تێبگات و واتای پێ بدات. واتە ڕۆژەڤی تورکیای داگیرکرد. سیاسەتمەدارانی نێونەتەوەیی و کەسانی پەیوەندیداریش لەم بارەیەوە دوان. ئەمە گرنگە. واتە مرۆڤ دەبێت چۆن لێی بڕوانێت، ئەم ڕەوشە بەرەو کوێ دەچێت. هەر لە سەرەتاوە، واتە لە ساڵی ١٩٩٣ وە، هەڵوێست و خواست و ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ، دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد بوو لەڕێگەی سیاسی و دیموکراتیک و دانوستان و دیالۆگەوە. لەم ڕووە فیداکاری زۆر هەبوو، ڕێبەر ئاپۆ تێڕامانی زۆری هەبوو. چەندین پرۆژەی خستەڕوو. وەک دەزانین، حەوت بۆ هەشت جار ئاگربەست هەبوو. لە سەردەمی تورگوت ئۆزال و دواتریش، ویستی پرۆسەی چارەسەر بخرێتەپێش. بەداخەوە ئەم هەموو هەوڵ و خواست و هەڵوێستانەی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن زیهنیەتی داگیرکەرەوە کە نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد دەکات، ڕەچاو نەکرا. ئەم زیهنیەتە ڕێگەی بەمە نەدا. ئەمە نەیهێشت هەڵوێست و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە ئامانج. هۆکاری ئەمەش دوڵەتی تورک بوو. لە دەوڵەتی تورکیادا هێز هەیە. واتە لە زیهنیەتی دەوڵەتی تورکدا، هێزی شەڕخواز و شۆڤێنیست و فاشیست هەن، دەوڵەتیش لەسەر بناغەی ئەمە دامەزراوە. لەسەر بناغەی نکۆڵی لە گەلی کورد. ئەمڕۆش گفتوگۆیەک هەیە. کەس ناتوانێت ناوی لێ بنێت. لە ڕاستیدا پرۆسەیەک هەیە، ئەم دیدارانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چ فۆرمێک وەردەگرن؟ شتە گرنگەکە ئەوەیە، ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر ئەمڕۆ، هەمیشە هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد بەرامبەر بە داهاتووی گەلی کورد و کۆمەڵگای تورکیا. پێداگربوو لەسەر ئەوەی ئەم پرسە بەم شێوەیە چارەسەر بکرێت. تەنانەت وتی، بەدوای موخاتەبدا دەگەڕێم. ئەمڕۆ دیسانەوە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. پەیام هەبوون. ئەم پەیامانە زۆر مێژوویین. زۆر مانادارن بۆ ئایندەی تورکیا و گەلی کورد.
واتە پەیامی بۆ هەمووان هەیە. هەرکەسە و دەتوانێت لای خۆیەوە ڕۆڵ بگێڕێت. وەک گوتمان چەند ساڵە دەڵێت و ئەمجارەش گوتی "ئامادەم دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد". ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی پێویستە بکرێت لە پەیامەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە. واتە پێویستە هەمووان بەباشی لەم پەیامە تێبگەن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. لەم خاڵەدا وەک بەڕێوەبەریی تەڤگەرەکەمان و هاوسەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە هەڵوێستی خۆمان بۆ گەلەکەمان ڕوون کردەوە. بێگومان هەمیشە و ئەمڕۆش، ئەوەی سەرەکییە، ڕێبەر ئاپۆیە. هاوسەرۆکایەتی کەجەکە ڕایگەیاند گرنگ ئەوەیە هەردەم تێکۆشان مەزن بکرێت. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە ئاسانی و بەباشی ئەم ڕۆڵە مێژووییەی بگێڕێت. ئەمە گرنگە. پێویستە مرۆڤ خۆشخەیاڵ نەبێت. هیوای ناواقیعی و زیادەڕۆیانە، نابەجێیە. مرۆڤ باوەڕی بە هێزی خۆی هەبێت. باوەڕی بە ڕاستی خۆی هەبێت، وەک گوتم، ئەگەر ئەمە نەبوایە، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک شاندی نەدەنارد بۆ ئیمراڵی. مادام شاندەکە چووە، کەواتە کێشەیان هەیە، کێشەکە چییە؟ نەگەیشتن بە ئامانجەکانیان، تێکۆشانمان مەزنتر بوو، بۆیە ناچاربوون وەها بکەن. واتە ئەنجامگیرییەکە چییە؟ تا تێکۆشان مەزنتر بکەین و لە خۆمان ڕازی نەبین، دەرفەتە بەردەستەکان باشتر ڕێکبخەین، بێ وچان لە هەموو لایەکەوە چالاکی بکەین، ئەنجامەکەی مەزنتر دەبێت. ڕێبەر ئاپۆش دەتوانێت باشتر ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
پاش دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتەوە، گفتوگۆی زۆر هەبوون. بۆ چارەسەری پرسی کورد گفتوگۆ دەکرێت و لێدوان دەدرێت، ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەروەها چ ئەرک و بەرپرسیارێتییەک دەکەوێتە ئەستۆی ڕۆشنبیر و هونەرمەندان؟
پێویستە هیچ کەس و هێز و ڕێکخراوێکی پەیوەندیدار، دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە و زیهنیەتی داگیرکەری تورک کە هەبوونی گەلی کورد ڕەتدەکاتەوە، قبووڵ نەکەن. بەم هۆیەوە ٥٠ ساڵ تێکۆشان بەردەوامە. پێویستە لەمەوە ئەنجام بەدەست بهێنرێت. واتە، پێداگری لەسەر ئەم زیهنیەتە، درێژەدانە بەم پرۆسەیە. لەمەوە چارەسەر و شتێک نایەتەدی. ئەگەر پرۆسەیەکی ئەرێنی یان هەنگاوی پێویست بنرێت. پێویستە ئەم زیهنیەتە بگۆڕێت. یان چۆن دەبێت هەبوون و مافی گەلی کورد قبووڵ نەکەیت، وە لەولاوە باسی شتی تر بکەیت. ئەمە نابێت. ئەم زیهنیەتە بارگرانی زۆری بۆ کۆمەڵگەی تورکیا و گەلەکەمان هێنا. لەم شەڕەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە، دەیان هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەستدا. نەوەک گەریلا یان گەلی کورد. دەیان هەزار سەرباز و مرۆڤی تورکیش گیانیان لەدەستدا. بەڵام وەک وتم ئەنجامەکەی دیارە. دیسان لەم پرۆسەیەدا گەلی کورد ئازارێکی زۆری چەشت. هەزاران گوند چۆڵکران و سووتێنران. بە ملیۆنان کەس بە زۆرەملێ ئاوارە کران. پەرێشان کرا، ویستیان بەم ڕێگەیە پاشەکشەکردن بسەپێنن و بگەنە ئەنجامی پێویست. هەروەها ئەمڕۆ باس لە ئابوری تورکیا و سیاسەتی تورکیا دەکرێت. باسی بێکاری دەکەن، باسی برسێتی دەکەن و باسی هەژاری دەکەن. هۆکاری ئەمەش ئەم شەڕە بوو. سێ ترلیۆن دۆلار لەم شەڕەدا خەرج کراوە. سێ تریلیۆن دۆلار هێزی ئابووریی تورکیایە. ئابووری کۆمەڵگەی تورکیایە. ئەگەر ئەم پارەیە بۆ پەروەردە و تەندروستی و بۆ گەلانی تورکیا خەرج بکرایە، ئەمڕۆ ڕەوشەکە جیاوازتر دەبوو. ئەوە پارادۆکسەکەیە و هەمیشە لەبارەیەوە دەدوێن. بەداخەوە گەلانی تورکیا نازانن بۆچی لەم ڕەوشەدان. ئەو زیهنیەتە هۆکارەکەیە. دەمەوێت ئەمە بڵێم؛ پێداگری لەسەر هەمان شت هەمان ئەنجامی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورک ئەم زیهنیەتە بگۆڕێت. بەڵێ، ڕەنگە کۆمەڵگای تورکیا هەستیاری هەبێت، بەڵام گەلی کوردیش هەستیاری هەیە. لە سەرەوە سەیرکردن، نزیکایەتی بەپێی بەرژەوەندیی خۆت، قبووڵ نەکردن و نکۆڵیکردن، سوودی نییە. پێویستە ڕێز لە گەلی کورد و بەتایبەت هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بگرن. ئەگەر دەیانەوێت پرسەکە چارەسەر بکەن، پێویستە ئەم شتانە بکەن. پێویستە ڕۆشنبیر و ئەکادیمی و کەسایەتی کورد و تورک زیاتر ڕۆڵیان هەبێت و خاوەنداری لە ڕاستییەکان بکەن. پێویستە هەڵوێستیان هەبێت، قسەیان هەبێت دژی ئەم پرۆسەیە. نابێ چاویان لە ڕاستی دابخەن و شتی پێویست نەڵێن و هەنگاوی پێویست بنێن و کۆمەڵگا ئاگادار بکەنەوە و فشار بخەنە سەر دەوڵەت. پێویستە بەباشی لە قووڵایی شەڕەکە تێبگەن. پێویستە ڕۆڵی خۆیان لە دیموکراتیزەکردندا بگێڕن. پێویستە لە هەمووان زیاتر لەو دیالەکتیکە تێبگەن، کە تورکیا چۆن دیموکراتیزە دەبێت و پرسی کورد چۆن چارەسەر دەبێت. ئەم قۆناغە، ئەم شتانە لەسەر ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکان و کەسانی پەیوەندیدار دەسەپێنێت. وەک وتم کەس ناتوانێت ناو لەم پرۆسەیە بنێت. بەلام دەزانین، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ شتێک دەڵێت، واتە هەڵوێستی هەیە. بێگومان بە قووڵی و درێژیی تاوتوێی کردووە و گەیشتووەتە ئەنجامێک و هەوڵدەدات شتێک پێش بخات. ئەمە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆیە. بەڵام دەوڵەتی تورک بەڵام ئاخۆ چەندێک دەوڵەتی تورک بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات، ئەوان هێشتا پلانی شەڕانگێزانەی وەک "چۆن ئەم تەڤگەرە تەسفیە بکەین، گورزی لێ بدەین و بگەینە ئەنجامێک" دادەنێن. ئەگەر زیهنیەتێکی وایان هەبێت. دەتوانم بڵێم، کەس ناتوانێت بەرامبەر ئیرادە و پارادایم و ڕۆحی بەرخۆدانی پەکەکە و گەلی کورد، بگاتە ئەنجام. ئەگەر بەباشی لە ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ تێبگەین، بزانین چەندێک ئەم ڕووداوانە کاریگەرییان لەسەر تورکیا دەبێت، ئەوکات دەتوانین بگەیەنە ئەنجامێک. ئەگەر نا گەلی کورد دەتوانێت بەرخۆدان بکات. هاوسەرۆکایەتی کەجەکە ڕایگەیاند "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە و هەرچی بڵێت، پابەند دەبین". بەڵام دەبێت بزانرێت، ئامانجی یەکەم و سەرەکیمان ئازادیی جەستیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەموو شتێک خزمەتی ئەم ئامانجە دەکات. بەهیوام تێکۆشانمان لەسەر ئەم بناغەیە مەزنتر ببێت.
لە ساڵی ٢٠٢٤دا چەندین ڕووداوی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ڕوویدا کە گرنگترینینان ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووری بوو. ئەم ڕووداوانە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر ساڵی ٢٠٢٥.
دەتوانین بڵێین لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین ئاماژەکانی ئەمە دەرکەوتن. لەوکاتەوە بنەڕەت وپایەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەژان. ئەمە لەوکاتەوە دەستیپێکرد. پێوست بەوەناکات دووبارە باسبکرێتەوە، حەماس گورزێکی کاریگەری خوارد. ئەمە دیارە. دواتر لوبنان گۆڕدرا و لە کۆتاییشدا گۆرانکارییەکان سووریای گرتەوە. وا دەردەکەوێت ستراتیژ و ئامانجێک هەیە و بەردەوام دەبێت. مرۆ دەتوانێت هەندێک شت لەسەر ئەو بڵێت بەڵام پێوست ناکات و قسەی لەسەرکراوە. ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوامە، ئەنجام چییە؟ ئەو ستاتۆیە کە سەدەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە، بوونی نەماوە. دەوڵەت نەتەوەی ئێستا جەختەکەنەوە لە خۆیان و سیاسەتی نێونەتەوەیی هیچ کاتێک لەیەک ناچێت. بەتایبەت ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بونیاد دەنێن و دەڵێن چۆن ئەم بەرژەوەندییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوییندا پێکبهێنین. وەک باسمکردن هەندێک ڕێگری و ئامانج لە پێشیاندا هەبوو و وە لەدژی ئەوان شەڕیان کرد. سووریا نمونەیەکە. دیارە لێرەدا ناوەستن و بەردەوام دەبن. ترس و شڵژانی دەوڵەتی تورکیش ئەمەیە. ئەوەی کە هەموو کاتێک جەختەکاتەوە لە خۆی، رێگەی لە گۆڕین گرتووە و دەڵێت هەمیشە وەک خۆم بمێنمەوە، لەسەر ئەمە ڕۆڵی عوسمانی نوێ بگێڕم. ئەم بیرکردنەوەیە و ئەو شتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن یەک ناگرنەوە. دەوڵەتی تورک لەم خاڵەدا لە ترسدایە. ئەوانەی بە ئامانجی دەگەرن بوونی هەیە. ئیدی کام شێواز، چ مانگێکە ناوترێت، بەڵام خواستێتی عێراقیش بە گوێرەی دیزاین بکات. دەبێت عێراق بێتەوە هۆشی خۆی، بڵێت دەوڵەتی تورک چۆنی فریوودام و چۆن لەمرۆدا کەوتمە دۆخێکی خراپەوە. ئەمە لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەرکەوت، دەبیستین هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ژندا و دەیانەوێت دایخەن. دەوڵەتی عێراق بڕیاری لەم شێوەیە دەدات. بە هەرحاڵ بە پەدەکە و پێکەوە ئەمە دەکات. ئەمە خواستی دەوڵەتی تورکە. دەوڵەتی تورک کاریگەری هەیە لەسەر عێراق. وەک چۆن ئەوەی خواستی لەسەر سووریا بە سونە و ئەو سوپایەیی SNAـی هێڵی سونی، تورکمان و هەرەوەها لەبەرانبەر شیعەکان ڕۆڵێک بگێڕێ و بەرژوەندی خۆی لە عێراق بەرێکخستن بکات و بونیاد بنێت. ئەم هەندێک لە ستراتیژ و سیاسەتی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل دەچێت. سیاسەتەکانیان لەسەر عێراق لەیەک دەچن. هێشتاش دەوڵەتی عێراق ئەمە نابینێت. ماوەیەک پێش لەگەڵ تورکیادا هاوپەیمانییان دروستکرد. دەوڵەتی تورک خاکیانی داگیرکردووە. کاتێک ئێسرائیل گورزی لێدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای دەربڕی. باشە ماف و حەقتانە سکاڵا بکەن. لەبەرئەوەی سەروەری خاکی بەزاندووە. لە لایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک نەک جارێک چەندین جار سەروەری خاکەکەی بەزاندووە. نەک بە تەنها بەزاندوویەتی بەڵکو لکاندن و داگیریشی کردووە. بە دەیان هەزار هێزی لەوێ جێگیرکردووە. لەوێ شەڕ بەڕێوەدەبرێت. بەڵام بەرانبەر دەوڵەتی تورک دەنگ ناکات و هیچ ناڵێت. هاوپەیمانێکی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا درووستکردووە، دەبێت تا زووە ئەم ڕێککەوتنامانە هەڵبوەشێنێتەوە. دەبێت حساباتی دەوڵەتی تورک ببینێت. دەبێت عێراق ئەوە بزانێت کە دوای سووریا نۆرەی ئەوە. ئاخۆ وەک سووریا دەبێت، یان گەمارۆیەکی قورس بە کەسانی لێبراڵ دەرخەنەپێش بەخۆیەوە پەیوەستی دەکەن. ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و هێزەکانی ئێستای دەسەڵاتداری کاریگەری دەکەن. شێوازەکە جیاوازە بەڵام عێراق ئامانجێکی لەم شێوەیە هەیە. لەسەر ئێرانیش دەبێت. ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئاسیایی ناوین بۆ ئەوان پرسێکە. چۆن ئاسایشی هێڵی وزە دەستبەرکەن، لە هندستان تا قوبرس، لە ئاسیایی ناوین لە چین و ڕووسیا و هاوپەیمانی ئەوان ئێران دابڕن. هەڵوێستی ئێران بۆ ئەوان کێشەسازە. نازانین بە سیاسەتێکی چۆن بە گەمارۆدانی ئابووری یان بە فشار دەیکەن. ئەوەی دەیزانین چارەسەری دیموکراتیک بوونە. گەر ئێران و عێراق لەسەر ڕوانگەی دیموکراتیکبوون گۆرانکاریەکی بنەڕەتی دیموکراتیکی پێش بخەن و پرسی کورد، کۆمەڵایەتی، کولتووری چارەسەربکەن، ئەوا دەتوانن ئەم هێرش و فشارەی سەرییان تێکبشكێنن. جگە لەمە هیچ چارەسەرییەکی دیکە نییە. ڕاستی ئەمە لە سووریادا بیندرا. گەر ڕژێمی ئەسەد خوێندنەوەی بۆ ڕاستییەکان بکردایە و لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد ستراتیژیانە بیری بکردایەتەوە ئەوا ئەم گۆڕانکارییەی بەسەردا نەدەهات. ئەمەی نەکرد و نکۆڵی کرد. ئێستاش دۆخە دەبینرێت. دەتوانم ئەمە بڵێم؛ سەدەی پێشو بە پێشەنگایەتی بەریتانیا و فەرەنسا دیزاینکردن درووستبوو، سەدەی دوای ئەوە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، بەریتانیان و ئیسرائیل دەیانەوێت دروستی بکەن. بەڵام گەر بە پارادایمی دیموکراتیک، ژن، گەنجان، هەموو ناسنامەکان، ئاین، چاند و هێڵێ پێکەوەژیانی ئازاد بونیاد نەنرێت ئەوا جارێکی دیکە هێزە نێونەتەوەییەکان دیزاین دەکەن. دۆخی ئێستا دۆخی شەرە. ئەمەش شەڕی سێهەمی جیهانییە. ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە باسی ئەم شەڕەی کردووە. ڕەنگە ئەم شەڕە تا ٢٠٣٠ی بەردەوام بێت. ئەوەی کاریگەرە ئەوەیە ئایە ئیرادەی دیموکراتیکی کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت یا نا. شێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەورپا یەکناگرنەوە، بۆچی؟ لەبەرئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین فرە چاندییە. ڕەنگە پارادایمی دیموکراتیک لە ئارادا نەبێت بەڵام بەشێوەیەک خەباتی دەکات. گەر پارادایمی دیموکراتیکی خۆی بەڕێکخستن بکات هەرخۆی ئەمە بۆ کۆمەڵگەش کراوەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ و تێکۆشان بەردەوامن. ئەگەر نەبێت وەک ئەوەی باسمکرد بۆی هەیە لە ٢٠٢٥دا کاریگەرییە سەختەکانی بەردەوام دەبێت. بۆ گەلان و هێزە دیموکراتیکەکان دەرفەتەکان دەرەخسێندرێت. بێگومان دەرفەتی هێز وەرگرت و رەخساندنی دەرفەتەکان هەیە و لە بەرانبەریش مەترسییەکان هەیە. ئەوەی دیکە بەو ئاستەی دەبینرێت، بە بەرێوەبردن و ڕێکخستنکاری گەلانەوە پەیوەستە.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد چ دۆخێک چاوەڕاونی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سووریا دەکات؟ هەروەها ئایە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئەسەد ئەم چەتانەی (SNA)ی نەکەوتنە بۆشایی و بێ ڕۆڵییەوە؟
کاتێک مرۆ لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت دەبینێت سووریا لە نێو وڵاتە عەرەبییەکاندا جیاوازە. چەندین چاند و ئاینی جیاواز پێکەوە دەژین. لە دەسەڵات و دەوڵەتدا فشار هەیە. بەڵام بە بەراورد بە دەوڵەتانی دیکە سووریا تایبەتمەندی خۆی هەیە. چەندین پێکهاتەی جیاوازی تێدایە و ئیمکانی پێکەوەژیانیش هەیە. بەڵام گەر نزیکایەتی نادیموکراتیک هەبێت ئەوا دەرفەتی پێکەوە ژیان لە ئارادا نابێت. ئەمە دەبێتە دژایەتی و دەکەونە دژبەری یەکەوە. پێشتر ئازاد نەبوون و ژێردەستەبوون. بەڵام لە ئێستادا شتەکە گۆڕاوە یان پێکەوە شەڕبکەن و یەکدی لەناوبەرن، یان ئەوەتا ئیمکانی پێکەوەژیان هەیە و بە دیموکراتیکبوون سووریا پێشبخەن. ئەکادیمیەکی تورک لە تیڤییەوە دەیگوت لە ساڵی ١٩٦٠ لە دیمەشق وەک ئەمڕۆ چەندین ئاین و ناسنامە شەڕی یەکتریان دەکرد. لەو سەردەمەی عوسمانی سەروەری سووریا بوو. عوسمانییەکانیش نەیانتوانی چارەسەری بکەن و بانگی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسای کردووە و گوتی وەرن کێشەیەک هەیە. باشە دەسەڵاتی بەعس کۆتایی نەما، ئەو دەسەڵاتە ڕێگرێک بوو پێوستبوو تێپەڕبکرێت. تێپەڕاندی ئەرێنی بوو، بەڵام ئەوەی جێگەی گرتووەتەوە وەک هەتەشە ڕێگری و دژایەتیکردنی قبوڵکردنی ژن، ئاین و ناسنامەی جیاوازە. ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی پرسەکان قوڵتربێتەوە. گریمانەیەکی بەهێزە. گەر لەمڕۆدا هەتەشە دەسەڵاتی شامی گرتووەتە دەست ئەوە پێشتر ئاماژەیەکی وەرگرتووە، ڕوونیشە ئەوە ئاماژەیە ئەمریکا، بەریتانیا و...هتد. لە ئێستادا ئەمە وەک ئەزموونێکە. گەر گۆرانکارییەک دروستبێت و بە گوێرەی هێزە نێونەتەوەییەکان لە خاڵێکی قبوڵکردندا ببینرێت، ڕەنگە قبوڵی بکەن. ئەم خاڵە چییە؟ نازانین بەڵام لەسەر ئەوان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ژن، ئاین، دزی و هتد هەیە. ئەمە پرسەکانن. لە سووریادا زەحمەتە لە ماوەیەکی کورتدا پرسەکان چارەسەربکرێن و باسی شتێک بکات. سەرۆکی هەتەشە هەندێک کەسی بە پێوەرگرتووە، بناغەکەی داعش و قاعیدەیە. گۆرانکاری لە زیهنێتییدا ئەوەندە ئاسان نییە. لە سووریادا چارەسەرکردنی ئەم پرسانە ئاسان نییە. وەک ئەوەی باسمانکرد گەر گۆڕانکارییەکی جدی لە خۆیاندا دروستکەن، ئەوا هێزە هەژموونخوازەکان قبوڵی دەکەن، گەر گۆڕانکاری درووستنەکات دیسان ئەوەش کێشەیەکە. بەڕاستی لەژێر دەستی هێزە نێونەتەوەییەکاندایە. ڕەنج و خوێنێیان بە فێڕۆ نەچێت. ئەوانەی یەکتر ئازار دەدەن و خوێنی یەکتر دەڕژن گەلانی هەرێمی و کۆمەڵگەیە. تا لاوازتر و بێ هێزتر دەبن زیاتر ڕوودەکەنە ئەمریکا. گریمانەی ئەوە دەکەین کێشەکانی سووریا قوڵتر و بەردەوام بن.
لە ئێستا تورکیا خۆی وەک سەرکەوتوو دەبینێت. ڕەنگە بۆئەوەی لەسەر ڕۆژئاوا و گەلی کورد شەڕێک دەستپێبکات هەندێک چەتەی پەیوەست کردبێت بەخۆیەوە. ڕەنگە لەسەرەتادا چەتەکانی وەک SNA ڕۆڵیان هەبوو. ڕوونە ئەم گرووپە گرێدراوانەی تورکیا خاوەنی قسەیی خۆیان نین. یاکانگیر و ئایدۆلۆژی نین، یانی بۆ موچە و بەرژەوەندی گربوونەوەتەوە. کاتێک مرۆ لەوانە دەروانێت دەبنێت هەر یەکەو لە جێگەیەکەوە هاتوون. ئەو جیگەیە بەگوێرەی ئەوان ئازادە. بیردەکەینەوە لەوەی ئاخۆ لە عەین عیسا، گرێ سپی، سەرێکانی و هتد چ کارێکیان هەیە. دەیانەوێت برۆن، دەیانەوێت هەڵبێن، لە ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆسەردا دەرکەوت و ئەو چەتانە هاندەدەرێن. لەم ڕووەوە باش دەکەن. دەوڵەتی تورک ڕێگرە لەوەی بچەنەوە جێگە و ماڵی خۆیان. لەسایەیی دەوڵەتی تورکەوە بوون بە بەڵا. نایانەوێت شەڕکەن و هیچ ئەنجامێکان نییە. بۆیە تورکیا کەوتە بەتاڵییەکەوە. سووپای نەتەوەی سووریا بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی دروستکرد. تا ئەوەی بزانین هەتەشە ڕۆڵێکی پێنەدان. بۆئەوەی تورکیا لە سووریادا خاوەنی ڕۆڵ نەبێت. ڕەنگە لە ڕووی ئابووری و بازرگانییەوە ڕۆڵیان هەبێت، پێگەی جوگرافییان یارمەتیدەری ئەمەیە. لەو باوەڕدام لە داهاتووی سووریادا تورکیا ڕۆڵی نابێت و دەکەوێتە بۆشاییەوە. ئەوانەی کۆتاییان بە ئەسەد هێنا و ڕژێمییان گۆڕی و بوونە ئاماژەدەر ڕێگە نادەن تورکیا کاریگەری لەسەر هەتەشە هەبێت. مرۆ بۆ ئەوەی بە باشی ڕەوشی سووریا تەماشاکات دەبێت دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەبەرچاوبگرێت. زیاتر لە ١٣ ساڵە لەوێ شتێک بونیادنراوە. کورد، عەرەب، ئەرمەن، سوریانی، تورکمان پێکەوە لە نێو پێکەوەژیانێکی یەکسانی و دیموکراتیکدا سیستەمی خۆیان دامەزراندووە. هەمووان بە ناسنامەی خۆیانەوە بە شکۆوە دەژین. بەراستی ئەم سیستەمە بۆ سووریا مۆدێلێکی گرنگ و گونجاوە.
لە جەنگی جیهانی یەکەمەدا لە دیزاینکردنەوەی هەرێمەکەدا هیچ حسابێک بۆ ئیرادەی گەلی کورد نەکرا، وا دوای سەدەیەک دیسانەوە دیزاینی هەرێمەکە دەکرێتەوە، لە ئێستادا گەلی کورد خاوەنی هێزێکی کاریگەرە. لەم قۆناغەدا بۆئەوەی گەلی کورد ببێتە خاوەن ستاتۆیەک چ ڕۆڵ و ئەرکێک دەکەوێتە ئەستۆی پارت و ڕێکخستنە کوردییەکان؟ دەبێت ڕۆشبنبیر، هونەرمەند و... چ هەڵوێستێک بنوێننەوە؟
گەلی کورد گۆڕانکارییەکانی لەبەرچاو گرتووە، پێویستە پارت و ڕێکخستنە کوردییەکانیش بیبینن. ئەم کاتە قۆناغێکی گرنگە. هێزی دینامیک، دیموکراتیک و خاوەن ئیرادە لە ڕاستییدا گەلی کوردە. چارەسەری کورد نەیەتەئاراوە، ئەوا دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین مەحاڵە. ئەمە ڕوونە. ڕاستی سەدساڵی پێشوو هێزە داگیرکەران یارییان بە گەلی کورد کرد. بەرژەوەندییان لە درووستکردنی ستاتۆی گەلی کورددا نەبوو. گەلی کوردیش وەک پێویست هێزی یەکگرتووی و خۆڕێکخستنی و ئیداریەکی هاوبەشی نەبوو. سەدەیەک باج و ئازاری ئەمەمان کێشا. لەمرۆدا دۆخەکە گۆڕاوە. لەمڕۆدا پارادایمی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لە چوارپارچەی کوردستان ڕێکخستنی جیاوازی ڕەنج و تێکۆشان بوونی هەیە. دەبێت دەستبەجێ ئیرادە، عەقڵ و یەکێتی دەرخرێت. خەون و خەیاڵی گەلی کورد هەر ئەمەیە. لە ئێستادا لە کام پارتی کوردستانی بپرسە کەسێک ناڵێت نا پێویستیە. هەموو کەسێک دەڵێت بۆچی یەکێتی گەلی کورد دروست نەبووە و ڕەخنەی دەکەن. لەم ڕووە حەقیانە. گەر یەکێتی نەوەتەوەیی نەبێت هیچ پارچەیەکی دیکە سەقامگیری و ئاسایشی نابێت. پێکەوە دەبنە ئیرادە. بۆ نموونە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شتانێک روودەدەن، پێویستە لەسەر ناوی کورد شتێک بگوترێت. بەڵام کاتێک نایەکگرتوو دەبن دووژمن سوود لەمە وەردەگریت و کاریگەری دەبێت. پێویستە ڕێگری لەمە بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک دەربارەی ئەمە ڕوانگەی هەبووە، بەڕاستیش بە خاکییانەوە لەم پرسە نزیکبووەتەوە. خواستێتی یەکێتی نەتەوەیی کورد درووستبکرێت. خواستەکانی تەنها لە پێناو پەکەکەدا نەبووە.
پراکتیکەکان تا ئێستا هەبوون و هەوڵدراوە. بەڵام بەداخەوە بە دەستوەردانی دەرەوە و ئەوە ڕووینەدا، بۆیە دەبێت لەمڕۆدا ڕووبدات. پێویستە کورد بە زووترین کات یەکبگرێت. پەکەکە هەموو کاتێک ئامادە بووە بۆ ئەمە. دەبێت هەموو کەس و پارتێک ئامادەی ئەمەی تێدابێت. بۆ ئەمەش یەک دوو خاڵ بەسە؛ یەکەمییان وڵاتپارێزییە و دووەمیان ئەوەیە نابێت هیچ پارت و ڕێکخستنێکی کوردی هاوکار و پشتیوانی دووژمنانی گەلی کورد بێت. ڕەنگە بەررژەوەندی ئابووری یان پەیوەندییەکی دیکەیان هەبێت، بەڵام نابێت لە دژی ئایندە و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بوەستنەوە. ئەمەش مومکینە و پێویستە لەم ترسە ڕزگارییان ببێت.
لە کۆتاییدا پەیام و هیوای ئێوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چییە؟
لەسەرووی هەموویەوە تێکۆشان و هەڵمەت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگ بوو. کاری باش کرا و ئەنجام دەرکەوت. پێویستە ئەم خواستە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەرفراوانتر بکرێت. پێویستە لاوازی نەنوێنرێت و هەموو دەرفەتەکان بەکاربهێندرێن. ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەرمان لەساڵی ٢٠٢٥دا پێکبهێنرێت. هیوای یەکەممان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئەمەیە. وە هیوای دوومان ئەوەیە؛ بۆ یەکگرتووی گەلی کورد تێکۆشانی بەهێز بکرێت. هەموو کەسێک خۆی بە بەرپرسیار ببینێت. ئێمەیش خۆمان بە بەرپرسیار دەبینین. لەم سەدەیەدا ئەم ڕۆژەڤە بە جدی وەربگرین و هەنگاوی پێویست بنێنین. سێ؛ نابێت هیچ کەسێک بە ئاسوودەی پاڵی لێبداتەوە. هەموو کاتێک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕوحێتی ئاسیا و ڕۆژگەرەکان لە بەرخۆداندان. دەبێت هەموو کەسێک تێبکۆشێت. دەبێت بزانین چەندی تێبکۆشین و ڕێکخراوبین ئەوەندە بەهێز دەبین. ئەمە هیوای منە بۆسالێ ٢٠٢٥ و ئەمانە بکەین و بەم شێوەیەش ئەنجام بەدەستبهێنین.