تورکیا بە شێوەیەکی یاسایی لە 'مافی هیوا' ناڕوانێت
پارێزەر محەمەد نوری دەنیز ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا 'مافی هیوا' بە ماف هەڵناسەنگێنێت و وتی: "بۆیە بۆ بەڕێز ئۆجالان 'مافی هیوا' جێبەجێ ناکرێت".
پارێزەر محەمەد نوری دەنیز ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا 'مافی هیوا' بە ماف هەڵناسەنگێنێت و وتی: "بۆیە بۆ بەڕێز ئۆجالان 'مافی هیوا' جێبەجێ ناکرێت".
پارێزەر محەمەد نوری دەنیز دووپاتی کردەوە کە تا ئەوکاتەی نزیکایەتی تورکیا لە بەرانبەر کێشەی کورد، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و یاسا نەگۆڕێت، هەڵوێستی سەبارەت بە 'مافی هیوا' بەردەوام دەبێت و وتی: "لەبەر ئەوەی تورکیا دۆخی یاسایی بەڕێز ئۆجالان بەشێوەیەکی شەخسی و لەسەر بناغەی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هەڵدەسەنگێنێت".
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤دا ڕاگرتنی ڕێبەر ئاپۆیی بە زیندانیکردنی هەمیشەی لە دژی مادەی ٣ی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (PMME) بینی و بڕیاری تێهەڵچوونەوە. بڕیاریدا کە سزاکە بە ڕەچاوکردنی 'مافی هیوا' بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە، پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. سەرەڕای ئەم بڕیارە و تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ هیچ هەنگاوێک نەنراوە. پارێزەر محەمەد نوری دەنیز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: "مافی هیوا بە بڕیارێکی دادگای دەستووری ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٧٠ خرایە بەرنامەی کار. پاشان دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەپێی ئەم بڕیارە 'مافی هیوا'ی ناساند".
نەبوونی هیوای ئازادبوون، نایاساییە
پارێزەر دەنیز وەبیری هێنایەوە کە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، لەبری ئەوە زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "جۆری ئەم سزایە ئەوەیە کە تاوەکو مردن لە ژێر ڕژێمێکی تایبەت و گۆشەگیرییدا سزاکە بەسەردەبات. بۆیە لە داواکارییەکانی پەیوەست بەمەوە، بەبێ هیوای ئازادکردن، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سزاکەی تا کۆتایی، لە دەرەوەی یاسای بینی و بڕیاری نوێی پەیوەست بەمەوەدا. لەم بڕیارە سەرەتاییەدا دەربارەی ئەمە، بەریتانیا و ڤینتەر پێداگر بوون. بەم بڕیارە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا 'مافی هیوا'ی پێناسە کرد. جەوهەری ئەم بڕیارە ئەوەیە، بەبێ هیوای ئازاکردن کەسێک هەتاوەکو کۆتایی لە زیندان بهێڵیتەوە، پێچەوانەی یاسایە".
تورکیا نایەوێت 'مافی هیوا' جێبەجێ بکات
دەنیز ئاماژەی بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "بە داواکاری پارێزەران لە ساڵی ٢٠١٤، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە 'مافی هیوا' بۆ بەڕێز ئۆجالان جێبەجێ بکات. هەرچەندە ماوەیەکی زۆر بەسەر بڕیارەکە تێپەڕیوە، بەڵام تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر سەرهەڵدانەکانی پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەم بڕیارەی خستە بەرنامەی کار و دەربارەی تورکیا پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی دەستپێکرد. تورکیا سەبارەت بە 'مافی هیوا' بە کرداری هیچ هەنگاوێکی نەناوە. هێشتا پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردن بەردەوامە و پێدەچێت تورکیا ئامادە نەبێت ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات".
دۆخێک سەبارەت بە پرسی بە کورد
محەمەد نوری دەنیز ڕایگەیاند کە تورکیا 'مافی هیوا' لە ئاستی یاساییدا وەک مافێکی کەسی نابینێت و وتی: "هەر بۆیە 'مافی هیوا' بۆ بەڕێز ئۆجالان ناناسێنرێت. هۆکاری سەرەکی جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە، چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە، لە دەوڵەتی یاسا دووردەکەوێتەوە و خاوەنی زیهنیەتێکی دیموکراتیک نییە. تاوەکو ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێن، بە ڕوونی دەبینین کە تورکیا لە ڕوانگەی یاساییەوە لەو پرسە نزیک نابێتەوە و ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکات. لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخی سیاسیدا دەتوانرێت هەنگاوێکی ئەرێنی بنرێت. چونکە تورکیا دۆخی یاسایی بەڕێز ئۆجالان لە ئاستی شەخسیدا دەبینێت و لەسەر بنەمای چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات. بۆیە تاوەکو نزیکایەتی تورکیا لە بەرانبەر پرسی کورد و دیموکراسی، مافی مرۆڤ، و یاسای نەگۆڕێت، بەداخەوە هەڵوێستی ئەو لەسەر ئەم پرسە ناگۆڕێت. ئێستا 'مافی هیوا' بۆ زیاتر لە چوار هەزار زیندانی کاری پێدەکرێت. ئێستا 'مافی هیوا' زیاتر لە چوار هەزار زیندانی دەگرێتەوە. بۆ ئەوەی ئەم مافە لە لایەن تورکیاوە لە یاسایی ناوخۆدا جێبەجێ بکات، پێویستە تێکۆشانی یاسایی، سیاسی، دیپلۆماتیک و کۆمەڵگەیی بە شێوەیەکی بە هێزتر بخرێتە کارەوە".