چەتەکان مەزارگەی شەهیدانی منبجیان وێران کرد

گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە منبجی داگیرکراو مەزارگەی شەهیدانیان وێران کرد.

دەوڵەتی تورک ئەمجارەیان لە منبج پەلاماری گۆڕستانی دا. چەتەکانی سەر بە ئەنقەرە مەزارگەی شەهیدانی منبجیان بە شێوەی نامرۆڤانە وێران کرد.

لە دیمەنەکاندا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی هاوارەوە بڵاوکراونەتەوە دەبینرێت کە گروپە چەتەکان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنەسەر وێنەی شەهیدان و تێکیان دەدەن.

سەرچاوە خۆجێییەکانیش باسیان لەوەکرد کە مەزاری شەهیدان لە گۆڕستانەکەش وێران کراون و شێوێندراون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، کردەوەکانی چەتەکان هاوشێوەی چەتەکانی داعشە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤دا چوونە منبج، گۆڕی ئەسحابە عەمر بن یاسر و مزگەوتی وەیسی قەرەنی و مزگەوتی عەقیل ئەلمنبجیان وێران کردبوو.