قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی بەرخۆدانەکانی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە بەرخۆدانەکانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکنیدا شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە بەرخۆدانەکانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکنیدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک-قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٨ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون و ئاماژەی بەوەداوە لە ئەنجامی چەند ڕۆژەی بەرخۆدانی شەڕڤانیانیاندا هەموو هێرشە سەختەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان تێکشکاندووە و جارێکی دیکە پارێزگارییان لە دەستکەوتەکان کردەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کراوە و هاتووە: "ئەم بەرخۆدانە بووە هیوای گەڕانەوەی سەقامگیری، ئارامی، پێکەوەژیانی گەلان و ڕزگارکردنی سووریایەکی داگیرکراوە و هەڵتەکاندنی کرۆکی تیرۆر. هەڵبەت هەموو ئەمانە بە فیداکاری شەڕڤانانمان لە پێش داگیرکەران و چەتەکانییدا هاتووەتە ئاراوە."
'بەرخۆدانی داستان ئامێزی شەڕڤانان'
لە بەشێكی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەرخۆدانی داستان ئامێزی هەر ٨ شەهیدی شەڕڤانان کراوە و هاتووە: " سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدان دەربڕین و دووپاتێکەینەوە کە شەهیدانمان سەرچاوەی تێکۆشانمان و خوێنیان بەفیرۆ ناڕوات. لەسەر بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان بۆیەک ساتیش دوودڵی نانوێنین."
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ناسنامەی شەهیدان خراوەتەڕوو:
ناسناو: موهیب
ناو و پاشناو: محمەد سەید مەنلا
ناوی دایک و باوک: فاتمە- ئیبراهیم
شوێن و کاتی لە دایک بوون: سلوک- ٢٠٠٣
شوێن و کاتی شەهید بوون: تەبقا- جورنیە- ٤/٢/٢٠٢٥
ناسناو: عیسا حەسەکە
ناو و پاشناو: ئیبراهیم سڵیبی
ناوی دایک و باوک: ئەفرا- تەلەف
شوێن و کاتی لە دایک بوون: حەسەکە- ١٩٩٨
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: عیسا حەسەکە
ناو و پاشناو: ئەحمە ئەل عەلی
ناوی دایک و باوک: شەمسە- حەمزە
شوێن و کاتی لە دایک بوون: حەسەکە- ١٩٨٧
شوێن و کاتی شەهید بوون: ئالیا- ١٢/٩/٢٠٢٤
ناسناو: باهۆز کۆبانێ
ناو و پاشناو: خالد عەبدی
ناوی دایک و باوک: ئەمینە- حەسەن
شوێن و کاتی لە دایک بوون: کۆبانێ- ٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهید بوون: کۆبانێ- گردی ئەحمەد مونیر- ١٠/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: عەوم کارا
ناو و پاشناو: ساڵەح ئەل شێخ
ناوی دایک و باوک: فاتیمە- عومەر
شوێن و کاتی لە دایک بوون: تل تەمر- ١٩٩٨
شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج- ٩/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: ئاگر حەسەکە
ناو و پاشناو: مەجید نالی
ناوی دایک و باوک: زەهرا- عەبدولقادر
شوێن و کاتی لە دایک بوون: حەسەکە- ٢٠٠١
شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین- ٩/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: محمەد حەسەکە
ناو و پاشناو: محمەد ئەل بەراک
ناوی دایک و باوک: سەمیرە- ئەحمەد
شوێن و کاتی لە دایک بوون: حەسەکە- ٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهید بوون: ئالیا- ١٠/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: باران حەسەکە
ناو و پاشناو: محەمەد فرێح
ناوی دایک و باوک: ئالیا- مەحمود
شوێن و کاتی لە دایک بوون: حەسەکە- ١٩٨٧
شوێن و کاتی شەهید بوون: ئالیا- ٩/١٢/٢٠٢٤.