ئەو شاندەی دەم پارتی کە سەردانی ئیمراڵییان کرد، بەرنامەی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد

ئەو شاندەی دەم پارتی کە سەردانی ئیمراڵییان کرد، بەرنامەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پەرلەمان ڕاگەیاند.

شاندەکەی ئیمراڵی

شاندێک لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک لە ٦ی کانوونی دووەم لەگەڵ پارتی ئاییندە و ئاکەپە و پارتی سەعادەت، لە ٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ پارتی سەرلەنوێ ڕەفا و دەڤا کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ئاشکرای کردوە، شاندەکە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی ئاییندە ئەحمەد داودئۆغڵو لە ناوەندی گشتی کۆدەبێتەوە. پاشان کاتژمێر ١:٣٠ سەردانی ئاکەپە دەکەن. دوایین کۆبوونەوەی ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٣:٣٠ لە ناوەندی گشتی پارتی سەعادەت لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەحمود ئاریکان بەڕێوەدەچێت.

شاندەکە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١:٠٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا عەلی باباجان لە ناوەندی گشتی پارتەکە کۆدەبێتەوە. هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٣:٣٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا فاتیح ئەربەکان لە ناوەندی گشتی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا کۆدەبنەوە.

دەم پارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکاریی ئەم سەردانانەی شاندەکەی ئیمراڵی بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.

لە دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی کۆبوونەوە و دوای ئەم کۆبوونەوەیە دەستیان بە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان کرد.