شەڕ لە گوندەکانی مەنبەج: ٧٢ داگیرکەر کوژران_نوێکرایەوە
لە بەرخۆدانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەجدا، ١٧ داگیرکەر کوژران.
لە بەرخۆدانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەجدا، ١٧ داگیرکەر کوژران.
بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، لە دوێنێوە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی شارەکە لەنێوان شەڕڤانانەکانیان و داگیرکەراندا شەڕ دەقەومێت. ڕاگەیاندرا تا ئێستە ٧٢ چەتە لەم شەڕەدا کوژراون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، دەیان چەتەش برینداربوون.
بەرخۆدانی شەڕڤانان بەردەوامە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە بەرخۆدانی هێزەکانمان لە ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، دوێنێ تا بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گەیشتە ٧٢ داگیرکەر و دەیان داگیرکەریش بریندار بوون. هەروەها تەرمی چەتەکان کەوتە دەستی هێزەکانمان. ئەم بەیانییە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێک شکێندرا و بڕێک چەک و تەقەمەنی کەوتە دەست هێزەکانمان. بەمەش ٧ ئۆتۆمبیل و تانکێک و ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکەهەڵگر لەلایەن هێزەکانمانەوە تێک شکێندراون.
هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی بە بەشداری سەدان ئەندامی حراس ئەل دینی ئۆزبەکی و تورکمانستانی و چیچانی، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و گوندەکانی بەنداوی تشرین. هێزەکانمان وەڵامی هیرشەکانیان دایەوە و دەیان کوژراو و برینداری چەتەکان هەبوون.
هێرشەکەی دوێنێ بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک و پانزەر بۆ سەر گوندەکانی عەتشانە، سەیدین، خربە تەوێنی، مەحشیە شێخ عوبەید موستەفا، خربە زەمالە و مستاحە و گردی سیرەتەل و گوندی عەلوش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ئەنجامدرا. لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانەکانمان، هێرشەکە تێک شکێندرا و دەیان چەتە کوژران.
هێزەکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان لەدژی داگیرکەری تورک و چەتەکانی نیشاندا و ڕووبەڕوو شەڕیان لەگەڵدا کردن. دوێنێ چەندین دیمەنی شەڕ و تێکشکاندنی کەرەستەکانی دوژمنمان بڵاوکرایەوە.
لە ئەنجامی بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەکانمان هێرشی چەتەکان تێک شکێندرا. هەر بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپ هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین زیاد کردووە. لە ئەنجامدا لە هەندێک شوێنی بەنداوەکەدا زیانی گەورە هەبووە. ئەم مەترسی زیانگەیاندن بە بەنداوەکە و دەوروبەری زیاد دەکەن، کە دەوڵەتی تورکیا لێی بەرپرسیارە.
١١ شەڕڤان شەهید بوون
لە بەرخۆدانی هێزەکانماندا لەبەرامبەر هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، ١١ شەڕڤانمان پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نووسینەوەی داستانی قارەمانێتی، شەهیدبوون".