لە تەبقە و شەدادی شەهیدان بە مەڕاسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران

شەڕڤانانی قەسەدە کە لە بەرخۆدان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید بوون بە مەڕاسیمێکی جەماوەری لە تەبقە و شەدادی بەرێوەچوو، بە خاک سپێردران.

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عیسا ئەل ئەحمەد کە لە ٩ی کانوونی یەکەم لە کانتۆنی مەنبج، شەڕڤانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) لوئەی ئەل شێخ لە ٢ی کانوونی یەکەم لە حەلەب، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ساری عەبدولحەمید، شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەبدوڵا ئەل سەرحان لە ١ی کانوونی دووەم لە شاری تەل ڕەفعەت، شەهید بوون ئەمڕۆ لە کانتۆنی تەبقە بە مەڕاسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە ئەحمەد ئەل عومەر لە مەڕاسیمەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "بەڵێن دەدەین کە دەستکەوتەکانی هەرێمەکە کە بە خوێنی شەهیدان بە دەستهێنراوە بپارێزین. ئامادەین بۆ ڕزگارکردنی هەرێمەکە و بۆ ئەوەی گەل بە ئازادی بگات و بە شکۆمەندی خۆی بگات، گیانی خۆمان فیدا بکەین".

ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان نەبیهە حەبەش قسەی کرد و سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە و فیداکارییەکانیان بۆ بە دەستهێنانی سەرکەوتن کرد و ئاماژەی بەوەکرد نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری بنەڕەتییە بۆ سووریای لامەرکەزی و ئازاد.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و تەرمی شەهیدان بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردران.

بۆ تەها حوسێن لە شەدادی مەڕاسیم بەڕێوەچوو

دانیشتوانی شاری شەدادی تەرمی شەڕڤانی کۆماندۆسی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) تەها ئەل حوسێن کە لە حەلەب لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردرا.

بە دەیان دانیشتوو، بنەماڵەی شەهیدان، ڕیش سپییانی عەشیرەت، نوێنەرانی دامەزراوەکان، بەڕێوەبەرەییە مەندەنییەکان، بەشداری مەڕاسیمەکەبوون و بەڵێنی درێژە پیدانی ڕێگەی شەهیدانیاندا تاوەکو بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بۆ شەهید حوسێن لە ١٢ی کانوونی یەکەم مەڕاسیمی غیابی لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی ئەنجامدا.