ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاشکرا کرا
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بارەی شەهیدبوونی ئەندامێکی بە ناوی عیسا حەسەن ئەلئەحمەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەندامی هێزەکانی ئۆپراسیۆنەکانی کانتۆنی تەبقا عیسا حەسەن ئەلئەحمەد لەو کاتەی لەسەر ئەرکی پاراستنی خاک و گەلەکەی بوو، لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە کانتۆنی منبج شەهیدبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کراوە و بەڵێنی درێژەدا بە رێبازی شەهیدان تا دەستەبەرکردنی دادپەروەری، سکۆمەندی و ئازادی دووبارەکراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: عیسا ئەلئەحمەد
ناوی دایک نەجمە
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی لەدایکبوون: رەقا. ٠١.٠١.٢٠٠٢
کاتی بەشداربوون: ٠٤.٠٣.٢٠٢٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج. ٠٨.١٢.٢٠٢٤