فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار زۆزان چەولیک لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەبارەت بە تێکۆشانی ئازادیی ژنان و پێرسپێکتیڤی بەرخودانی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٢٥، هەڵسەنگاندنی کرد. زۆزان چەولیک باسی لەوەکرد، کە تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی.
زۆزان چەولیک ئەوەی خستەڕوو کە هێز ئایدۆلۆژیکی رێبەر ئاپۆ ورێبەرایەتی سیاسی ئەو، نەک هەر بۆ گەلی کورد، بۆ ژنان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بناغەی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازادە.
زۆزان چەولیک ساڵی ٢٠٢٥ی وەک سەدەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٩٢٥ بە دنەدانی بەریتانیا پێناسەکرد و دەستنیشانی کرد کە ئەم ساڵ دەبێتە گەواهیدەری لێپرسینەوەیەکی مێژوویی. چەولیک وتی، "ئەمڕۆ ئێمە هەموو ئەو پیلانگێڕیانە هەڵدەوەشێنینەوە و ئازادی بەدەستدەهێنین".
چەولیک سەرنجی بۆ سەر کولتوری تیرۆر و دەستدرێژی جیهادیستەکان راکێشا کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر ژنانیدا دەسەپێنن و لەو رووەوە رایگەیاند، تێکۆشانی خۆپاراستنی ژنان، زۆر گرنگە. چەولیک دەستنیشانی کرد کە دەبێت ژنان روو لە تێکۆشان لەسەر بنەمای خۆپاراستن بکەن و وتی، یەژاستار لەم قۆناغەدا رۆڵێکی گرنگی لە ئەستۆ گرتووە.
زۆزان چەولیک ئامانجەکانی تێکۆشان لە ساڵی ٢٠٢٥ی ئاشکرا کرد و وتی، دەبێت لەسەر بنەمای خۆپاراستن هەموو کایەکانی ژنان ببێتە بەرەی بەرخودان. چەولیک ئەوەشی خیاد کرد؛ "رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا دەستکەوتی هاوبەشی ژنان و گەلانە. ئازادی ئەو خاکە، پارچەیەکی تێکۆشانی هەموو گەلانە لەپێناو هەبوون و ناسنامە. ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی بەهاری شۆڕشی ژنان و گەلان".
چاوپێکەوتنەکەی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار زۆزان چەولیک لەگەڵ ANF بەم جۆرەیە:
هەڵمەتی ئازادیی جیهانی کە لە چوارچێوەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەدەچێت، لە دووەم ساڵدا بە پێشەنگایەتی ژنان و خاوەندارێتیکردنی گەلی کورد و گەلان و دۆستان گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ. بە کاریگەری ئەم تێکۆشانە فشارێک لەسەر دەوڵەتی تورک سەریهەڵدا و دیدارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. ئاستی تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، دەرئەنجامەکانی ئەم تێکۆشانە و بەتایبەت ئەو شتانەی دەبێت بکرێن، چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ساڵێکی تری تێکۆشانمان تێپەڕاند، هەم لەسەر ناوی ژنان و هەم گەلان، دەسکەوتی گرنگ بەدەستهاتن، بە ڕێژەیەکی زۆر هێرشەکان پووچەڵکرانەوە و بۆ نوێنەرایەتیکردنی شکۆی مرۆڤایەتی قوربانی مەزن درا. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی هەڤاڵ ئاسیا و ڕۆژگەر، هاوڕێ چیا، ئاسمین، بەروار دێرسیم، شێخموس مەلازگرت، بێریتان نورحەق چیا، ئاخین موش گابار، هەرەکۆل شیار، ئۆرهان جیهاد بینگۆڵ، مەدیا عەگید، ژیان ماردین، نوژیان ئامەد، جەمال عەرەب، هەڵمەت و ڕۆسیدا مێردیندا، بەڕێزەوە یادی ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە لە جەنگی جیهانیی سێیەمدا لەسەر ناوی نەتەوەیی و هەرێمی و مرۆڤایەتی دەسکەوتیان ئافراند و بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی لە لوتکەدا هەڵوێستیان نیشاندا. دیسانەوە سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ یادی هاوڕێیانمان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە قارەمانی ڕاگەیاندنی ئازادن. سڵاو لە هەموو هەڤاڵانمان دەکەین کە وەک هیوای ئازادی لە سەدەی بیست و یەکدا، لە خراپترین هەلومەرجدا بەرخۆدانیان کرد، پاشەکشەیان نەکرد و تێکۆشانیان کرد. بەتایبەت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕێزەوە سڵاو لە گەلەکەمان و ئەو گەلانە دەکەین کە دژی هێرشەکانی پاکتاوکردن و نکۆڵی بەرخۆدان دەکەن، یەکڕیزی گەلانیان لە دۆخی ڕێکخراوەی یەکگرتوویی گەلان دامەزراند، و بەرخۆدانیان پیرۆز دەکەین.
بێگومان ئامانجی ئەم تێکۆشانە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. وەک دوایین بازنەی ئەمەش، ئەو تێکۆشانەی بە پێشەنگایەتی ژنان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی بەڕێوەدەچێت، هەم لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی ڕێگەی لەبەردەم چالاکییەکان کردەوە، هەم بۆ نیشاندانی ڕاستی دەوڵەتی فاشیستی تورک و ئاشکراکردنی تاوانەکانی دژی ڕێبەرێتی، بووە خاوەن تایبەتمەندییەکی گرنگ. وەک هەمووان دەزانن، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی گۆشەگیری ڕەها دژی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ماوەی ٣ ساڵ و ٨ مانگ زانیاری لەبارەی ڕێبەرێتییەوە نەبوو. ئامانجی ئەم گۆشەگیرییەی لە جیهاندا وێنەی نییە، ئەوەیە کە لە جەنگی جیهانیی سێیەمدا، دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ نەیەنە دەرەوە و کاریگەری نەکەنە شەڕەکە، تاوەکو ڕێکخستن و گەل و ژنان بێ دیدگا بهێڵنەوە، تاوەکو ئەو نیگەرانی و نادیارییانەی بەهۆی ئەم ڕەوشەوە سەریانهەڵداوە دژی تەڤگەرەکەمان بەکاربهێنن، لەوەش گرنگتر، تاوەکو بەرخۆدان و کەسێتی مێژوویی ڕێبەرێتیمان و هەڵوێستە سەربەخۆکەی سزا بدەن. ئیدارەی چەتەی فاشیست، نەیتوانی ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بشکێنێت و بەرامبەر هەڵوێستی وی بێچارە مایەوە. ئەم ئیدارە چەتەیە، سیاسەتی ڕقئامێزی خۆی وەک سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی قووڵ کردەوە. وەک هەردەم گوتوومانە، ئیمراڵی تەنها لەژێر بەرپرسیارێتی ئیدارەی فاشیست_چەتەی تورکدا نییە، بەڵکو سیستەمێکە لەلایەن ناتۆوە ڕێکخراوە و بەڕێوەدەبرێت. بۆیە لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا، کاتێک ئەو سیاسەتانەی بەسەر ڕێبەرێتی و گەلەکەمان و گەلاندا سەپێنرا، ئەنجامیان بەدەست نەهێنا و پارادایمی ڕێبەرمان ئاستی چالاکیی جیهانی بەدەستهێنا، هێزە هەژموونگەرە نێونەتەوەییەکان ئەمەیان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان بینی، بۆیە هەم بەشێوەیەکی چەتەگەریی ڕێبەر ئاپۆیان لە زیندانی ئیمراڵی بەدیل گرت، وە ویستیان بە سیستەمێکی گۆشەگیری بێ کاریگەری بکەن. بەڵام دادگاکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا چاودێری مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان نەکرد و هەڵوێستی ناکاریگەریان نیشان دا، چاوپۆشییان کرد لە هەموو بڕیارە نایاساییەکانی دەوڵەتی تورک. هەرچەندە ساڵانێکی زۆر لە زیندان بوو، بەڵام 'مافی هیوا' بۆ ئەو جێبەجێ نەکرا، سەرەڕای نزیکایەتیی نایاسایی دەوڵەتی تورک، کۆنسەی ئەوروپا تا ئەیلولی ٢٠٢٥ مۆڵەتی بە دەوڵەتی تورک دا، سی پی تی هەرگیز کراوە و دادپەروەرانە نەبووە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر دیدار ئەنجام نەدرا، سی پی تی لە کاتی سەردانەکەی بۆ تورکیا نەچووە ئیمراڵی. ئەمانە هەمووی دەریدەخەن کە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە بنەڕەتدا لەلایەن ناتۆوە پێشخراوە. لە دژی ئەمە بێجگە لە تێکۆشان و کاریگەریی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتی جیهانیی بۆ ئازادی ڕێبەرێتی پێشخرا، بەرخۆدانی بێ وێنەی گەریلا و بەرخۆدانی گەلەکەمان و ژنان لە دەوری ڕێبەرێتی و دژی فاشیزم، ڕەوشی پڕ لە گرژیی ڕۆژهەڵاتی ناوین فشاری لە دەوڵەتی تورک کرد، لە ٢٣ ی تشرینی یەکەم ڕێگە بە دیداری ڕێبەرێتی بدات. تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەرێتی خاڵی سەرەکییە کە هەموو ژیان و داهاتوو و ئازادیمان دیاری دەکات. لەم ڕووەوە بێگومان لە هەلومەرجی دیلێتیدا ڕێبەرێتیمان سەلامەت نییە و هەمیشە ژیانی لە ژێر هەڕەشەدایە. بەڵام وەرگرتنی زانیاری و سڵاو لە ڕێبەرێتییەوە زۆر گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ وتی، "گۆشەگیری بەردەوامە". ئەمەش واتە؛ هیچ گۆڕانکارییەک لە کۆنسێپت و هێرشەکانی دوژمندا نییە، ئێمەش لەم خاڵەدا تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین و درێژەی پێ دەدەین. ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد کە گۆشەگیری بەردەوامە، هێرشی دوژمن بەردەوامە و دەبێت تێکۆشان مەزنتر بکەین. هەڤاڵ ئاسیا و ڕۆژگەر وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەرێتیان دایەوە. چالاکییە سەرکەوتووەکەی توساش کە دوژمن ئامێری شەڕی تێدا درووست دەکات، لە ئاستی باڵادا ئەو ئیرادەیە دەردەخات کە ڕێبەریتیمان ئافراندوویەتی، هاوکات سیاسەتی دوژمنی دەرخست و گەمە قێزەونەکانی دوژمنی ئاشکرا کرد.
دەوڵەتی تورک بەو دیدارەی لە ئەنجامی تێکۆشانمان بەدیهات، دەیەوێت وەها دەربخات کە چارەسەری دەوێت. بەڵام تێگەیشتین کە ئەم هەوڵە لە جەوهەردا و لە کۆنسێپتی قڕکردنی فاشیزمدا هێرشێکی شەڕی تایبەتە دژی ڕێبەرێتی. لەلایەک بەحیساب باسی چارەسەر دەکرێت بە ئامانجی شێواندنی ڕای گشتی دیموکراتیک و سازکردنی دوودڵی لە تێکۆشاندا، تاوەکو لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و بەهاکانی دووریان بخەنەوە و کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ نەهێڵن. هەر پاش دیدارەکە، سزای دیسپلین و ٦ مانگ قەدەغەی دیداریان لەسەر ڕێبەرێتی سەپاند، هەر خێرا دەستیان گرت بەسەر شارەوانییەکاندا کە هێزی بەڕێوەبردنی ئیرادەی گەلن و گۆڕەپانەکانی شەڕیان لە کوردستان فراوانتر کرد. ئەگەر بانگەوازکردن لە ڕێبەر ئاپۆ "با بێتە پەرلەمان و بدوێت" جدی بوایە، ئەوا ڕێگەی چارەسەری دەکردەوە، بەڵام ئەم بانگەوازە بۆ تەسلیمکردن و لەناوبردنی تەڤگەری ئازادییە. ئەم شتە نە ڕێی تێ دەچێت و نە ناوی چارەسەری لێ دەنرێت. دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئاستەنگ دەکەن، ناهێڵن یەک قسەی ئەو بێتە دەر، سزا و ئەشکەنجە لە ڕێبەرێتی دەسەپێنن، هەوڵدەدەن بە ناوی ڕێبەرێتییەوە بدوێن و وەها نیشان بدەن کە ڕێبەرێتی و تەڤگەرەکەمان دوو ڕاستی لەیەکتر دوورن. شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە قێزەونە، مرۆڤ پڕ دەکات لە تووڕەیی. ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە زیندانە و تەواوی ئەو ماوەیە هیچ مافێکی یاسایی خۆی بەکارنەهێناوە و لەنێو سیستەمێکی ئەشکەنجەی سەختدا ڕاگیراوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕۆژەڤی ڕاستەقینە بشارێتەوە، هۆشی مرۆڤەکان بشێونێت، ڕەوایەتی بە هێرشەکانی بدات و بە باسکردن لە چارەسەر، ڕاستییەکان دابپۆشێت. پاش ڕووخانی ڕژێمی سوریا و دەرکەوتنی پلانەکانی داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وە دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی خاڵی لە مرۆڤی ئازاد و کوردی ئازاد و ژنی ئازاد، ئامانجی ئەوانی دەرخست. لەم خاڵەدا، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و گەلان و مرۆڤایەتی پێشەنگی ژیان و ئیرادەی ئازاد و دیموکراتیکە. ناڕەحەتبوون لەم ڕاستییە، وا دەکات هێزە دەسەڵاتدارەکان ڕووبکەنە گەمەی قێزەونی هەمەلایەن و هێرشکەرانە. تێکۆشانی گەریلا و بەرخۆدانی ژنان و گەلان ڕێگە نادات بە نزیکایەتیی نزم بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، وە ڕێگە نادات ئەو پرسە هەبوونیانەی بناغەی ئازادیین، نادیدە بگیرێن.
دۆخی هەنووکەیی زۆر مەترسی لەخۆیدا هەڵگرتووە، بەڵام زۆر دەرفەت، هەلومەرجی سەرکەوتنیشی لێدەکەوێتەوە. هەڵبەتە رێبەر ئاپۆ ئیرادەیەکی گەورەیە و هێزی ئایدۆلۆژیکی و ئاستی سیاسی ئەو دەتوانێت لە هەموو کایە و گۆڕەپانێکدا تێبکۆشێت. بۆ ئەوەی ئەم هێزە رێگە لە بەردەم دەستکەوتی گەورە بکاتەوە، تاکە رێگە تێکۆشانە. دانوستانی کەسی لاواز بە واتای خۆبەدەستەوەدانە، دانوستانی کەسێک کە هەبوونی خۆی بە هێزی جەوهەری و تێکۆشانی خۆی بەستووەتەوە، ئازادی دەستەبەر دەکات. بە گوێرەی جموجۆڵی ئەم راستیە، دەبێت هەستیاری ئەم قۆناغە بە دروستی تێبگەین، دەبێت بەختی ئەوەی بە دەستی خۆمان شێوە بە مێژوومان بدەین، بە دروستی بەکاربهێندرێت، دەبێت بە دەوری رێبەر ئاپۆوە تێکۆشانی جەوهەریمان باشتر پەرە پێبدەین. بەتایبەتی ئەو تیرۆرەی جیهادیستەکان بەسەر ژنانیدا دەسەپێنن، دەبێتە گۆڕانکاری سیستماتیکی ژیان و دەخوازرێت کە کولتوری دەستدرێژی جارێکی دیکە بە دامەزراوەیی بکرێت. ئەمە دەبێت ببێتەمایەی ئەوەی کە ژنان زیاتر تێبکۆشن و خاوەنداری لە هەبوونی خۆیان بکەن. هەموومان ئەوە دەزانین؛ ئەو قۆناغەی ئێمە تێیداین و شێوازی بەشداربوونی ئەرێنی-نەرێنیمان کاریگەری دەکاتە سەر ئایندەمان. وەڵامی راست بۆ پرسی 'ئێمە دەمانەوێت چۆن بژین'، خۆی لە خۆیدا رێبەر ئاپۆ و رێگەی ژنان، گەلەکەمان و گەلانی کۆکردووەتەوە. ئەو کاتە تێکۆشان، رێپێوان و خاوەنداری کاریگەرتر پێویستە. لەم خاڵەدا جیاوازی ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ ساڵی ١٩٢٥ ئەوەیە کە لە سەدەمین ساڵدا دەرفەتی تێکشکاندنی پیلانگێڕی کە لە سەر بنەمای ئازادیی رێبەرایەتی لە گەلەکەمان و هەرێمەکەمان دەسەپێندرێت، بەهێزە. وەک هێزەکانی گەریلا ئێمەش بەو پێرسپێکتیڤەوە دەجوڵێنەوە و رایدەگەیەنین کە هەموو گەل، ژنان و گەلەکەمان لەسەر ئەو بنەمایە خاوەنداری لە ژیانی خۆیان دەکەن و تێکۆشانی خۆیان خێراتر دەکەن. ئەوەی خۆڕاگر بێت، خاوەنداری لەو ژیانە دەکات کە لە سەر بنەمای شکۆ و ناسنامەی خۆی پێودانگەکانی ژیان رووندەکاتەوە و ئیرادەی بەکرداریکردنی ەئوە نیشان دەدات. شەڕی تایبەت لە دژی رێبەر ئاپۆ، هەوڵدانێکی فیداییە کە دەیەوێت ئاستەنگی و لەمپەر ساز بکات. دەبێت مرۆڤ لە دژی ئەوە پڕ لە توڕەیی بێت و لە چوارچێوەی حەقیقەتی رێبەر ئاپۆدا زیاتر بکەوێتە جموجۆڵەوە. کەس نابێت لە شوێنی خۆیەوە و لە روانگەی خۆیەوە بە بابەتەکانی ئێستا بڵێت باش یان خراپ و نابێت بە دەستەوەستانی بمێنێتەوە. راستی کەسی بێکاریگەری، راستیەکی بێ بەهایە. لەبەر ئەوەی هەبوونی کەسێک کە هێزی خاوەنداری لە راستی خۆی نیشان نەدا، بێ بەهایە. با ئەوە بزانین. هەربۆیە دەبێت هەمووان تێکۆشانی خۆپاراستنیان فراوانتر بکەن، بە دەوری رێبەر ئاپۆ کۆببنەوە، بە شێوەی کاریگەر بەشداربن و هەموو هێز و توانایان بخەنەکار، بۆئەوەی بگەنە ئەنجام. وەک کۆبوونەوەی هەموویان، ئامانجی یەژاستار لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەوەیە کە لە سەر بنەمای ئازادیی رێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی داهاتوو تێکۆشان لە ئاستی بەرزدا بەڕێوەببات. بۆ ئەوەش هەرچییەک پێویست بکات ئێمە تاسەر ئەنجامی دەدەین.
شەڕی جیهانی سێهەم لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا پێینایە قۆناغێکی دیکەوە. لە رێگەی ئەو شەڕانەی لە کوردستان، سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی زیاتر دەبن سەرلەنوێ نەخشەکان دەکێشرێنەوە. رژێمی سوریا دەرگای ناڕوونییەکی کردەوە و بەم جۆرە کەوت. هێزە هەژمونگەرا نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتانی هەرێمی لەوانە تورکیا لەم شەڕەدا رۆڵی رووخێنەر دەگێڕن. دەوڵەتی وترکی داگیرکەر هەم لەسەر رۆژئاوا و هەمیش لەسەر باشوری کوردستان سیاسەتی قڕکەری بەهەموو تواناکانیەوە دەسەپێنێت و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە چییە؟ لەبەرامبەر ئەوەدا بەرخودانی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە-یەپەژە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە پارێزنامەکان و دیدارەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، ئەم ڕەوشەی ئێستە و هەڵوێستی هێزەکان و قەیرانەکان و پێشمەرجەکانی ئازادی هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە. هەروەها جەنگی جیهانیی سێیەم بەشێوەیەکی بەرفراوان پێناسەکراوە. بەهۆی کۆنسێپتی چارەسەرنەکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەوڵی داخستنی ڕێگەکانی چارەسەر، شەڕێکی دژوار بەرۆکی تەڤگەرەکەمانی گرتووە. ئەو هێرشانەی لەپاش پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆوە دەکرێن، هەوڵن بۆ لەناوبردنی دەرفەتی چارەسەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. هەروەها شەڕی کەندواو و ڕەوشی سوریا دەبێت بە یەکپارچە سەیر بکرێت. هاوشێوەی قۆناغی ١١ ی سێپتەمبەر، هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە سەلامەتی ئیسرائیل بپارێزرێت و ڕۆژهەڵاتی ناوین بخرێتە ژێر هەژموونییەوە، هێرشی ٧ ی تشرینی یەکەم ڕەوایەتی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بەخشی.
ئەمە کاریگەری کردە سەر زۆرێک لە هێزەکان، لێرەدا گەلی فەڵەستین ئازاری مەزنی چەشت و هێشتاش دەیچێژێت. ئیدارەی حەماس وەک بڵێی ئیتر کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە، بە هاوکاری دەوڵەتی تورک سەرکوتکرا، حزبوڵاش کادری باڵای لەدەستدا و گورزی گەورەی خوارد. سەرۆککۆماری ئێران کوژرا، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و هیلالی شیعی گورزی گەورەی خوارد. عێراق بەدەست قەیرانی قووڵەوە دەناڵێنێت، دژی تەڤگەرەکەمان هاوکاری دەوڵەتی تورکی کرد و ڕێگەی بۆ داگیرکردنی خاکەکەی کردەوە. کاتێک دەڕوانینە ساڵی ڕابردووە، بێجگە لە تەڤگەری ئێمە کە چالاکانە تێدەکۆشێت، هیچ هێزێکی خۆپاراستن نەماوە. لەگەڵ خیانەتی پەدەکە و سازشی دەوڵەتی عێراق بۆ دەوڵەتی تورک، بەڵام دەوڵەتی تورک لە هێرشەکاندا ئەنجامی بەدەست نەهێنا. بۆیە وەک خزمەتێک بۆ بەرەی بەریتانیا و ئەمریکا و ئیسرائیل، لەڕێگەی چەتەکانییەوە دەستوەردانی لەم قۆناغەی سوریا کرد. تورکیا ماوەیەکی زۆر سودی لە شەڕی ئۆکرانیا_ڕوسیا وەرگرت، ڕوسیا و ئێرانی بە "کۆبوونەوەکانی ئاستانە" فریودا. بۆ کردنەوەی گۆڕەپان بۆ هەتەشە و سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) پاساوی شەڕی ئافراند. بۆ کشاندنەوەی ئێران و سەرکوتکردنی حزبوڵا هەموو شتێکی کرد. سوریا بەهۆی شەڕەوە لاواز بوو. ڕژێمی هیچ چارەسەرێکی لەگەڵ کورد و هیچ لایەک قبووڵ نەکرد، ئەنجام نەدانی گۆڕانکاری دیموکراتیک و قەیرانەکان، وایان کرد ڕژێم نەتوانێت بمێنێتەوە. ڕژێم پشتی بە ڕوسیا و ئێران دەبەست، ئێران گورزی کوشندەی خوارد، ڕوسیاش لە شەڕی ئۆکرانیا گیری خوارد و لە سوریاش لەگەڵ دەوڵەتی تورک کەوتە پەیوەندیی بەرژەوەندیخوازانەوە دژی هەبوونی گەلی کورد و گەلان، بەمەش کاریگەری ئەوتۆی لە هەرێمەکەدا نەما. بۆیە هێزەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە و دوورخستنەوەی ڕوسیا و بێکاریگەرکردنی هیلالی شیعی، ڕۆژهەڵاتی ناوینیان ڕووبەڕووی ئیسلامی ڕادیکاڵ کردەوە. لە ١٢ ڕۆژدا ڕژێمیان ڕووخاند. هۆکار و چۆنێتییەکەی لە ڕۆژانی ئایندە ڕوون دەبنەوە. کەوتنی ڕژێمی ئەسەد دیسانەوە چارەنووسی ڕژێمە دیکتاتۆر و خۆسەپێنەکانی نیشاندا. بۆیە ئەم ڕەوشە ئەرێنییە و پێویستە ئەنجامی لێ بەدەست بخرێت. بەڵام دەبێت هەمووان بەباشی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، بۆچی ڕژێمی ئەسەد لەم قۆناغەدا بەو جۆرە ڕووخا. ڕژێمەکە بێ بەرگری ڕووخا، وا دیارە ڕووسیا گوێی نەداوە بە مانەوەی ئەسەد و بەرژەوەندییەکانی خۆی پاراستووە. بەڵام شتە سەرەکییەکە جیبەجێبوونی سیاسەتەکانی ئەنگلۆساکسۆنەکانە. لەگەڵ جیهانیی جیهانی یەکەمدا هەرێمەکەیان دابەش کرد و بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەیان برد. سەرەتا دەوڵەتی نەتەوەیی بچووکیان دامەزراند، هەرێمەکەیان دیزاین کردەوە و کوردیان لە خوارەوە بەجێهێشت. لە هەرێمەکەدا بەدەستی هیتلەر جولەکەکانیان بە کوشتن دا و لەگەڵ جەنگی جیهانی دووەمدا دەرفەتەکانیان بۆ دروستکردنی ئیسرائیلێکی نوێ ڕەخساند. ئێستاش بە پاشڤەڕۆیی ئایینپەرستی و تائیفی، دەوڵەتە بچووک و پڕ کێشە دادەمەزرێنن، دەیانەوێت ئیسرائیل زیاتر فراوان بکەن. داگیرکاری لە هەرێمەکە قووڵتر بکەنەوە. هۆکاری سەرەکی داڕمانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، نوێنەکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئیسلامییە. لەم ڕەوشەی ئێستادا دەیانەوێت ڕێگە بۆ ئەو هێزە پاشڤەڕۆیانە بکەنەوە کە لەژێر ناسنامەی ئیسلامی سوننەدا چالاکی دەکەن. ئەگەر سەرکەوتوو بن، گەلانی هەرێمەکە و ناسنامە و فرە کولتوری و ژنان ڕووبەڕووی داڕمانێکی مەزنتر دەبنەوە.
دەوڵەتی تورک ڕۆڵی سەرەکی لەم وێرانکارییە هەبووە، هەرچەند هیوای عوسمانی نوێی خۆی بڵاودەکردەوە، بەڵام بەم هۆکارە کەوتە ناکۆکییەوە لەگەڵ گەلانی عەرەب و ئێران. هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ ڕووسیا لە قەیرانی قووڵدایە. هەوڵدەدات تا ئەوپەڕی دوژمنایەتی ناسنامەی کوردی ئازاد بکات، ڕۆژئاوای کوردستان و موسڵ داگیر بکات. بۆ ئەمەش لەڕێگەی چەتەکانەوە هێرشی کردە سەر تەل ڕەفعەت و مەنبەج. ویستی ئیرادەی گۆڕەپانە ئازادەکان و گەلان بشکێنێت. لەپاڵ تاوانەکانی دیکەیدا، ئەم هاوکارییەی دەوڵەتی تورک بۆ چەتەکان، لەکۆتاییدا سەردەکێشێت بۆ کۆتاییهاتنی دەوڵەتی تورک. ئایندەی تورکیا، هاوشێوەی ئەم ڕەوشەی سوریا دەبێت. دەوڵەتی تورک بەتەواوەتی بووەتە چەتە، دەیەوێت بە هاوکاری حزبوڵا هودا_پار، پەدەکەی خیانەتکار و ئەنەکەسە، قڕکردنی کوردان تەواو بکات. لە باکووری کوردستان سیاسەتی کۆمەڵکوژی و چاوترساندن پیادە دەکات و قەیوم لەسەر ئیرادەی گەل دەسەپێنێت. لە هەرێمەکانی گەریلا هێرش و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات. بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەیەوێت کاریگەری ڕێبەرمان بشکێنێت، لەڕێگەی هێرشی قڕکردنەوە دەوێت گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناوببات.
بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دژی ئەم سیاسەتە ٢٦ ساڵە بەرخۆدان دەکات و تا ئاستێک ئەم هێرشانەی بێ کاریگەر کردووە. گەلی کوردیش شەڕی خۆپاراستن دەکات و دەسکەوتەکانی دەپارێزێت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەبەرجاوی جیهان تێکۆشان و بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن و ڕێگری لە هێرشی قڕکردن دەکەن. لەم قۆناغەدا دەردەکەوێت بۆ شانسی هەرە مەزنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی و هێزی ئەوە بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکان. بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق داستانییە. نیازی دەوڵەتی تورک و چەتەکان ڕووی لە شکستە، هەموو هەوڵەکانیان گەیشتووەتە بنبەست. ئەوەی دەبینین، هێزەکانی پاراستنی ژن، پێشەنگایەتی ئەمە دەکەن.
لەم قۆناغەدا، لەپاڵ مەترسییەکاندا، دەرفەتی سەرکەوتنیش هەیە. گەلانی سوریا ڕژێمێکی جیهادی قبووڵ ناکەن. بۆیە سیستەمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەلان لەم مەترسییە دەپارێزێت، گەلانیش لەمە تێدەگەن. وەک بینیمان دوای ئەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک چوونە نێو مەنبەج، گەل دژی سیاسەتی تاڵان و دەستدرێژیی ڕژانە گۆڕەپانەکان. وە ئەم ناکۆکییە قووڵتر دەبێتەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەتەشە دژی کورد بەکاربهێنێت و سوریا بکاتە پارێزگایەکی سەر بە خۆی. بەڵام سەرناکەوێت، چونکە ئێستە ساڵی ١٩٢٥ نییە، چیتر گەلی کوردیش وەک ساڵی ١٩٢٥ نییە. تورکیا و ئیسرائیل لە سوریا وا نیشان دەدەن کە دژی یەکن. دژایەتیان لە چ ئاستێکدایە، ئەمە جێگەی هەڵسەگاندنە، بەڵام لە بناغەدا ئامانجی هاوبەشی کاتیان هەیە. بۆیە دەبێت ئیدارە و سیستەم و هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێ پشت بەستن بە هیچ هێزێک خۆی بپارێزێت.
دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات ناسەقامگیری زیاتر لە سوریادا بسەپێنێت. گەلانی سوریا کە نایانەوێت لەژێر حوکمی سیستەمی ئیسلامیی پاشڤەڕۆدا بن، وەک عەلەوی و دورزی و ئەرمەنی و ئاشووری، وە دژی ئەم دەوەستنەوە. چەتەکان لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی تەسک بەر یەکتر دەکەون، لەڕاستیدا نە هەتەشە و نە سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) خاوەنی دیدگای بەڕێوەبردن نین کە هەمووان بگرێتەخۆ. بەڵام دەسەڵاتدارن، بۆیە لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات بەگژ یەکدا دەچن. پێویستە ئەم ڕاستیانە ببینرێت، بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییانە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و پاراستن بەبنەما بگیرێت. تەنها بەم شێوەیە سوریا لە بە پێشەنگایەتی سیستەمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرفەتەکانی دیموکراتیکبوون دەپارێزێت و ئەمەش وردە وردە دەبێتە بژاردە و مۆدێلێک لە هەرێمەکەدا. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو بەرخۆدەران دەکەین. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەگەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە بگیرێتەبەر، پیلانگێڕیی قڕکردنی کورد لە ساڵی ٢٠٢٥ و پاش سەدەیەک ئەم پیلانگێڕییە تێکدەشکێت و دەرفەتی ئازادی بۆ هەمووان بەدەست دێت. بە سیستەمکردنی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بناغەی پارادایمی شارستانییەتی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، دەرفەتێکی مێژوویی گەورەی بە دەست هێناوە. پێویستە هەمووان خاوەنداری لەم دەرفەتە بکەن، بە هێز و ئیرادەی خۆیان بەرخۆدان بکەن و هەنگاوی بوێرانە بەرەو سەرکەوتن بنێن.
ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کرد کە "سەدەی بیست و دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان". لەسەر ئەو بناغەیە، بەتایبەتی تەڤگەرەکەتان بۆ ئازادیی ژنان تێکۆشانی ناوازەی ئەنجامدا. ئەنجامی ئەم تێکۆشانە چ کاریگەریەکی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەبوو؟ ئەو هێرشانەی کە لە جەنگی جیهانی سێیەمدا دژی بەرەی ژنان دەستی پێ کرد لە ساڵی ٢٠٢٤دا چ شێوەیەک وەردەگرێت؟ بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا پێگە و سەپاندنی پاشڤەڕۆیی تائیفی، دیزاینی ئیدارەی جیهادی، بەرامبەر بە ڕۆژئاوا کە بە شۆڕشی ژنان پێناسە دەکرێت، چ واتایەکی هەیە. تەڤگەری ئازادی ژنان بە درێژایی ساڵ لە ئاستێکی بەهێزدا بە دیدگای نەخشەڕێگای "خۆپاراستن" تێدەکۆشێت. مەترسییەکانی پێش تێکۆشانەکە چین؟ نزیکایەتی ئێوە بەرامبەر هەموو ئەمانە چییە؟
بێگومان ڕێبەر ئاپۆ مەزنترین شانسی ئەم سەدەیەیە. هەم لە ڕووی پارادایم و ڕێکخستن، هەم لەڕووی ئەنجامەوە، پێشکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەرکەوت. لە وڵاتەکەمان و هەرێمەکە و لە ئاستی نێونەتەوەییش پێشهاتەکان لە چوارچێوەی تیۆری_پراکتیکی دەرکەوتن. بەتایبەت تەڤگەری ژنانی کورد و هێزەکانی پاراستن دژی پیاوسالاری و پاشڤەڕۆیی هەرێمی و دەوڵەتەکان لە تێکۆشانێکی چالاکدا بوون. بە پێشەنگایەتی ژنان و شۆڕشی ڕۆژئاوا بەرخۆدانێکی مەزن دژی داعش ئەنجامدرا، ئەمەش وای کرد ئامانج و ڕاستی تێکۆشانی ئازادی ژنانمان لەئاستی نێونەتەوەیی زیاتر ببینرێت. کاریگەریەکانی تێکۆشانی نێونەتەوەیی وایکرد تێکۆشانی ئازادیی ژنان زیاتر پێشبکەوێت. لە جەنگی جیهانی سێیەمدا، هێزە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەوڵیاندا ستراتیژی ڕێبەرێتی و تەڤگەرەکەمان و دەسکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لاواز بکەن. بە هێرشە سەربازیی و ئایدیۆلۆژییەکانیان، ئەم دەستکەوتانەیان کردە ئامانج. دەوڵەتی فاشیستی تورک، بە تایبەتە لە باکووری کوردستان و تورکیا، سیاسەتەکانی پیاوسالاری و پاشڤەڕۆیی توندتر کردەوە. لە گۆڕەپانی سیاسیدا هەمیشە هێرشی دەکردە سەر مافەکانی ژنان. سیاسەتی ئایینپەرستی و مەزهەبی سەپاند. دەیویست بە بەهێزکردنی تەریقەتەکان ژنان مەحکوم بکات بە ژیانێکی پاشڤەڕۆییانە. هەروەها لە باشووری کوردستان بە دەستی پەدەکە و کۆمەڵەکانی هاوکاری سەر بە میت، ویستی نەژادپەرستی بگۆڕێت بۆ سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی. لە ڕۆژئاوای کوردستان سیاسەتی کۆچبەرکردن و شەڕی تایبەتی ئەنجامدا، بەتایبەت ژنانی پێشەنگی کردە ئامانج. چەندین خەباتکار و بەڕێوەبەری ژنی شەهید کرد. بەشێوەیەکی سیستەماتیک هێرشی دژی گەریلاکانی یەژاستار ئەنجامدا.
ئێستەش لەژێر ناوی دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە وە بە ناوی هەتەشە و سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)ـەوە پاشڤەڕۆترین فۆرمی ئیسلامی سوننە دەسەپێنرێت. شکستی ژن، شکستی هەموو کۆمەڵگەیە، لەناوبردنی هەموو بەها ئەخلاقییەکانە. هێشتنەوەی کۆمەڵگەیە بەبێ پاراستن. هەوڵدان بۆ دەرهێنانی هەتەشە لە لیستی تیرۆر، کە بە جەوهەری بەرهەمی ئانگلۆ ساکسۆنەکانە، هەروەها ئەو نزیکایەتییەی کە دەیەوێت وەک ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕانە نیشانی بدات، لێدوانی هێزە نێونەتەوەییەکان کە دەڵێن ئەمە تا ڕادەیەک کێشەکان چارەسەر دەکات، نیشانەی ئەوەیە کە هەوڵدەدەن ژنان بکەنە قوربانی ئەم پرۆسەیە. دڕندەیی داعش بە ناوی ئەو هەموو هێزانەوە، ژنانی لە بازاڕەکاندا وەک گۆشت فرۆشت، ژمارەیەکی زۆری ژن کوژران. هەروەها هەتەشە کە خۆی ئامادە دەکرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم دەسەڵاتە، هەمان کاری کرد. وە دەزانرێت کە سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) بەدرێژایی ساڵان چی بەسەر ژنانی عەفرین و ژنانی هەرێمەکەدا هێناوە. ئەردۆغان لەم ڕووەوە، کەسێکی زۆر پاشڤەڕۆیە و خاوەنی هەمان سیاسەتە. لەم خاڵەدا بە دڵی هێزە نێونەتەوەییەکانە. ناتوانین ئەمە لەبیر بکەین، ئەم هێزانە نەگۆڕاون، نابێت خۆمان فریو بدەین، لە ئێستادا ڕەوشی سوریا بۆ هەموو ژنان مەترسییەکی گەورەیە و شۆڕشی ڕۆژئاواش لەبەرئەوەی شۆڕشی ژنانە دەکرێتە ئامانج. هەڵبەت ئەم هێرشانە بۆ سەر ژنان مەترسییە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.
هێرشەکەیان بۆ سەر ژنان هێرشێکە بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ. ئەم هێرشە کۆنسێپتێکە کە ئامانج لێی بێکاریگەرکردنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە. لەم ڕوانگەیەوە ناوەندی پێشهاتەکانی ئەمساڵ ئەو سیاسەتی قڕکردنەیە کە لە جەنگی جیهانی سێیەمدا بەسەر ژناندا سەپێنراوە. لە نێو جەنگی جیهانی سێیەمدا، تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و سەربازیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی کوردستان، تا ڕادەیەکی دیاریکراو ئەم سیاسەتە قڕکەرانەی بێکاریگەر کردووە، هەروەها پەردەی لەسەر سیاسەتە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان هەڵماڵیوە، هاوکات گەیشتووەتە ئاستێک کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات و گۆڕەپانی جمووجووڵی پاشڤەڕۆیەتی بەرتەسک کردووەتەوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە بەناوی هەموو ژن و گەلانەوە ڕۆڵی سەرەکی بۆ دروستکردنی بەرەی ئازادی و ڕادیکاڵکردنی گێڕاوە. لەم کاتەدا پێویستە مرۆڤ بزانێت، بەبینینی مەترسییەکان و زاڵبوون بەسەریاندا، چ دەسکەوتێکیان دەبێت. لەم خاڵەدا پێویستە گەلان بزانن کە هێزی هەموو سیستەمێک لاواز دەبێت و سیستەمی پیاوسالاری لە لاوازترین ڕەوشدایە. ئەگەر ئەم ڕەوشە بە دروستی تێبگەین و کاری پێویست بکرێت، بێگومان لەنێو ئەم تاریکییەکدا ڕووناکی دەردەکەوێت و هەمووان دەتوانن ئەم ڕووناکییە هاوبەش بکەن. هەروەها دەبێت ئەم نەخرێتە بەردەم ویژدانی کەس و لەسەر بناغەی هێزی جەوهەریی خود بەدی بهێنرێت. "نەخشەڕێگای خۆپاراستن" نەخشەڕێگای سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانەیە. ئەگەر شەڕێک هەبێت، باشترین شتێک بکرێت کاریگەرکردنی خۆپاراستنە. هێزی پاراستنی ژنان لە هەرێمەکەدا، دەرفەتێکە بۆ خۆ ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. بۆیە نەک هەر ژنانی کورد، بەڵکو دەبێت هەموو ژنانی هەرێمەکە دیدگای خۆپاراستن بەکۆمەڵایەتی بکەن و لەگەڵ ژنانی هەرێمەکە یەکبگرن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی پراکتیکی. ژنانی فەلەستینی، ژنانی عەرەب، ژنانی ئاشووری، ژنانی ئەرمەنی، ژنانی کورد بناغەی ئەم ڕێکخستنەن. هەم جەوهەری نەتەوەی دیموکراتیک و هەم ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پێویستی بە پێشەنگایەتی ژنانە. بەو پاشڤەڕۆییەتیەی کە دەسەپێندرێت، ژنان بێ بەها دەکرێن و هیچ حیسابێکیان بۆ ناکرێت. دوای ئەوەی ئەمریکا هەرێمەکەی ڕادەستی تاڵیبان کرد، دەزانین تێکۆشانی بەنرخی ژنانی ئەفغانستان چۆن ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەوە. ژنانی ئەفغانستان پشتیان بە ئەمریکا نەبەست، بەڵام دانپێدانانی یاسایی بە دەسەڵاتی تاڵیبان، تەنانەت ئەگەر ڕەواش نەبێت، دەرفەتێکی بۆ سەرکوتکردنی ئەو بزووتنەوەیانە فەراهەم کرد. نابێت ڕێگە بدەین هەمان شت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بقەومێت؛ هێزەکانی ژنان لێرە خۆیان ڕێکخستووە، خاوەن ئامراز و ڕێکخستنی خۆپاراستنن. بۆ ئەمەش پێویستە لە قۆناغی ئایندەدا لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە، هەروەها لەڕووی کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە تێکۆشانی پاراستن مەزن بکرێت.
لە ٢٤ی تشرینی دووەمدا وۆرکشۆپی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پێشەنگایەتی یەپەژە ئەنجامدرا و وەک یەژا ستار بەشداربووین، گرنگ بوو. بابەتە پێشبینی کراوەکان و ئەو بڕایارانەی دران لە بەرانبەر ڕووداوە کاتییەکان ڕاست بوون و دەبێت هەموو ڕێکخراوە بەشداربووەکان لە ئاستێکی بەرزدا جێبەجێ بکەن. بێگومان ڕووداوەکان پەیوەندییان بە هەموو ژنانی جیهانەوە هەیە. لەم ڕووەوە پێویستە ژنان لە نێو بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتییدابن کە سیاسەتەکانی ئێستا بشکێنێت و بەرەی هاوپەیمانی بەرفراوان بکات، هەروەها دەببێت هەموو ژن بە تایبەت لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێو گۆڕەپانی پاراستندا جێگە بگرن. یانی دەبێت بە ڕووحی سەفەربەرییەوە لە ڕووداو و سیاسەتەکانی ئێستادا لە پێگەیەکی کاریگەردابن. بێگومان هۆشمەندییەکی پیاوانە هەیە کە ژن وەک غەنیمە دەبینێت. دەبێت هەموو ئەو هێرشانەی لەسەرمانە بکەینە بناغەی تێکۆشان و لەسەر بنەمای هۆشمەندیی ڕەگەزی تێکۆشانێکی ستراتیژی بەڕێوەبەرین. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەم لە هەر پێگەیەکدان هەبوون و پاشەڕۆژی خۆیان بپارێزن. گەر ژنان لە دژی هەموو ئەم هێرشانە تێکۆشانێکی درووست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەبەرێت ئەوا ژنان دەتوانن زووتر پێشبکەون و قۆناغەکە بگۆڕن بۆ بەهاری ئازادی. وەک یەژا ستار لە ناو ساڵێدا هێزێکی کاریگەری شەڕمان نیشاندا. بێگومان ڕووە کەموکوڕەکانمان هەڵدەسەنگێنین. ناهێڵین ژن ببێتە قوربانی توندەڕەوی جیهادی مەزهەبی و دەوڵەتانی نێونەتەوەیی. ناهێڵین چەتەکانی ئەردۆغان بگەن بە ئامانجی خۆیان. بە دڵنییایەوە بە بەڕێوەبردنی پێشکەتنەکانی ئێستا مافەکانمان بەدەست دەهێنین. دەبێت لە هەموو تەمەنەکانەوە ژنان بەشداری تێکۆشان ببن و لە هەموو جێگەیەک دووژمن بکەن بە ئامانج و بەشداری بەرەکانی گەریلاببن و خۆیان بپارێزن. ئەمە ئەو هێزەیە کە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.
پەیوەست بەم پرسەوە وەک هێزی پاراستنی تەڤگەری ئازادی ژنان ساڵێکی کاریگەری تێکۆشانی تێپەڕ کرد. بە پێشەنگایەتی فەرماندەکانی وەک بەروار دێرسیم و بێریتان نورحەق چیادا لە بونیادی یەژا ستاردا فەرماندە و شەڕڤانان لە باکووری کوردستان و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە بەرانبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورکدا هەڵوێستێکی بەرەنگاری گرنگییان نیشاندا. لەم چوارچێوەیەدا چ دەرنجامێک دەکەووتوە؟ پەیوەست بە شەڕی سێهەمی جیهانییەوە ئەنجامە ئیکۆلۆژی و سەربازییەکانی تێکۆشانی یەژا ستا چییە؟
لە ڕاستیدا لە پرسیاری پێشوودا خەباتی ئایدیۆلۆژی و سەربازیی بەرەی ژنانمان لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا لەبەرچاو گرتووە. ئێمە وەک یەژا ستار ڕێکخستنێکین بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە ئازادییان دەوێت بۆ گەلەکەیان و مرۆڤایەتی. ئەمە ناسنامەی ئایدیۆلۆژی ئێمەیە و ئێمە لە پراکتیکەکەماندا نوێنەرایەتی ئەمە دەکەین. لە ناوەڕاستی جەنگی جیهانی سێیەمدا ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەی ئازادی ژنانە وەک هێزێک بۆ پاراستنی ژنان و بەرەی ژنان. ناوچە بەرگرییەکان بە ئەندازەی دەربڕینی ئامانجە ئایدیۆلۆژییەکانمان و بەقەد دەربڕینێکی ڕادیکاڵ بۆ گەیشتنیان بەدیلێکی سەرەکین بۆ پاراستنی بوونی ئێمە، کە ئەمەش گوزارشت لە خەباتی سەربازیمان دەکات. هێزی دەوڵەت و بە وەکالەت، دەوڵەتی دامەزراوەیی هەژموونی پیاوانە و ئامانجی خەباتی ئێمە هەڵوەشاندنەوەی ئەم دەوڵەتە دامەزراوەییەی پیاوسالارییە. ئێمە بە درێژایی ساڵ خەباتمان کردووە بۆ ئەوەی ئەم مافە نیشان بدەین. وەک هێزی گەریلای ژن، هەم لە باکووری کوردستان و هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، خەباتێکی کاریگەرمان ئەنجامدا. بێ گومان بە پێشەنگایەتی فەرماندە گەورەکانمان بەروار دەرسیم، بێریتان نورحەق و ئاسیا عەلییەکان و پەیوەندیدار بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر بنەمای ئازادیی هەموو ژن و گەلان، هەڵوێستێکی مێژوویی نیشاندرا. وەک هەموو لایەک دەبینن لە جەنگی جیهانی سێیەمدا دەوڵەتی فاشیستی تورک بە پشتبەستن بە چەمکەکانی و بەشی خیانەتکاران و ناوچەییەکانی، هێرشی زۆر توندی ئەنجامدا. ئامانجی ئەوەیە پرۆسەی پەیوەندیدار بە سەرکەوتکردنی گەریلا بکاتە دەستکەوت. بەڵام لە باکووری کوردستان سەرەڕای هەموو فشار و هێرشەکان، چاودێری تەکنیکی و چەمکی شەڕ کە بایەخ بە تەکنیکەکە دەدات، خەباتی گەریلا بە پێشەنگایەتی ژنان و بە پاراستنی بوونی خۆیان و بەهرەی گورزوەشاندن زۆر گرنگ بوون. وەک گەریلاکانی یەژا ستار، بە هەنگاوی گرنگەوە چووینە ناو ساڵی ٢٠٢٤. هەردوو تیمە گەڕۆکەکان و شەڕی تونێلەکان و بەکارهێنانی تاکتیکی گەریلا لە لقەکاندا ئاستێکی کاریگەرتریان پیشاندا و ئاستێک لە تاکتیکی جددی سەریهەڵداوە. لە بوارەکانی باشترکردنی پێویست و پەرەپێدانی ئامرازەکانی لەناوبردن و گۆڕینی گورزی کاریگەر لە بەرامبەر هەموو جۆرە دامەزراوەیەکی تەکنیکی دوژمندا ئەنجامێکی سەرکەوتوو بەدەست هات. بەتایبەتی زاڵبوونی فەرماندەیی ژنان بەسەر تاکتیک و پێشەنگایەتیکردن لە چالاکییەکان و ڕەفتارەکاندا کاریگەر بوو. وەک فەرماندەیی ژنان و پێکهاتەیەکی جەنگاوەر، هەم لە قووڵایی تاکتیک و چ لە کامڵبوونی تەکنیکی و وردەکاری شەڕدا، ئەنجامێکی گرنگمان بەدەستهێناوە. لە تەواوی ساڵەکەدا ٣٥٧ چالاکی لەلایەن یەژا ستارەوە بەڕێوەچوو. بە واتایەکی تر هێزەکانی پاراستنی ژنانمان لە هەموو بارودۆخێکدا چالاکییەکانی خۆیان ئەنجامدا و توانیان ئەو کارە بکەن نەک وەرزیانە. جگە لە نیاشەنشکێنی، بەکارهێنانی چەکی قورس و تاکتیکی سابۆتاژی کاریگەر بوو، بەرگری ئاسمانی، پەڕینەوەی گەریلا و تاکتیکی هەڵکوتانەسەر بە شێوەیەکی کاریگەر و پێکەوە جێبەجێ دەکرا. لە شەڕی تونێلەکاندا بەرخۆدان لە پێشینەی کارەکان بوو و لە هەموو بارودۆخێکدا گورزی قورس لە دوژمن دەدرا. ئێمە ڕۆژانە ئامارەکانانمان بڵاو دەکینەوە، هەروەها مانگانە و ساڵانە پێشکەشی ڕای گشتی دەکەین. لەو چالاکییانەدا زۆرێک لە بەکرێگیراوانی داگیرکەر سزا دراون و دەست بەسەر چەندین چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە و چەندین ئۆتۆمبێل و کەلوپەل لەناوبراون. ئاستێکی گرنگی جێبەجێکردنی چالاکییەکان لە باکووری کوردستان پەیوەست بە خۆپاراستن بەدەست هات. یەکینە پرۆفیشناڵەکانمان ئامادەیییەکی سەرنجڕاکێشیان لە بوارەکانی خۆیاندا نیشانداوە. لە کۆتاییدا چالاکی هاوڕێیانمان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە باڵادەستی تاکتیکی هێزی پاراستنی ژنان و هەڵسوکەوتی جێبەجێکردنی گەیاندە ئاستە بەرزەکان، هێزی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنانی نیشان دا. ئەوان بە جددی و مۆڕاڵێکی زۆرەوە دژی چوونەسەر دووژمن و سەرنجیان لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی یەکلاکەرەوە بوو. لاوازی و بێدەسەڵاتی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ئەمەدا لە واقیعدا داڕمانی باڵادەستی پیاوانی لە بەرامبەر هێز و خەباتی ژنان نیشان دا. سەبارەت بەمەش دەرئەنجامی ئایدیۆلۆژی و سیاسی بەدەست هات. ئەگەر ئەو گەریلایانە نەبوایە پێش ئێستا پێشهاتەکانی سووریا دەسەپێنرا و دەوڵەتی تورک بێباکانە مامەڵەی دەکرد و دانی بە سنووردا نەدەنا. سەرکەوتنی دەوڵەتی تورک بە قوربانی گەورە ڕێگری لێکرا و هەرچەندە ژمارەی درۆکانیان بۆ شاردنەوەی شکستەکە زیادی کرد، بەڵام ئەمە بۆ ئەوان چارەسەر نەبوو. هەمیشە ڕاستی هێزی ئەوەی هەیە درۆ و ساختەکاری ئاشکرا بکات. جگە لەوەش هێرشە بێباکانەی دوژمن لەدژی گەشەسەندن و شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان و بێدەسەڵاتی بەرامبەر بە هێزی گەریلای ژن و کاریگەری خەبات بۆ ئازادیی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ بێدەسەڵاتی دەوڵەتی تورک. ئێمە دەزانین کە ئەرکێکی مێژووییمان هەیە. بە پشت بەستن بە ئازایەتی ژنان، فەرماندەیی نەمر و پێکهاتەی شەڕمان شارەزاترین خاوەنی ئەم ئەرکەن. بەهێزی لە سەرچاوەی ئەمەشدا دڵسۆزییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ئیرادە و باوەڕبوون بە جێبەجێکردنی ئەمە پەیوەستە بە ئامانجە ئایدیۆلۆژییەکانەوە. بەهۆی هەندێک هۆکارەوە سوپای سووریا بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ نەیتوانی خۆڕاگر بێت، تەنانەت لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا و هێزەکانی تریش. شکستی حەماس لەبەرچاوە. هەرچەندە هێزەکانی گەریلا ڕووبەڕووی هێرشی پیس و بۆردومانی قورس و هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەبنەوە و هەرچەندە دەوڵەتی تورک لە هەندێک ناوچەی سنووریدا جێگیر بووە، بەڵام نەیتوانیوە شکست بە هێزەکانی گەریلادا بهێنێت، زیانەکانی ڕۆژانە ڕوودەدەن و هەوڵدەدات بە سوپایەکی دەروون روخاوەوە خۆی ڕاگرێت. ئەوەی وایکرد ئەمە ڕووبدات، تەکنیکی سەربازی ئێمە نییە یان ژمارەکانمان، بەڵکو هێزی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆیە، هەوڵی ئێمەیە بۆ پەیوەستبوون بەمەوە و پێداگریمان لەسەر ئەم خاڵە. بەم دەرفەتە هەڤاڵانمان کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا شەهید بوون بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. بوون بە ڕێگەی ئازادی و بەربەستێک بەرانبەر دووژمن. لەبەرئەوەی بەم روحێتەوە پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٥ دەکەین. هەڵبەتە وێڕای هەموو ئەمانە کەموکوڕیمان هەبووە چ لە ڕووی نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژی و چ لە ڕووی هەڵوێستی سەربازی. بە هەڵسەنگاندنی کەموکوڕیەکانمان هەوڵدەدەین ساڵی داهاتوو بکەینە ساڵی سەرکەوتنی گەورە.
کاریگەرترین چالاکی لەسەر هێڵی ئازادی یەژا ستار لە ساڵی ٢٠٢٤دا چالاکییە فیدایەکەی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بوو. بە تایبەت لەو ئاستەی کە لە کەسێتی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینەکاندا دەرکەوتن، لە بواری تێکۆشانی ئازادی ژناندا چی مانایەک دەگەیەنێت؟ پەیوەست بە هەڵوێستی ئایدۆلۆژی و ئاستی جێبەجێکردنی پراکتییکدا ئەو مانادارییانە چییە لەم چالاکییەوە دەرکەوتن و لە ئایندەدا لە لایەن یەژا ستارەوە کاریگەرییەکی چۆنی دەبێت؟
هێڵی ئازادی ژنان ئازادی لەگەڵ خۆیدا دێنێت، کەسایەتی ئازاد دۆخی ڕزگاربوونە لە نەریت، دواکەوتووی و بێ هێزبوونە. بەرجەستەبوونی ئەمە لە کەسایەتییەکاندا گەورەیی مێژوویی دەئافرێنێت. بۆیە هەڤاڵان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین نوێنەری ژن و پیاوی ئازادن کە پەیوەندییان بە ڕێبەرێتیمان و هەوڵ و قۆناغەکانییەوە هەیە. هەرچەندە چەمکی ژن و پیاو لە کەسایەتی ئەم هاوڕێیانە شکستی هێناوە، بەڵام ئەو دەسەڵاتەی کە لەمەوە سەریهەڵدا لە ڕادیکاڵترین ئاستدا خۆی نیشان دا. ئاسیا عەلی، وەک بەهێزترین هێڵی زیلانی، سەر بە کەسایەتی فەرماندەیی تەڤگەری ئازادیی ژنانە. ئەو دەربڕینەی لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژگەردا کە دەڵێت؛ "هاوڕێ ژنەکانم لە ناو ڕێکخستندا شێوەیان پێدام" لە واقیعدا ڕێگای ئازادییە و نیشانەی بناغەی گەشەسەندنە. ڕێبەر ئاپۆ گەشەسەندنی لە کەسایەتی خۆیدا بە 'شکستهێنان بە عەقڵیەتی پیاوان' سپارد. ئەم ڕاگەیاندنە کە وەک چەمکێک سەر بە ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕاستیدا دەربڕینی ئازادییە لە هەموو پیسبوونی دەسەڵات و پیاوسالاری. هێڵی عەگید کە لە کەسایەتی مەحسوم کۆرکمازدا بەرجەستە بوو، لە سروشتی خۆیدا هەڵگری ئەم ڕەهەندانەیە. بۆیە وەسف و ناسنامەی ئایدیۆلۆژیی چالاکییەکە لە بنەڕەتدا ئەمانەن. لە ڕووی مێژووییەوە چەندین جار دەرکەوتووە کە؛ پیاوسالارییە ڕەگەزییە کلاسیکییەکان گوزارشت لە ملکەچبوون، خیانەت، هاوکاری، هەژاری، بێهێزی و شکست دەکەن. ڕزگاربوون لەمانە ڕەهەندی پەرجوئامێز دەهێنێتە ئاراوە. چونکە کاتێک مرۆڤ خۆی لە ڕەگەزپەرستی و باڵادەستی پیاو ڕزگار دەکات، سیفەتێک سەرهەڵدەدات کە هەموو شتە جوانەکان بەرجەستە دەکات. مرۆڤ دەتوانێ لە سەر بنەمای ئایدیۆلۆژیکی هەڤاڵان ئاسیا و ڕۆژگەر و لەسەر دەربڕینەکانیان کتێب بنووسێت. پێویستی بە تێگەیشتنێکی فرەلایەنە هەیە. کاتێک ئەم حەقیقەتە لە مەیدانی سەربازیدا خۆی ڕێکدەخات، بە هیچ شێوەیەک ڕێگری لێناکرێت، ئەزموونەکە ورەیەکی گەورە بەدەست دەهێنێت و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدەست دێت. هەردووکیان ئەزموونی گرنگی ژیان و تێکۆشانیان هەیە. کردار و گرنگی توساش ناسراوە. لە پایتەختی دەوڵەتی تورک، پیسترین دامەزراوەی سەربازی و ئەو شوێنەی کە هەموو کەرەستەی تاوانی تێدا دابینکراوە، بێگومان ئامانجی شەڕ بوو. هاوڕێیان دەچوونە ئەم شوێنە. لەو چالاکییەدا زیاتر لە ٤٠ کەس لە دووژمن کوژران و سەد برینداریشی لێکەوەتەوە. بەڵام دەوڵەتی تورک وەک هەمیشە هەوڵیدا ئەم ڕاستییە بشارێتەوە. سەرەڕای ئەمەش لە هەندێک دیمەندا دەردەکەوێت کە هاوڕێیانمان بە شێوەیەکی کاریگەر و زیرەکانە لە دوژمن دەدەن. وەک قەناس بەدەست دەچنە ناو دوژمن. هاوڕێیان زیاتر لە کاتژمێرێک شەڕیان کرد، هەردووکیان تاکتیکی سابۆتاژییان ئەنجامدا و گیانی خۆیان کردە بۆمب. لە بەرزترین ئاستدا بەر دوژمن دەدەن. جگە لەوەش کاریگەرییەکەی زیاتر بوو و سەرکەوتوو بوون. هێز و جوانی دوو هەڤاڵەکەمان نموونەی بەهێز بوون هەم وەک وەستان لە لوتکە بەرزەکانی تەواوی دەربڕینی سەربازیی ژنانمان و هەم لە ستراتیژی فرەلایەنەی خەباتی داهاتوودا. پێویستە هەموومان لەم بەهایەنە تێبگەین. پێگەی هەڤاڵان بانگەوازێکە بۆ خەبات لە ئاستە بەرزەکاندا. ئێمە وەک یەژا ستار بە ڕێزەوە پێشوازی لە کردەی هاوکارانمان دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئیرادەی خۆمان بۆ شایستەیی و زیادکردنی ئەم سەرکەوتنانە نیشان دەدەین. هەڵبەتە پێویستە هەمووان پەیوەست بەمەوە هێڵێ خۆیان هەلسەنگێنن، ئەو گۆڕەپانەی تێیدان بگۆڕنە پێگەی تێکۆشان و چەکی ئاسیا و ڕۆژگەرەکان هەڵگرن. بەم بۆنەوەیەوە بانگەوازی لە هەموو گەنجان و بەتایبەت لە ژنانی گەنج دەکەین بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا ببن و لەسەر ڕێگەی ئازادی بەشی شکۆ پێکەوە هاوبەش بکەین.
بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چ ڕوانگەیەکتان دیاری کردووە؟ بەتایبەت وەک بونیادی فەرماندەیی و شەڕڤانانی یەژا ستار دەتوانرێت ئامانجی ٢٠٢٥تان چۆن پێناسە بکرێت؟ ژن و گەل دەبێت چی بکەن لەم ساڵەدا؟
ساڵی ٢٠٢٥ هاوکات ١٠٠ـەمین ساڵوەگەڕی ساڵی ١٩٢٥ـە کە بەدەستی بەریتانیا لەدژی گەلەکەمان پێشخرا. لە دژی سیاسەتێکی نکۆڵیکردنی ١٠٠ساڵە تێدەکۆشین. بە پێشەنگایەتی ڕێبەرێتی ٥٠ ساڵ تێکۆشان لە دژی ئەم سیاسەتە تێپەڕیی. شەڕی سێهەمی جیهانی لە ئێستادا گەیشتووە بە ئاستی سەرلەنوێ دیزانکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی ئەم سیاسەتانە خاوەنی ڕوانگەیەکین کە ساڵی سەرکەوتن و تێکشکاندنی پیلانگێڕی. لەسەر بناغەی شۆڕشی ئازادی ژنان بە پێناسەکردنی هەلومەجەکانی ئێستا و بە بنەماگرتنی ئەزموونەکەنمان دەبینە بەهێزترین هێزی ساڵی نوێ. بە تایبەت لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، دەرفەتەکانی پاراستنی هەبوون و ئازادی ژنان، گەلەکەمان و گەلانی دیکە لە هەمووکاتێک بەهێزترە. وەک هێزی پاراستنی ژنان هەڵگری ئەو باوەڕدارییەین ئەمە لە هەموو کوردستاندا بڵاوبکەینەوە. لە ئێستاوە دەردەکەوێت ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی شەڕی گەورە. ئەگەری پێشهاتی نوێ لە ئارادایە. لەم نێوەندەشدا لە کوردستاندا ژن و منداڵ هەیە. هەرچەندە لە ئامادەکاری هەموو دۆخێکداین، لە بنەمادا تایبەتمەندی ڕێگەی سێهەمینمان لە ئاستی سەبازی و سیاسییدا بپارێزن و بینوێنیەوە. لەم ئاستەدا ئەو شەرە دژوارەی لە کوردستاندایە دەپەڕێتەوە بۆ ئاساتێکی نوێ. ئێمە داگیرکاریی هیچ هەرێمێک قبوڵ ناکەین و بۆ ئێمە دەبێتە هۆکاری تێکۆشان. هەڵبەت مافی گەل و ژنانی هەموو گەلانە کە بەناسنامە و هەبوونی خۆیانەوە بژین و بۆ ئەوەی ئەوان لەسەر هێڵێکی هاوبەش بهێڵینەوە پێکەوە هەوڵدەدەین. بەڵام لە دۆخی ئێستادا پێویستە بەو شەڕە پاراستنەی کە لەئارادایە زیاتر کۆمەڵایەتی بێتەوە. بۆیە پێویستە هەمووان لە ئاستی هەموو گەلان لە هەرجێگەیەک کە هەن بیکەن بە سەنگەری تێکۆشان. ڕۆژئاوا- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستکەوتی شۆڕشی ژنان و گەلانی جیهانە. کەس ناتوانێت تێکی بدات. دژوەستانەوە بە مانای دژایەتیکردنی هەموو مرۆڤایەتی دێت. بۆیە پێویستە بە ڕووحی سەفەربەرییەوە پارێزگاری لێ بکەین. بەڵام هەندێک هێز هەن وەک کۆنترا دەجووڵێنەوە ئەوانە هێزی نەتەوەیی نین بە پێچەوانەوە هێزی نەتەوەفرۆشیین، هاوکاری دووژمن دەکەن و خیانەتکارن. دەبێت هەموو ئەمانە تێپەڕبکرێن و یەکێتی نەتەوەیی لە بەرەی ژناندا پێکبهێندرێت. نەتەوەیی بوونی ژنان لەم ڕووەوە مانادارە. هەموو ژنانی جیهان بەشێکن لە نەتەوەی ژنان و هەمووکەسێک بەرپرسیارە لە پاراستنی ئایندە و ئێمەیش بەرپرسیارین لەوەی لە تێکۆشانماندا نوێنەرایەتی ئەم بەهایانە بکەین. لەبەر ئەمە دەبێت هەموو کەسێک لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە هەڵوێستی شۆرشگێڕییەوە بژییت. دەبێت شانسی خۆمان ببینین و خاوەنداری لێبکەین. بەشداربوونێکی گرێدراوی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی خۆپاراستن، دروست دەستنیشانکردنی ڕۆژەڤ، دڵسۆزی بە ڕێبەرێتیمان و ڕێگە و ڕێپێوانی دڵنیاکەرەوە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕزگار بکات. بەم باوەڕ و بڕیاردارییەوە ساڵی ٢٠٢٥ لە هەموو ژنان، گەلەکەمان و بنەماڵەی شەهیدان و هاوڕێیانمان لە تێکۆشان پیرۆز دەکەین. شۆڕشی ژنان و بەهاری گەلان ببنە ناسنامەی ساڵی ٢٠٢٥.