یەکینەکانی یەجەوەکە لە ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
یەجەوەکە ڕایگەیاند لە گەڕەکی کۆیجی ئیستەنبوڵ دژی بنکەیەکی ڕێکخستن و هاوکاری چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) و داعش کە دەوڵەتی تورک پشتگیریان دەکات، چالاکیان ئەنجامداوە.
یەجەوەکە ڕایگەیاند لە گەڕەکی کۆیجی ئیستەنبوڵ دژی بنکەیەکی ڕێکخستن و هاوکاری چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) و داعش کە دەوڵەتی تورک پشتگیریان دەکات، چالاکیان ئەنجامداوە.
یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) دەربارەی چالاکییەکە گوتی:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی "با بە تێکۆشان یەکبگرین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببین" یەکینەکانمان لە گەڕەکی کۆیجی بنکەیەکیان کردووەتە ئامانج کە کاری ڕێکخستن و هاوکاری بۆ چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) و داعش دەکات. یەکینەکانمان شەوی ٣٠ ی کانوونی یەکەم بە مۆلۆتۆڤ و تەقەمەنی دەستکرد بنکەی چەتەکانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی نادیار لە کەسانی نێو بنکەکە برینداربوون. چالاکییەکە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ئەنجامدرا".