بە دیمەن

دەربارەی هێرشەکانی سەر سوریا نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرا

یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان و ڕێکخراوە عەلەوییەکان دەربارەی هێرشەکانی سەر سوریا نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد.

یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان و ڕێکخراوە عەلەوییەکان دەربارەی هێرشەکانی سەر سوریا نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد.

فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی بەریتانیا نامەیەکی کراوەیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد. تێیدا تیشکخراوەتە سەر هەڕەشەی سەر سەلامەتی کەمینەکانی سوریا و ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گیراوە. جەختکراوەتەوە هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) و گرووپە ڕادیکاڵەکانی هاوشێوەی، عەلەوی و کورد و ئەرمەنی و ئاشووری و تورکمان و مەسیحی و ئێزدی و دورزی و هەموو کەمینەکان دەکەنە ئامانج، بە ڕێبازی حیساب نەکردن بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان لە هەرێمەکەدا هەوڵی قڕکردن دەدەن.

فیدراسیۆنەکە دووپاتی دەکاتەوە پێویستە بەریتانیا و هێزە نێونەتەوەییەکان دژی ئەم کارە نایاساییانە هەڵوێستی جدییان هەبێت.

لە نامەکەدا ئەم داخوازییانە کراون:

پێویستە هاوکارییەکان بۆ گرووپە ڕادیکاڵەکان ڕابگیرێن و زەمینەسازی بکرێت بۆ یەکسانی و ئایندەی هەموو گەلانی سوریا.

لەبری فرۆشتنی چەک هاوکاری مرۆیی بگەیەنرێتە هەرێمەکە.

هاوکاری تیمە تەندرووستییەکان بۆ هەمووان و بەتایبەت منداڵان.

هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی هەڵوێستی هێرشکارانەی تورکیا لەسەر هەرێمەکە".