هه‌واڵی به‌په‌له‌: رێبەر ئاپۆ: سەرخستنی پرۆسەکە پێویستی بە بەشداربوونی ئەرێنی هەیە

لە ڤێلبێرت دژی داگیرکاری ڕێپێوان ئەنجامدرا

لە شاری ڤێلبێرتی ئەڵمانیا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕێپێوان ئەنجامدرا.

هێرشەکانی داگیرکاری شەرمەزارکران

کوردستانیان لە شارەکە و دەوروبەری و دۆستەکانیان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون کە لە ناوەندی شارەکە ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەری مەلەپەدەی ئەڵمان، هونەرمەند فەوزی کلیچ و مەلا ساڵەح قسەیان کرد. دووپاتیان کردەوە سیاسەتی قێزەونی سەر کوردستان سەدان ساڵە بەردەوامە، ئەمە قبووڵ ناکرێت. هێرشەکانی چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) پاشماوەی داعشیان شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی یەپەگە" کۆتایی هات.